![]() |
![]() |
|
ناسنامه‌و خۆناساندنی شانۆئهنوهر قادر ره‌شید رٍه‌نگه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی نێوان شانۆكاران، یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن‌و له یه‌كتر تێنه‌گه‌یشتن بێت، كه‌بیری جیاواز‌و شێوازی جیاواز (له‌م قۆناغه‌دا) هێناویه‌تیه كایه، ئه‌مه‌ش دیاره شێوه‌ی تێرٍوانین‌و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی رٍووداوه‌كان چه‌سپاندوویه‌تی‌و بار‌و زروفێكی زۆر تایبه‌تیش به‌سه‌ر سه‌رجه‌م داهێنانی هونه‌ریا سه‌پاندوویه‌تی. به‌پێی ئه‌وقالًبه‌ی كه‌له‌بواری سیاسی‌و سه‌ربازیدا په‌یرٍه‌و ده‌كرێ‌و له‌بواری داهێناندا ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی رٍاسته ئه‌ویش قاڵبی (هێرش باشترین به‌رگریه)، چونكه له داهێناندا به‌رگری‌و خۆچه‌سپاندن راستترین رێگایه بۆگه‌یشتن به‌ئاوات‌و بۆ سه‌لماندنی هیچ رٍێبازێكیش پێویستمان به سرٍینه‌وه‌ی رٍیًبازه‌كانی تر نیه، هه‌روه‌ك چۆن به‌درێژایی مێژووی هونه‌ر ئه‌و راستیه سه‌لمێنراوه هه‌موو ده‌زانین كه‌جیهانی هونه‌ر ئه‌وه‌نده به‌رین‌و به‌ربڵاوه جێی هه‌موو داهێنانێكی تیا ده‌بێته‌وه‌و هه‌ركه‌س ده‌توانێت توانای هونه‌ری خۆی بسه‌لمێنێ‌و به میتۆدی جیا جیا كه په‌یوه‌ندیان به‌ڕاده‌ی رۆشنبیری‌و هۆشمه‌ندی‌و مه‌وقعی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه هه‌یه. شانۆش هونه‌رێكه چه‌ندین به‌هره‌و توانای جیا جیای ده‌وێ له‌چه‌ندین بواری داهێنانداو مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسایشه كه ته‌نانه‌ت له‌یه‌ك به‌رهه‌میشدا چه‌ندین دیدی جیاواز هه‌بێ. بۆیه چاكترین ڕێی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن‌و گه‌شه‌كردن‌و بنیاتنانی شانۆ‌و په‌ره پێدانی، به‌رگریكردن‌و شیكردنه‌وه‌و به‌راوردكردنی میتۆده جیاوازه‌كان‌و پشتگیری ئه‌زموونه جدیه‌كانه به‌هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه، به‌و نیازه‌ی به‌به‌رهه‌می زۆر‌و كه‌ڵه‌كه كردنی ئه‌زموونی هه‌مه‌رٍه‌نگ بگه‌ینه سه‌لماندن‌و جێگیركردنی شانۆ به‌هه‌موو به‌ش‌و میتۆد‌و كه‌ره‌سه‌ی ده‌ربرٍینه‌وه. بۆیه ئێمه لێره‌دا به‌پێی توانا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌خه‌ینه به‌رباس‌و له‌لایه‌نێكی گرنگی ده‌دوێین كه ئه‌ویش ده‌قی شانۆییه. ده‌بێت پێشه‌كیش ئه‌وه بزانین كه‌له هونه‌ردا دووجار دووی تیانیه تا بكاته چوار. بۆیه هه‌قی ته‌واو لای كه‌س نیه‌و مه‌سه‌له‌ی ده‌ربرٍین‌و داهێنان پێوه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و به‌پێی قۆناغ‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رٍاده‌ی رۆشنبیری‌و توانای خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌وه ده‌گۆرێ‌و لایه‌نی چێژ وه‌رگرتن‌و خۆسه‌لماندنیش مه‌سه‌له‌یه‌كی رٍێژه‌ییه. هه‌موو ده‌زانین كه ده‌قی شانۆیی له ئه‌فسانه (Mythology) سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه‌و زاده‌ی شیعر بووه، زوربه‌ی زۆری ده‌قه نه‌مره‌كانی شانۆی گریكیش له ئه‌لیاده‌و ئۆدیسای هۆمیرۆسه‌وه وه‌رگیراون، به‌ڵام دیاره شانۆ به‌هۆی به‌ربڵاوی ته‌عبیرو كۆنتاكی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا نه‌یده‌توانی به‌ئه‌فسانه‌و داستانه‌كانه‌وه دابین بێت‌و ده‌قاو ده‌ق نمایشیان بكات هه‌رئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وگۆرانكاری‌و پێشكه‌وتنانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه‌و له‌سه‌ره‌تاوه بووه‌ته مه‌یدانی جێگیركردن‌و پاشان نوێكردنه‌وه‌و به‌ره‌و پێش بردنی. شانۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی له‌ناو سه‌رجه‌م كاری هونه‌ریدا هه‌یه، ئه‌ویش پێویستییه به شارستانی‌و جێگیربوون. ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له‌مێژووی شانۆ بده‌ین، ده‌بینین كاتێك له‌كۆمه‌ڵگای گریكیدا په‌ره‌ی سه‌ندووه كه‌ئارامی‌و ئاسووده‌یی له‌ئارادا بووه‌و فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤایه‌تیش له‌وپه‌رٍی دره‌وشاوه‌یدا بووه. هه‌ر ئه‌وباره له‌باره‌ش یاریده‌ی نوسه‌ره بلیمه‌ته‌كانی تراژیدیا‌و كۆمیدیای داوه بتوانن ده‌قه نه‌مره‌كانیان نمایش بكه‌ن‌و كاری شارستانیان به‌سه‌ره‌وه بێ‌و كار له شارستانیش بكه‌ن. دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌وشانۆیه‌ش هه‌روه‌ك خۆی بمایه‌ته‌وه‌و گۆڕانكاری‌و نوێكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا نه‌هاتایه ئه‌وه هه‌ر به‌نمایشی تاكه ئه‌كته‌ری ده‌مایه‌وه‌و ده‌بوایه شانۆ هه‌ر گه‌رۆك بوایه‌و له‌هه‌مان بازنه‌دا خولی بخواردایه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندیه‌تی خودی شانۆ كارێكی وای كردووه شانۆكاران هه‌رده‌م نوێكاری تیا ئه‌نجام بده‌ن‌و پرسیاره نه‌مره‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌قۆناغی جیاوازدا، به‌شێوازی جیاواز بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ده‌بوو سێ‌یه‌كه‌ی بنه‌مای شانۆ( وه‌ك ئه‌رستۆ نیشانه‌ی كردووه) تائێستاش په‌یرٍه‌و بكرایه‌و، داوی مێخدانی شانۆبووایه. به‌ڵام ده‌بینین ئه‌وه‌نده هه‌مه‌لایه‌ن‌و په‌ل هاوێژو گۆرٍاو بووه كه‌تائێستاش پێناسه‌یه‌كی ده‌قاو ده‌ق نه‌كراوه‌و به‌ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌كراوه له‌شێوازو قاڵبێكی زۆر گشتیدا پێناسه‌كراوه‌و نه‌توانراوه سیمای ته‌واوی پێناسه بكرێت‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی رٍێبازه جیاجیاكان به‌چه‌ند ووشه‌یه‌ك رٍوون بكرێنه‌وه، چونكه هه‌رقۆناغه‌و بنیاتنه‌ری شێوازی تایبه‌تی شانۆ بووه‌و كاردانه‌وه‌ی باری كۆمه‌ڵایه‌تی پێوه دیار بووه‌و ئه‌گه‌ر له‌ته‌كنیكی نوسینیشدا لاسایی كردنه‌وه‌ی قۆناغێكی پێشتر بوبێت( وه‌ك چۆن كلاسیكی نوێ وه‌ك ته‌كنیك دووباره كردنه‌وه‌ی شانۆی گریك بووه) به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیرۆكه‌ی ده‌ربرٍین‌و شێوازی ئه‌و تێكستانه جیاواز بوون‌و به‌هه‌ق نوێنه‌ری بیری كۆمه‌ڵگا بوون‌و دووباره بوونه‌وه‌یه‌كی میكانیكی نه‌بوون، چونكه فه‌لسه‌فه‌ی ژیان گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتبوو. (كۆمه‌ڵگاكه كۆمه‌ڵگایه‌كی تربوو). بۆیه ده‌توانین ده‌قه‌كانی كۆڕنای‌و راسین به ئه‌سخیلۆس سۆفۆكلیس‌و یۆربیدس به‌راورد بكه‌ین به‌ڵام ناتوانین ده‌قاو ده‌ق به‌یه‌كیان بچوێنین‌و له‌یه‌ك خانه‌دا دایان بنێین دیاره ئه‌وه‌ش به بنیاتنانه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌ی شانۆدا ئه‌و ده‌قانه‌ی(كلاسیكی نوێ) هاتونه‌ته كایه‌وه، پاش كاره‌ساته‌كانی ئیمپراتۆری رٍۆمانی‌و پاشان سه‌رهه‌ڵدانی بیری كریست‌و جێگیربوونی كه‌نیسه‌و داپڵۆسینی هه‌موو داهێنانێك‌و به‌سۆغره گرتنی داهێنه‌ران بۆمه‌رامی كه‌نیسه له سه‌ده‌كانی ناوه‌رٍاست‌و سه‌رهه‌ڵدانی دادگا به‌دناوه‌كانی پشكنیندا، شانۆش به‌ر داپڵۆسین كه‌وت‌و بۆ كه‌نیسه‌و بیری دواكه‌وتووی ئه‌وكاته به‌سۆغره گیرا‌و كرایه چه‌ند دیمه‌نێكی سه‌لماندنی ده‌قه‌كانی ئینجیل‌و نزیككردنه‌وه‌ی بیری لاهووت له‌جه‌ماوه‌ره‌وه به‌زمانه لاتینیه خۆبه‌زل زانه‌كه‌ی، بۆیه ئه‌و قۆناغه مێژووییه دوور‌و درێژه به‌خودی ئیمپراتۆری رۆمانیشه‌وه كه هونه‌ری رٍه‌سه‌نیان له‌بنه‌ماوه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و بوونه رٍێگرو كۆسپ له‌رٍێی زانستیشدا. هه‌ربۆیه ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی قۆناغی رٍێنسانس وه‌رچه‌رخانه‌وه بوو بۆ به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان‌و زیندووكردنه‌وه‌ی كلتوری مرۆڤایه‌تی كه له‌چوار چێوه‌ی كلاسیكی گریكیدا ده‌بینران دیاره ده‌بوو جارێكی تر گیان بكرێته‌وه به‌و كولتوره‌داو، سه‌رله‌نوێ به‌پێی پێداویستییه‌كانی قۆناغی نوێ بنیاد بنرێته‌وه‌و ببێته یه‌كێك له‌بناغه پته‌وه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شارستانییه‌كی نوێ یان راستتر بڵێین یه‌كێك له سیماكانی ئه‌و شارستانیه‌ته. ئێمه ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌مێژووی شانۆی جیهانی بڕوانین ده‌بینین به‌درێژایی ئه‌و مێژووه، گۆڕانكارییه‌كانی سست‌و هه‌نگاوه‌كانی كورت بوون (دیاره بێجگه له‌قۆناغی ئه‌لیزابیسی كه‌جۆره ئاسووده‌ییه‌ك‌و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت سیمای ئه‌و سه‌رده‌مه بوو و، ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه‌ش تیایدا سنووردار بووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه له‌سه‌ر ده‌ستی مارلۆ و شكسپیردا) ده‌نا وڵاتانی تر هه‌ر ده‌ست به‌سراوی ئه‌و هێڵانه بوون كه‌هۆراس‌و ئه‌ریستۆ بۆ شانۆیان كێشا بوو. بۆیه ده‌بینین ده‌ربڕینی هه‌ست‌و نه‌ست لای ئینگلیزه‌كان مایه‌وه هه‌تا ڤۆڵتێر له‌نزیكه‌وه لێی شاره‌زا بوو كردیه به‌ردی بناغه‌ی سه‌رهه‌ڵدان‌و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونێكی نوێ. دیاره هه‌موو ده‌زانین كه‌گۆڕانكاری‌و وه‌رچه‌رخانه‌وه‌ی قۆناغی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئه‌وروپا‌و بناغه‌دانان‌و سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌ی نوێ له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده‌دا بووه هۆی گۆڕانكاری ته‌واو له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌باری زانستی‌و ئابووری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ئه‌مانه هیچیان له‌ویتریان داپچڕاونین‌و توند پێكه‌وه گرێ دراون، هه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌ی نوێ‌و كێشه‌ی گه‌وره‌ی نێوان ئایدیالیست‌و ماتریالیسته‌كان‌و جێگیربوونی بیری ناشیۆنالیزم‌و كۆمۆنیزم. دیاره ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش چه‌ند ئه‌ڵقه‌ی رستێك له‌گۆڕانكاری بوون‌و كاریان كرده سه‌ر هه‌موو دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش. ئیدی پێشكه‌وتنی زانست‌و تێكنه‌لۆژیا‌و گۆڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان بوونه‌ته سه‌رهه‌ڵدان‌و بنه‌مای كۆڵۆنیالیستی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا. ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا كاری له‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد، به‌ڵكو كاری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خێزانیشه‌وه هه‌بوو. هه‌ر له‌ڕه‌حمی ئاماده‌بوونی ئه‌و قۆناغه نوێیه‌وه دیارده‌ی كولتووری‌و هونه‌ریی نوێ سه‌ری هه‌ڵداو دیارده‌ی پڕۆفیشناڵی بووه سیمای ئه‌و قۆناغه‌و ده‌رهێنانی شانۆش وه‌ك لایه‌نێكی هونه‌ریی سه‌ربه‌خۆ سه‌ریهه‌ڵدا. شانۆش به‌گشتی وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕانكارییه‌كی زۆری به‌سه‌ردا هات‌و، رێبازی نوێ‌و كه‌ره‌سه‌ی نوێ‌و بیری نوێی تێكه‌وت‌و جۆره‌ها میتۆد‌و رێبازی لێ بووه‌وه. ده‌ربڕینی نوێ لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه مێژوو سه‌لماندویه‌تی كه هیچ لایه‌نێكی كۆمهڵگاو هیچ دیارده‌یه‌ك گۆڕانكاریی بناغه‌یی تیادا نابێ، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كاندا نه‌یه‌ت‌و كۆمه‌ڵگا ئاماده نه‌بێ بچێته قۆناغێكی نوێوه. دیاره ئێمه ناتوانین توانای داهێنانی تاكه‌كه‌سیش فه‌رامۆش بكه‌ین، به‌ڵام هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لاكانی تاكه‌كه‌سیش له‌میتۆدو كه‌ره‌سه‌و شێوه‌ی ده‌ربڕین تێپه‌ڕ ناكا‌و داهێنه‌ر ناتوانێ تاك لایه‌نه خۆی بكاته دیارده‌و رێباز، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا ئاماده‌یی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی نه‌بێ، شانۆش وه‌ك دیارده‌یه‌كی شارستانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به‌ته‌قه‌لایه‌كی بێ سنووره بۆ چه‌سپاندن‌و په‌ره‌پێدانی. كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش له‌قۆناغی بنیاتنانی دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كانه‌و تائێستا رێگای نه‌دراوه ئه‌و دامه‌زراوه شارستانیانه بنیاد بنێ‌و له‌خه‌باتی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوی چه‌كداریه‌وه، بكه‌وێته خه‌باتی سیاسیی‌و رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆیه ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رۆشنبیر‌و زانا‌و هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیبان. هه‌مووشمان ده‌زانین كه‌هه‌ر قۆناغ‌و سه‌رده‌مێك خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ كولتوور‌و كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی‌و به‌كه‌ره‌سه‌و زمانی سه‌رده‌می خۆی ده‌بێته ده‌ربڕی راسته‌قینه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی. ئینجا لێره‌وه زۆربه‌ی كێشه‌و ململانێكان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، رۆشنبیره ته‌قلیدیه‌كانی گۆشه‌كراوی كولتووری قۆناغی پێشوو، دروشمی به‌رگری له‌و قۆناغه به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌بنه كۆسپیش له‌ڕێی ئه‌زموونی نوێ‌و گۆڕانكاریدا، به‌رامبه‌ر به‌وانیش نوێخوازه‌كان یان بڵێین خاوه‌ن ئه‌زموونه نوێیه‌كان خه‌تێكی راست‌و چه‌پ به‌سه‌ر قۆناغی رابوردوودا ده‌هێنن‌و به‌خه‌یاڵی خۆیان له‌سفره‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر لێره‌وه فرسه‌تی لێك تێگه‌یشتن شكست ده‌هێنێ‌و ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێته بنه‌مای هه‌موو دیارده‌كان‌و لایه‌نی داهێنان تاڕاده‌یه‌ك فه‌رامۆش ده‌كرێت‌و جێی خاڵه‌كانی پێكگه‌یشتن‌و زمانی هاوبه‌ش لاواز ده‌بێ. ئه‌مه به‌ڕای من یه‌كێك له‌خاڵه خه‌ته‌رناكه‌كانی رێی پێشكه‌وتن‌و جێگیربوونی بنه‌مای كولتووریی نه‌ته‌وه‌ییمانه. بۆیه پێویسته ئێمه هیچ لایه‌نێكی كولتوریمان تاڕاده‌ی په‌رستنی پیرۆز نه‌كه‌ین، به‌و شێوه‌یه‌ی ته‌نانه‌ت قسه له‌سه‌ر كردنیشی كفر ئامێز بێ‌و ببێته مایه‌ی هێرش كردنه سه‌ر ئه‌زموونی تازه‌و ببێته ته‌گه‌ره‌ی رێی پێست فڕێدان‌و نوێكردنه‌وه. هه‌ر قۆناغه‌و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ كه‌له‌پوورو بۆ مێژوو، بۆیه هه‌ر قۆناغه‌و تێگه‌یشتنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی به میتۆدێكی تر ده‌كات‌و به‌شێوه‌یه‌كی تریش ده‌ری ده‌برٍێت، كێشه‌ی نێوان ته‌قلیدی‌و نوێخوازی به‌ته‌مه‌نی داهێنه‌ر دیاری ناكرێت، به‌ڵكو به‌راده‌ی رٍۆشنبیری‌و توانای توێژینه‌وه‌ی رووداو و دیارده‌كان ده‌پێورێت. ده‌مه‌وێ لێره‌دا ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌باته‌كه‌مان زۆر لقی ده‌بێته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌مه ته‌قێی زۆری ده‌وێت بۆیه ده‌مه‌وێت به‌پێی توانا هه‌ندێ له ته‌عبیره‌كاتیش راست بكه‌مه‌وه‌و سنوور بۆ نوێخوازو ته‌قلیدی دابنێین، چونكه ئه‌و كێشه‌یه خۆی له‌خۆیدا گێژاوێكه‌و پێویستی به رٍونكردنه‌وه‌ی زیاتره. ئه‌گه‌ر كه‌مێك بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژووی شانۆ‌و مه‌رج‌و پێداویستیه‌كانی گۆرانكاری له قۆناغه جیاجیاكاندا. ده‌بین كه سیسته‌می كۆمهڵگاو دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه به‌سه‌ر ره‌وتی ئه‌و گۆرانكاریانه‌دا، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له به‌ریتانیا ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه كزنه‌بوایه‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان په‌ره‌یان نه‌سه‌ندایه له‌و برٍوایه‌دام مارلۆو شكسپیر نه‌یانتوانیایه ئه‌و گۆرانكاریه مه‌زنه له‌بواری شانۆدا به‌ده‌ست بهێنن. وه‌ك هه‌موو ده‌زانن له قۆناغی ئه‌لیزابێسیشدا بیست‌و چوار تیپی شانۆیی ناسراو هه‌بوون، كه هه‌ر لایه‌نه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدارو میرێكه‌وه پشتگیری كراون. دیاره ئه‌وانه‌ش هۆكاری مێژوویی‌و ته‌نانه‌ت جوگرافیشیان هه‌بوو بۆ چه‌سپاندنی حوكم‌و بنیادنانی دامه‌زراوی مه‌ده‌نی‌و وه‌رچه‌رخانه‌وه بۆمرۆڤ و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌ها له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له‌گه‌ڵ جێگیر بوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری‌و كشانه‌وه‌ی قۆناغی فیۆداڵی. تێرٍوانین‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ مێژووی مرۆڤایه‌تی هاته كایه‌وه. شان به‌شانی ئه‌و گۆرانكاریانه بیری ناشیۆنالیزم له ئه‌وروپادا هه‌ڵیداو به یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیماراته په‌رش‌و بڵاوه‌كان‌و بنیادنانی دامه‌زراوی مه‌ده‌نی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌ی نوێ‌و كێشه‌ی بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئیدیالیزم‌و ماتریالیزم، شۆڕشێكی نوێ له‌بیری مرۆڤایه‌تیدا به‌رپا بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێ. بۆچوونی جیاوازیش كێشه‌ی فیكری جیاواز دێننه كایه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و كێشانه‌ش ده‌بنه هانده‌ر‌و سه‌رچاوه‌ی داهێنانی نوێ‌و بیری نوێ‌و تێڕوانینی نوێ‌و ده‌ربڕینی نوێ، ده‌بنه بنه‌مای خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز بۆ كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی‌و توێژینه‌وه‌و بۆچوون‌و ده‌ربڕینی جیاواز‌و سه‌رهه‌ڵدانی میتۆد‌و رێبازی هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و هه‌مه‌لایه‌نه له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا‌و له‌بواری فیكری‌و هونه‌ریشدا به‌تایبه‌تی. بۆیه ده‌بینین له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا كه‌به‌سه‌ده‌ی وه‌رچه‌رخانه‌وه‌و قۆناغی نوێ داده‌نرێ، جۆره‌ها رێبازی هونه‌ری هاتوونه‌ته كایه‌وه به‌بابه‌ت‌و شێوه‌و كه‌ره‌سه‌ی جیاوازه‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و بایه‌خه‌ی به‌ئه‌ده‌ب‌و هونه‌رو فیكر دراوه‌و به‌شه‌كانی داهێنان له‌یه‌كتر جیاكراونه‌ته‌وه‌و هونه‌ری ده‌رهێنانی شانۆییش بووه‌ته كارێكی سه‌ربه‌خۆو سنووری داهێنانی به‌ر فراوان كراوه‌و له‌فه‌رهه‌نگی هونه‌ریدا جێگیر بووه. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا رێباز‌و فه‌لسه‌فه‌ی نوێ هه‌ڵیداوه‌و سه‌رجه‌می ئه‌وروپای به‌شێوه‌ی جیاواز‌و به‌پێی قۆناغ‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شارستانی‌و ئاسووده‌یی جیاواز گرتووه‌ته‌وه. كه‌واته ده‌توانین بڵێین داهێنانی نوێ‌و تێڕوانینی نوێ به‌ته‌نیا زاده‌ی بیری داهێنه‌ره‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو به‌یاریده‌ی هۆكارو كارتێكردنی سه‌رجه‌می گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه. بۆیه ئه‌گه‌ر كلاسیكی نوێی فه‌ره‌نسی به‌پێوه‌ری قۆناغی ئه‌لیزابیس ئینگلیزی بپێوین، ئه‌وه غه‌درێكی زۆر له‌هونه‌رو ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و دوو شێواز‌و بابه‌تی ده‌ربڕینه له‌تایبه‌تمه‌ندی دوو كۆمه‌ڵگای جیاوازه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن‌و باوه‌ڕو بیر‌و سیسته‌می ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی تیایاندا جیاوازن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر دیقه‌تی رێبازی رۆمانسی بده‌ین، ده‌بینین له‌شانۆدا زۆر دوای شیعر‌و رۆمان هاته كایه‌وه‌و كاتێكیش سه‌ریهه‌ڵدا، له‌فه‌ره‌نسا‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه به‌چه‌ند قۆناغێك دوای ئینگلته‌ره‌و ئه‌ڵمانیاو به‌ئاگاداریه‌كی ترسناكه‌وه چوونه ئه‌و مه‌یدانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه هۆگۆ به‌چاو نه‌ترس‌و رێچكه‌شكێنی شانۆیی كلاسیكی نوێ ده‌ژمێررێ له‌گه‌ڵ ئه‌و دواكه‌وتنه كاتیه‌شدا، چونكه كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بارێكی تایبه‌تی ناله‌باری سیاسیی‌و سه‌ربازی له‌فه‌رنسادا سه‌ریهه‌ڵدا، به‌تایبه‌ت پاش شۆڕشی فه‌ره‌نسی‌و هاتنی ناپلیۆن‌و دانانی كلاسیكی نوێ به‌بناغه‌و هێمای كه‌له‌پوور نه‌ته‌وه‌یی‌و پیرۆزیه‌كی وای پێ به‌خشرا كه‌كه‌س نه‌توانێ به‌ره‌نگاری بێته‌وه... ئێمه ئه‌گه‌ر به‌وردی دیقه‌تی ئه‌و قوتابخانه‌و رێبازه جیاجیا یانه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌ره‌و ژوور بده‌ین، ده‌بینین زاده‌ی بیرێكی نوێ‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی جیاوازبوون له‌قۆناغی جیاوازدا. هه‌ر بۆیه كاراكته‌رو رووداوه‌كانیان تیا گۆڕاون‌و بابه‌ته‌كانیان به‌هه‌ق نوێنه‌ری سه‌رده‌می خۆیانن‌و به‌ئاشكرا مێژووی كێشه فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن به‌هه‌موو چین‌و توێژه‌كانیانه‌وه، ئیتر ئه‌وانه‌ی رێبازی نوێیان گرتووه‌ته‌به‌ر یان ئه‌وانه‌ی رێبازی پێشتریان به‌خۆیانه‌وه شه‌ته‌ك داوه‌و به‌رگریان لێكردووه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه ئه‌و رێبازانه ده‌ربڕی بیر‌و بابه‌تی جیاواز بوون‌و هه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش شێوه‌ی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه‌و سیمای گشتیی به‌رهه‌مه‌كه‌ی گۆڕیوه. دیاره ئه‌و رێبازانه‌ش چونكه زاده‌ی فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی جیاواز بوون، تایبه‌ت نه‌بوون به‌شانۆ به‌ڵكو هه‌موو لایه‌نه‌كانی داهێنانی هونه‌ری‌و ئه‌ده‌بییان گرتووه‌ته‌وه‌و شانۆش زۆر یان كه‌م له‌گه‌ڵ وروژمه‌كه‌دا بووه، هه‌رچه‌نده له‌هه‌ندێ رێبازیشدا پێشڕه‌و بووه وه‌ك رێبازی ناتورالیزم. بۆیه هه‌ر ئه‌و فیكره‌ش بووه‌ته زاده‌ی فیكری نوێ‌و شڵه‌قاندنی ئه‌و بابه‌ته سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌خه‌ڵكی ئاسایی نه‌یانتوانیوه خۆیانی له‌قه‌ره بده‌ن وه‌ك نموونه‌ش شانۆنامه‌ی ماڵی بووكه شووشه‌ی ئه‌پسنمان له‌به‌رده‌ستدایه كه‌به‌ڕۆیشتنی نووراو ده‌رگا داخستنی، قاپیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی واڵا كرد كه‌مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت بوو له‌كۆمه‌ڵگادا. دیاره شان به‌شانی ئه‌وانه‌ش گۆڕانكاری له‌شێوه‌ی ده‌ربڕین‌و میتۆدی نووسیندا هه‌بووه‌و هه‌ندێ نووسینش هه‌بوون كه‌ته‌كنیكی نوێ بوون له‌خودی ده‌ربڕین‌و شێوه‌ی ته‌قلیدی شانۆ، وه‌ك ده‌ربڕینی شانۆ له‌شانۆدا لای بیراندیللو. بۆیه لێره‌دا ده‌توانین زه‌مینه‌ی داهێنان بۆ هه‌ر داهێنه‌رێك بڕه‌خسێنین‌و هه‌ر هونه‌رمه‌نده‌و بتوانێ به‌پێی دیدو بۆچوونی خۆی كار بكا بێ ئه‌وه‌ی بتوانێ داهێنه‌ری تر‌و دیدی جیاوازی تر بسڕێته‌وه. |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|