![]() |
![]() |
|
|
شانۆگه‌ری(زنه) گه‌رِانێك به دوای پرسیاره‌كانی مرۆڤی كورد. | كامه‌ران سوبحان
شانۆگه‌ری(زنه) گه‌رِانێك به دوای پرسیاره‌كانی مرۆڤی كورد.
بینه‌ر كه نمایشه‌كانی ئێمه ده‌بینێت هه‌ست به‌وه‌ده‌كات روداوه‌كانی ژیانی خۆی ده‌بینێت. (كاروان سۆفی _ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌كه) ئا/ ئۆفیسی سلێمانی سایتی چراكان برِیاره ئێواره‌ی شه‌ممه 29/11 له هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی (ستۆدیۆی ئه‌كته‌ر به هاوكاری به‌رِێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ-سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی) شانۆگه‌ری (زنه) نمایشبكات، ئه‌م شانۆییه له نووسین و ده‌رهێنانی (كاروان عه‌بدوڵڵا سۆفی) نواندنی (رێباز محمه‌د، سوزان باباعه‌لی، ئازاد فاتیح، سۆران ئه‌كره‌م، هیرۆ جه‌واد). شێوازی كاركردنی ئه‌م شانۆییه و زۆرێك له شانۆییه‌كانی تری (كاروان سۆفی) خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیین و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌و حه‌زده‌كات به شێوازێك بدوێت جیاواز له شێوازه‌كانی تری ره‌وتی شانۆ، ![]() سه‌باره‌ت به ریتمی نووسین و ده‌رهێنانی (زنه)ش كاروان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م شێوازه له نووسین تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له شانۆییه‌كانمدا ده‌مه‌وێـت خه‌ونی مرۆڤی ئێره و پرسیاره‌كانی مرۆڤی ئێره بخه‌مه‌رِوو، به تایبه‌تی له رِووی دارشتنی چیرۆك و بابه‌ت و كاره‌كته‌ره‌وه، بینه‌ر كه نمایشه‌كانی ئێمه ده‌بینێت هه‌ست به‌وه ده‌كات روداوه‌كانی ژیانی خۆی ده‌بینێت. بێگومان ئه‌مه‌ش دارِشتنه‌وه‌ی له شانۆدا كارێكی قورسه، چونكه نووسه‌ر ده‌بیـَت زۆر به ئاگابێت له روداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه من به دوای زمانێكی جیاوازتردا بگه‌رِێم، چونكه نامه‌وێت باس له كێشه و گرفت و بابه‌تێك بكه‌م كه دوربێت له‌بیركردنه‌وه‌كانی مرۆڤی كورده‌وه، به‌برِوای خۆم ئه‌م خاڵه‌شه وایكردووه كاره‌كانی تیشكی زۆری بینه‌رانیان له‌سه‌ربێت. سه‌باره‌ت به دابه‌زین بۆ ئه‌و ئاسته‌ی كه بینه‌ری ئێمه حه‌زی پێده‌كات، (كاروان سۆفی _ده‌رهێنه‌ر) ده‌ڵێـت: ( ئێمه له‌م شانۆگه‌رییه‌دا كار له ئاستێكدا ده‌كه‌ین له نێوان بینه‌رێكی نوخبه و ده‌سته‌بژێر وبینه‌رێكی ئاسایی و ساده، بێگومان دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه له نێوان ئه‌و دوو چینه‌دا كارێكی قورسه و هه‌موو كه‌س ناتوانێت موغامه‌ره له‌و بواره‌دابكات، هیوادارین موغامه‌ره‌كه‌ی ئێمه جۆرێك له داهێنان و كاریی جوانكاری تێدابێت.) له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا ئیشكردن له‌و هێڵه‌ی نێوان نوخبه و بینه‌ری ئاسایی‌دا واتان لێناكات كاره‌كانتان روونبێته‌وه بۆ ئاستێكی شانۆی باو؟ ئه‌و ده‌ڵێت : ( نه‌خێر، به پێچه‌وانه‌وه، من له كاره‌كانی پێشووتریشمدا له (شانۆگه‌ری نمازه وه بۆ شانۆگه‌ری زنه) به‌رده‌وام وا ئیشمكردووه كه كاره‌كانم ره‌گێكی تایبه‌تی ئه‌كادیمیی وایتێدابێت كه هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك به بینینی هه‌ست به‌وه بكات كه ئه‌م كاره كارێكی ئه‌كادیمیی و شانۆیی تایبه‌تمه‌نده، بۆیه ده‌بینین ئه‌م شێوازه ئیشكردنه كاركردنێكی سه‌خته، كه به ته‌نها كه‌سانی ئه‌كادیمی ده‌توانن خۆیان بده‌ن له قه‌ره‌ی ئه‌و بواره، به تایبه‌تیش له بواری نواندن و خوێندنه‌وه‌ی مه‌وداكانی كاره‌كته‌ره‌وه كه پێویستی به گه‌رِان و وریایی زۆری ئه‌كته‌ره، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایلێكردووم له هه‌ڵبژاردنی ئه‌كته‌ره‌كانمدا به زۆری پشت به ئه‌كته‌ری ئه‌كادیمی ببه‌ستم، هۆی ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه كه ره‌نگه (ئه‌كته‌ری هاوی) نه‌توانێت خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م شێوازه كارانه بدات، به‌ڵام ده‌رچوانی به‌شی شانۆ زیاتر ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌م ریتمه ئیشه‌دا بچن و بێنه ناو سیسته‌می ئیشكردنه‌كه‌وه.) سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه دوای ته‌واوبوونی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان، سه‌رجه‌م ئه‌و كاره شانۆییانه‌ی كه (كاروان سۆفی) كاری ده‌رهێنانی بۆكردوون، ده‌قه‌كانی له نووسینی خۆی بووه، كه بۆچی په نا بۆ ده‌قی بیانی و نووسه‌رانی تر نابات؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا ده‌ڵێت: ( من له په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كان و دوای ته‌وابوونی په‌یمانگه‌ش ئه‌و كارانه‌ی كه كردوومن چ وه‌ك ده‌رهێنانی سێ ئیشی منداڵان چ وه‌ك ئه‌و شانۆییانه‌ی تریش، به (زنه) شه‌وه، وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێدا هه‌مووی خۆم نووسیومن و چونكه وه‌ك ده‌زانن ئێستا له نێواندی شانۆی ئێمه‌دا نا ئاماده‌ییه‌كی زۆر هه‌یه له بواری نووسینی تێكستی شانۆیی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی من ئاماژه‌م پێدا كه من ده‌مه‌وێـت ئه‌وه‌ی نمایشی ده‌كه‌م، ئه‌وه‌بێت كه خۆم ده‌مه‌وێـت له‌سه‌ر شانۆ بیڵێم، واته گوتاری نووسین و ده‌رهێنانم له‌سه‌ر شانۆ له نمایشێكدایه و ده‌یخه‌مه رِوو، بۆیه ده‌كرێت بڵێم شانۆگه‌ریی زنه گه‌رِانێكه به دوای پرسیاره‌كانی مرۆڤی كورد له ده‌وروبه‌رو كێشه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئیشكردنمه‌وه له شانۆدا وا رێكه‌وتووه من سه‌رجه‌م ئه‌و شانۆییانه كه كاری ده‌رهێنانم بۆ كردووه خۆم نووسه‌ری بووم، حه‌زیش ده‌كه‌م هه‌ر كارێك بكه‌م له شانۆدا خۆم نووسه‌ری بم. |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|