![]() |
![]() |
|
نمایشی شانۆیی وته‌كنیكی ئه‌كته‌ری كوردئهنوهر قادر ره‌شید ![]() شانۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه بووه‌ته جێی شیته‌ڵ كردنه‌وه‌و هه‌وڵی به‌ره‌و پێشه‌وه بردن و پاساو دۆزینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی وجوانكاری بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ریدا دێ ،هه‌ربۆیه ده‌بینین وه‌ك شێواز له‌یه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیه‌وه بووه به‌دووان وسیان وله‌لایه‌نی فكریشه‌وه ئه‌سخیلۆسی جه‌نگاوه‌ر ،پاڵه‌وانی له‌خواوه‌نده‌كان وه‌رگرتووه و سۆفۆكلیس پاڵه‌ه‌وانی سه‌رزه‌مینی (وابه‌سته‌ی قه‌ده‌ر وخواوه‌نده‌كان)ی كردووه‌ته كرۆكی بابه‌ته‌كانی و یوَربێدیسیش خه‌ڵكی ئاسایی ناو گه‌لی كردوه به‌پاڵه‌وانی شانۆگه‌ریه‌كانی. له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌رئێمه مێژووی شانۆی جیهانی (مرۆڤایه‌تی)ئه‌نالیزه‌بكه‌ین ،ده‌توانین زوربه‌ی لایه‌نه شاراوه‌كانی مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی و فكری وسیاسی و ئابووری ئاشكرا بكه‌ین ،چونكه شانۆ وێنه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌كێشێ و له‌ورده‌كاریه‌كانی ژیانی كوَمه‌ڵایه‌تی ده‌كۆڵێته‌وه‌و ده‌توانرێ له‌لایه‌نه مه‌عریفی وستاتیكیه‌كه‌شیدا بكرێته پێوه‌ر بۆ تێگه‌یشتن له قوَناغه جیاجیاكانی مێژوو. هه‌ربۆیه ده‌بینین هه‌موولایه‌نه‌كانی به‌پێی گوَڕانكاری له‌كۆمه‌ڵگاكاندا له‌فه‌لسه‌فه‌یه‌كه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه وهه‌ندێ جاریش بووه به‌ته‌فسیری فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه دواجار خراوه‌ته قاڵبی زانستی وله‌تیوَرێكی فكریدا جێگیربووه. دیاره ئه‌و هونه‌ره باڵا هه‌مه‌لایه‌نه‌ش له‌قوَناغه‌كانی دوای رێًنسانس و وروژمی ته‌كنه‌لۆژی وگۆڕانكاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی قوَناغه جیاجیاكانی مێژووی مرۆڤایه‌تی ،شانۆش تایبه‌ته‌مه‌ندی خۆی وه‌رگرتووه وبه‌پێی سه‌رده‌م و ده‌سه‌ڵاتی فیكری وقوَناغی مێژوویی گوَڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه و به‌شێوازی جیاواز و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز خراوه‌ته قاڵبی تیوَری . كاتێ ته‌كنه‌لوَژیا ده‌بێته ناسنامه‌ی سه‌رده‌م و تایبه‌تمه‌ندێتی و قووڵبوونه‌وه ده‌بێته پێوه‌ر ، هه‌موو لایه‌نه‌كانی مرۆڤایه‌تی گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێ.ده‌بوو له‌گه‌ڵ هێرشی فۆرمی سۆسیۆلۆژی شانۆش وه‌ك هونه‌رێكی باڵا كه زوربه‌ی هونه‌ره‌كانی تریشی له‌خوَگرتووه،به‌و قوَناغی جیاكردنه‌وه‌یه‌دا تێپه‌ڕێ وهه‌ر لایه‌نه وبه‌پێی بیر‌و بۆ چوونی خۆی قورساییه‌كه به‌لای خوَیدا راكێشێ. دیاره ئه‌كته‌ریش وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی نمایش وهه‌ندێجاریش وه‌ك گرۆتۆفسكی ده‌ڵێ(ته‌نیا ره‌گه‌زی نمایش)ده‌بوو بخرێته به‌ر باس ولێكۆڵینه‌وه.هه‌مووشمان ده‌زانین دووجه‌مسه‌ری هه‌ره گرنگی نمایشی شانۆیی بینه‌ر وئه‌كته‌ره كه‌به‌بێ ئه‌وان نمایش بوونی خوَی ون ده‌كات..ته‌نانه‌ت له‌شانۆی بووكه‌ڵه‌شدا ده‌بێ كاراكته‌ره‌كان به‌رجه‌سته بكرێن وبه‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ببنه بنه‌مای نمایش.كه‌واته گرنگترین ره‌گه‌زی گه‌یاندن لای ئه‌كته‌ر له‌نگه‌ر ده‌گرێ. هه‌ربۆیه ده‌بێ ته‌كنیكی ئه‌كته‌ر بایه‌خێكی زۆری پێبدرێ به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و كاراكته‌ره‌ی رۆڵی‌ده‌بینێت، ته‌نانه‌ت لای برێشتیش كه ده‌یه‌وێ بینه‌ر بزانێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانۆ ده‌بینرێ نمایشه نه‌ك واقیع،هه‌رده‌بێ ئه‌كته‌ر هێزی به‌سه‌ر جه‌سته‌و ده‌نگی خوَیدا بشكێ. هه‌موو ئه‌و میتۆدانه‌ی بۆمه‌شقی ئه‌كته‌ر ته‌رخانكراون بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌كته‌ر توانای به‌سه‌ر ئه‌و ئامرازانه‌دا بشكێ كه‌بتوانێ رۆڵی ته‌واوی خۆی له‌سه‌ر شانۆببینێ.ئه‌ویش به‌مه‌شقی جه‌سته‌یی كه‌ئه‌كته‌ر بتوانێ كۆنتروَڵی ته‌واوی جه‌سته‌ی خۆی بكا. ئه‌كته‌ر لای ئاپیا نه‌فه‌سی هه‌موو هونه‌ره‌كانی شانۆیه.وه‌ك ده‌ڵێ(ئه‌كته‌ر نوێنه‌ری نێوان هه‌موو هونه‌ره‌كان وبینه‌ره) له راستیدا ئه‌كته‌ر لای گرۆتۆڤسكی نه‌ك ته‌نیا ده‌بێته ترۆپكی نمایش،به‌ڵكو ته‌نیا یه‌كه‌ی نمایشه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ(نمایش ته‌نیا به‌ئه‌كته‌ر جێ‌به‌جێ ده‌كرێ).كه‌واته ئه‌كته‌ر كه ئه‌و گرنگیه‌ی هه‌بێت ،ده‌بێ ته‌كنیكی خۆی به‌ره‌وپێش به‌رێ به‌مه‌شقی جه‌سته‌یی وده‌روونی ورۆحی وكۆكردنه‌وه‌ی گه‌نجینه‌یه‌كی نموونه‌ی جیاواز له‌زه‌ین. بایه‌خدانی ته‌واو به‌كاری ئه‌كته‌ر(له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه وبه‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ لای ستانسلاڤسكی خراوه‌ته قاڵبی تیوری وبه‌پراكتیكیش له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی كاریان له‌سه‌ر كردووه وبایه‌خێكی زۆری داوه به‌ناخ وزه‌ینی كاراكته‌ر وكاری له‌سه‌ر ئه‌ولایه‌نه كردووه،هه‌ر له‌گه‌ڵ كاری ستانسلاڤسكیش قوتابیه‌كی به‌ئه‌مه‌كی خۆی مایرهوَڵده توانیویه‌تی به‌شێوازێكی جیاواز له ماموَستاكه‌ی مه‌شق به ئه‌كته‌ر بكا به‌چڕكردنه‌وه‌ی جووڵه‌و ته‌عبیری ته‌واوی به‌رجه‌سته‌كردن به‌تێكه‌ڵكردنی توانای جووڵه‌ی جه‌سته‌و توانای‌به‌كارهێنانی گه‌نجینه‌ی زه‌ینی) كه‌واته مه‌شقی جه‌سته‌یی وابه‌سته به‌ناخه‌وه وپێویستیه‌كی بنه‌ڕه‌تی هونه‌ری ئه‌كته‌ره له‌گه‌ڵ مه‌شقی ده‌نگ و راهێنانی ژێكانی گه‌روو.ئینجا ئه‌كته‌ر ده‌توانێ كۆنترۆڵی جه‌سته‌و ده‌نگی خوَی بكا‌و له‌لاسایی كه‌ره‌وه‌وه ببێته یه‌كه‌یه‌كی داهێنه‌ری ئه‌كتیف تاپله‌ی پیرۆزی. كاتێ سه‌یری ئه‌كته‌ری كورد ده‌كه‌ین ده‌بینین(زوربه‌یان)وه‌ك ئامێرێك ده‌چنه سه‌ر شانۆ و، ناتوانن وه‌ك داهێنه‌رێكی بواره‌كه‌ی خۆیان هه‌ست وسۆزی بینه‌ر ببزوێنن وپیرۆزیه‌ك بده‌ن به‌ڕوَڵه‌كه‌یان هه‌ربۆیه ده‌بینین ئه‌و ئه‌ركی وزه‌به‌خش وشێوازی ده‌ربڕینه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌رهێنه‌ر وبه‌ئاشكرا رۆڵی ئه‌كته‌ره و شێوازی كاركردنی له ده‌رهێنه‌رێكه‌وه بۆیه‌كێكی دی ده‌گۆڕرێ،چونكه وه‌ك ئامێر به‌كارده‌هێنرێ و راده‌ی داهێنانی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ وابه‌ست ده‌بێ به‌توانای ده‌رهێنه‌ره‌وه. هه‌ر لێره‌وه ده‌توانین بپرسین ئایا چه‌ند ئه‌كته‌ری كورد رۆژی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك سه‌عات مه‌شقی جه‌سته و ده‌نگ ده‌كا؟ ئایا ئه‌كته‌ری كورد تاچه‌ند ده‌توانی كوَنترۆڵی ته‌واوی جه‌سته و ده‌نگی خۆی بكا و هه‌رهیچ نه‌بێ ده‌ستی لێ نه‌بێت به‌ته‌وق؟ ئایا چه‌ندیان ده‌توانن به‌پێی پێویست كه‌ڵك له گه‌نجینه‌ی زه‌ینیان وه‌ربگرن؟ له‌راستیدا ئه‌كته‌ری كورد(دیاره ئێمه به‌گشتی باس ده‌كه‌ین و،مه‌به‌ستمان زوربه‌ی ئه‌كته‌رانه نه‌ك هه‌موویان)زۆر كه‌م له‌وان ده‌توانن رۆڵی خوَیان شیته‌ڵ بكه‌نه‌وه وسه‌رله‌نوێ بیخه‌ینه‌وه قاڵبی داهێنان،به‌هۆی لاوازی رۆشنبیری و كه‌م توانایی كۆنترۆڵ كردنی جه‌سته‌و ده‌نگ.ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی ریتم له‌لای هه‌ندێكیان هه‌ربایه‌خی نیه و وه‌ك ته‌نیا كاراكته‌ر هه‌ڵس وكه‌وت ده‌كه‌ن وپه‌یوه‌ندیان به‌كاراكته‌ره‌كانی تر وسه‌رجه‌می ریتمی نمایشه‌كه‌وه نیه،بۆیه ده‌بێ ده‌رهێنه‌ر زۆر ئاگاداری ئه‌ولایه‌نه‌بێ،به‌شێوازی جوَربه‌جۆر هه‌وڵبدات خه‌تی درامی به‌رهه‌مه‌كه نه‌كه‌وێته نووته‌كی كه‌م توانایی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌بنه‌ڕه‌تیه له‌نمایشدا. هه‌ر بوَیه ده‌بینین له‌نگه‌رگرتنی داهێنانی سه‌رجه‌می كاره هونه‌ریه‌كان لای ده‌رهێنه‌ر،ده‌بێته ئه‌ركێكی تری سه‌رشانی و زۆركه‌م رێك ده‌كه‌وێت ته‌واوی نمایشه‌كه به‌دڵی ده‌رهێنه‌ر بێ(به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌خۆی پلانی بۆداناوه).هه‌رئه‌وه‌ش وایكردوه سستیه‌ك به بزافی شانۆییمانه‌وه دیاربێ.چونكه كاری پڕۆفیشناڵی ده‌بێته بنه‌مای به سیسته‌م كردنی هه‌ر به‌رهه‌مێك.له هه‌موو دنیاشدا گشت كاره هونه‌رییه‌كانی به‌رهه‌می شانۆیی تایبه‌تمه‌ندیی خوَی هه‌یه وخه‌ڵكی پسپۆڕی بواره‌كه‌ی كاری تیادا ده‌كه‌ن ،راسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ردا ئه‌نجام ده‌درێ،به‌ڵام ره‌نگه دیكۆریستێكی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا جوانتر‌و زانستیانه‌تر دیزاینی دیكۆر بكا له‌خودی ده‌رهێنه‌ره‌كه،هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری به‌تواناش ده‌توانێ به ئاسانی له‌شێوازی كاری ده‌رهێنه‌ر تێ‌بگا وبه‌توانای جه‌سته‌یی وده‌نگ ورۆشنبیری وماڵیكردنی باری ده‌روونیه‌وه ببێته وزه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتووی داهێنان وخزمه‌تێكی مه‌زنی به‌رهه‌مه‌كه و هونه‌ره‌كه‌ی خۆشی بكا. |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|