تبليغاتX
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه‌
2008-02-17 23:16:53
هۆنراوه‌ی ژماره‌: 14
نێره‌ر: پشکۆ
ناوونیشان: عه‌شق

گوێی لێ بگره‌!

( درێژه‌ی بابه‌ت ...... )
+ نوسراوه‌ له‌ لایه‌ن     له‌رِانيه | 
نێره‌ر: سه‌فین
ناوونیشان: کۆنترین گیاندار

له‌ کابرایه‌ک ئه‌پرسن:
"کۆنترین گیاندار چییه‌ له‌ سه‌ر ڕووی زه‌وی؟"
ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"زێبرا."
پێی ئه‌ڵێن:
"به‌چیدا ئه‌زانیت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"چونکه‌ ڕه‌شوسپییه‌."

زۆر خۆشه‌ 682 ده‌نگ
خۆشه‌ 179 ده‌نگ
باشه‌ 235 ده‌نگ
ناخۆشه‌ 139 ده‌نگ
زۆر ناخۆشه‌ 675 ده‌نگ
1910 که‌س ده‌نگیان ‌داوه‌.

2008-05-09 23:11:19
نێره‌ر: هێمن
ناوونیشان: زانکۆ

مامۆستایه‌کی کۆلێژی ئاداب- به‌شی کوردی، ڕۆژێکیان زۆری په‌له‌ ده‌بێت، تاکسییه‌ک ڕائه‌گرێت و به‌ سایه‌قه‌که‌ ئه‌ڵێت:
"برا گیان، په‌له‌مه‌ زوو بمگه‌ێنه‌ زانکۆ!"
کابرای سایه‌قیش ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه‌ی لای جامیعه‌که‌؟"

زۆر خۆشه‌ 405 ده‌نگ
خۆشه‌ 132 ده‌نگ
باشه‌ 152 ده‌نگ
ناخۆشه‌ 90 ده‌نگ
زۆر ناخۆشه‌ 311 ده‌نگ
1090 که‌س ده‌نگیان ‌داوه‌.

( درێژه‌ی بابه‌ت ...... )
+ نوسراوه‌ له‌ لایه‌ن     له‌رِانيه | 
 
Ranya لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه‌
رانیه‌ یه‌کێکه‌ له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه‌ له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته‌ ، حاجیاوا، چوارقورنه‌) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه‌، رانیه‌ وه‌کو ناوچه‌ مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه‌ وپاشماوه‌ ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه‌ وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده‌ دێمه‌ وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه‌.
وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه‌ ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه‌ ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه‌ دووره‌، ئه‌م شاره‌ خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه‌ وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه‌ بۆهاوینه‌ هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه‌ یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه‌ .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن .
رانیه‌ به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره‌ دراوه‌، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه‌ ده‌شتى رانیه‌ به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته‌ ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه‌ بریتین له‌( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله‌ ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره‌ له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره‌ هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه‌ له ‌1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه‌ زیاتر له‌ حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه‌ هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه‌ له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه‌ ده‌رچووه‌ له‌رانیه‌.

نوسراوه‌كانی پێشتر
1/27/2009 - 2/2/2009
1/11/2009 - 1/19/2009
12/28/2008 - 1/3/2009
11/25/2008 - 12/11/2008
9/12/2008 - 9/21/2008
8/12/2008 - 8/21/2008
7/29/2008 - 8/4/2008
7/22/2008 - 7/28/2008
6/28/2008 - 7/4/2008
6/21/2008 - 6/27/2008
5/28/2008 - 6/3/2008
5/21/2008 - 5/27/2008
4/20/2008 - 4/26/2008
3/20/2008 - 3/26/2008
3/12/2008 - 3/19/2008
2/20/2008 - 2/26/2008
1/12/2008 - 1/20/2008
12/13/2007 - 12/21/2007
11/29/2007 - 12/5/2007
10/14/2007 - 10/22/2007
9/27/2007 - 10/13/2007
نوسه‌ره‌كان
رِانيه
سابیر
 

 RSS

میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان
POWERED BY
WWW.SHARNET.BLOGFA.COM