![]() |
![]() |
|
|
ئه‌كته‌ر كه‌رنه‌ڤاڵسازه
بورهان قه‌ره‌داخی (به‌بێ به‌كارهێنانی هونه‌ری نواندن زۆر دژواره درێژه به‌ژیانمان بده‌ین له‌م جیهانه‌دا) مارلون براوندۆ ئه‌وسروشت و ره‌هه‌نده كه‌ڕنه‌ڤاڵییه‌ی كه شانۆ هه‌یه‌تی،وایكردوه خودی هونه‌ری شانۆ له‌نێو هونه‌ره‌كانی تردا بپارێزێت وبه‌زیندوویی بیهێڵێته‌وه. هه‌ربۆیه یه‌كێكی وه‌كو (هۆگۆ ڤــــان هۆفمانشتاڵ) ده‌ڵێت(له‌نێو هه‌موو ده‌زگا دنیاییه‌كاندا شانۆ تاكه ده‌زگایه‌كه كه ئه‌مێنێته‌وه،خاوه‌ن توانا وشه‌ریعه‌تێكی گشتی بێت، كه خۆشه‌ویستیمان بۆ ئاهه‌نگسازی به‌دڵخوَشی وپێكه‌نینه‌وه گرێبدات به سه‌یركردنی شانۆوه. ئه‌و چێژه‌ی ئه‌و ژیانمان پێده‌دات، له‌كاتێكیشدا كه‌پێی كاریگه‌رده‌بین ده‌مانخرۆشێنێ وهه‌ستمان به‌قوڵی ده‌بزوێنێ.به‌هه‌ستێكی غه‌ریزی دێرینه‌شه‌وه به‌ره‌و ئاهه‌نگساوی ده‌چین،ئه‌وغه‌ریزه‌یه‌ش چۆته ناوڕه‌گه‌زی مرۆڤایه‌تیه‌وه له‌چه‌رخه‌كانی ربردودا).(1) ئیدی لێره‌وه ده‌توانین بڵێین شانۆ بێداركه‌ره‌وه‌ی ژیانه.وه‌كو دكتۆر شاكر ده‌ڵێت:شانۆ كردارێكی مه‌عریفیه،ناساندنه،دركپێكردنه،چه‌مكه،یاده‌وه‌رییه،ئه‌ندێشه‌یه،هه‌ڵچونه،زیندوێتیه،په‌یوه‌ندیكردنه،روناكبوونه‌وه‌یه،گوَڕانه،تێكڵاوبوونی كه‌سێتیه‌كانه،هزره،مه‌شاعیره، وێنه‌یه،شانوَكردارێكی كه‌ینونی وسه‌ربه‌سته،ئازادبوونه،بوونه،دانانی توَو له‌نێوكرداره‌كانی ئه‌دادا،وه‌رگرتنه،چێژبینینه(2).) كه ئاوا شانوَ سه‌رسام ودڵخۆشمان بكات، ئه‌وه خودی ئه‌كته‌ره به‌جوڵه‌و ئیمائه‌و به‌ئه‌داو به‌بێژانی له‌گه‌ڵ خوَیدا فره‌ڕه‌نگی وفره‌ده‌نگی وفره‌جوڵه‌و فره‌مانامان بۆ په‌خش ده‌كات.ئه‌و له‌نێو كلتوره‌وه هاتووه.ئه‌و به‌له‌مێكه له‌نێو زه‌ریای زۆر‌و زه‌وه‌ندی شه‌پۆلی په‌یوه‌ندی وگه‌یاندندایه.ئه‌كته‌ر مرۆڤێكی كوَسمۆپۆڵیانه‌یه وهه‌موو كردارێكی ئه‌و بینراو وبیستراوانه‌یه.گادامێر واته‌نی ئه‌گه‌ر شتێكمان پێشكه‌ش بكات به‌ته‌نها فریودانی سایكوَلۆژی نیه.هه‌ر بۆیه نواندن تێپه‌ڕاندنی واقیعی ژیانه و بۆخۆی چونه ناو ره‌مزه، چونكه شانۆ ره‌مزه. وه‌ك(ئیمبرتوَئیكوَ)ده‌ڵێت: (كه‌س له‌سه‌ر شانۆ ته‌مسیلی خۆی ناكات،به‌ڵكو ئه‌و جیهانه ده‌نوێنێ كه‌ئینتمای بۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌وداله سه‌ر ئه‌و دنیایه(3).) بوَیه سروشتی كاری ئه‌كته‌ر له‌خوَیدا گه‌ڕان وكارێكی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌یه له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی وسایكوَلۆژی وفه‌لسه‌فی وئابووری وسیاسه‌ت ومێژوویی وژینگه‌و زانسته‌وه...هتد.هه‌ر بۆیه چیدی ناكرێت باس له‌نمایش بكه‌ین وئه‌كته‌ر هه‌ڵاوارد كه‌ین،دیاره به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته.كاتێكیش باس له‌دنیای هه‌سته‌كان ده‌كه‌ین له‌شانوَدا ئه‌وا بێگومان ده‌بێ باس له‌دنیای ئه‌كته‌ر بكه‌ین. ستێلا ئادله‌ر واته‌نی ئه‌كته‌ر هونه‌رمه‌ندێكه وه‌ك هونه‌رمه‌نده‌كانی تر،هونه‌رمه‌ندێكه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌جه‌سته‌و رۆح وده‌نگی وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی كاره‌كه‌ی سود وه‌رده‌گرێت.ئه‌كته‌ربوون پیشه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست وسه‌ربه‌خۆیه‌و پێویستی به‌هۆشیاری وكاری دژوارهه‌یه.ئه‌م كاره بۆئه‌وانه‌یه كه‌هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كارده‌كه‌ن وبه‌ره‌وپێش ده‌چن(4)).ئه‌كته‌ری داهێنه‌ر یان ئه‌كته‌ری كه‌رنه‌ڤاڵسازی له‌سه‌ر شانۆ وه‌ك ژیله‌مۆ وایه كه ده‌گۆڕێت بوَ بڵێسه، جاپێویسته ئه‌و بڵێسه‌یه هه‌میشه به‌زیندوویی بمێنێته‌وه.ئه‌گه‌ر توانی به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه ئه‌وا ده‌توانێت بینه‌ری خۆی سه‌رسام بكات.سه‌باره‌ت به‌سه‌رسامكردن پیته‌ربروك باسی ئه‌كته‌ری نمایشێكی شانۆیی زیندو ده‌كات وده‌ڵێت: سه‌رسامكردن مانی چییه؟وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نازانم. ته‌نها ئه‌وه ده‌زانم كه ئه‌و وشانه‌و ئاوازی ده‌نگێكی جدی ودڵنشین له‌شوێنێكدا شتێكی تایبه‌تی له‌لای ئێمه به‌رجه‌سته‌كرد،ئێمه بیسه‌ر بووین، وه‌ك ئه‌و مناڵانه‌ی به‌رله‌خه‌وتن گوێ له‌چیروَك ده‌گرن(5). جائه‌مه‌یه ئه‌كته‌ری كه‌رنه‌ڤاڵسازی داهێنه‌ر. كرداری داهێنان پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربه‌سته، داهێنه‌ریش وه‌ك نیتشه پێیوابوو هه‌میشه ته‌نهایه و هه‌موو به‌جێیان هێشتووه، ته‌نها به‌رهه‌مه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه. به‌قسه‌ی گوَته ئه‌و ته‌نافبازه‌كه‌یه و ئه‌وانیتر ته‌ماشاكارن. بوَیه هه‌موو شته‌كانی له‌خۆیدا دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌كته‌ر هه‌میشه له‌سه‌ر شانۆ هه‌ڵگری ئاگره‌كه‌ی پرۆمیسیۆسه و خاوه‌ن ره‌هه‌ندی ئه‌نتۆلۆژییه. ئه‌وخۆی ده‌سه‌پێنێ به‌سه‌رمانا، ئه‌وخاوه‌ن كلتور و شارستنانیه‌تی جه‌سته‌یه، جه‌سته‌ش زۆر بابه‌تیه‌و ده‌بینرێ وبه‌ریده‌كه‌وین وخاوه‌ن سیستمێكی ئاماژه‌سازییه. پیته‌ربروك ده‌ڵێت:شانۆ به‌رده‌وام هونه‌رێكی خوَ وێرانكه‌ره وهه‌میشه له‌سه‌ر با ده‌نووسرێته‌وه(6). ئه‌مه بوونی شانوَیه‌و هه‌میشه ڤــــــاسیلیه‌كانیش دوای چه‌پڵه‌كوتان وگوڵبارانكردن به‌ته‌نها ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌یه قه‌ده‌ری ئه‌كته‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئادله‌ر واته‌نی ئه‌كته‌ر چاوه‌ڕوانی لێده‌كرێت كه‌له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانوَ موعجیزه دروستبكات.پێویسته كه‌سایه‌تیه‌ك دروست بكات كه‌چه‌ندین شه‌و دڵ و ده‌رونی بینه‌ران داگیربكات. چونكه ئه‌و خاوه‌ن هه‌ستێكی گشتییه، وه‌ك بڵێیت گشت زانست وزانینی مروَڤــــ له‌ناو مێشكی‌دا خه‌زنكراوه.(7) بوَیه كاتێك ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر شانوَ گه‌مه‌كه‌ی ده‌كات ئێمه‌ی وه‌رگر هانده‌دات كه به‌هه‌وه‌سه‌وه ته‌ماشایبكه‌ین وگوێبیستی ببین، ده‌نگی هه‌ناسه‌ی،ده‌نگی توڕه‌یی،ئارامبونه‌وه‌ی،هه‌ڵچونی، وه‌ستانه‌كانی، هاواره‌كانی،چرپه و هه‌مسه‌كانی، ئیمائه‌كانی، ده‌نگی پێكانی، فۆرمه‌كانی جه‌سته‌ی، حوزنه‌كانی، بێزاریه‌كانی، خۆشیه‌كانی، بێده‌نگیه‌كانی، وێنه‌كانی....هتد،هه‌موو ئه‌مانه جه‌سته‌ی بێناونیشانی هونه‌رمه‌ندێك پێمان ده‌ڵێت. چونكه ئه‌و ئه‌كته‌ره پرسیاری له‌خوَی كردوه كه‌چیده‌كات وله‌پێناوی چیدا ئه‌مانه ده‌كات وچوَن ده‌یكات.هه‌موو ئه‌م كردارانه بریتیه له زمانی شانوَیی و هونه‌ری نواندن. ریلكه ده‌ڵێت: له‌سه‌رمانه‌وه له‌چوارده‌ورمانه‌وه فریشته گه‌مه‌ده‌كات. به‌ڵێ به‌هه‌موو ئه‌وكرداره جوانانه ئه‌كته‌ره خورپه‌مان لێهه‌ڵده‌ستێنێ‌و وابه‌سته‌ی خوَیمان ده‌كات. بوَیه كاتێك ئێمه‌ش بڕیاری ئیستاتیكی له‌سه‌ر به‌رهه‌مێك ده‌ده‌ین،له‌سه‌ر بنچینه‌ی چێژ ده‌یده‌ین. ئه‌كته‌ر وه‌ك ئه‌و جادوگه‌ره یاری به‌ڕوَڵی فریوده‌ر ده‌كات له‌ژیانمانا، ئه‌ی بۆچی نابێت ئه‌كته‌ر خوَی قوربانی ئه‌و فریوخواردنه بێت، چونكه ئه‌و مه‌فتونه به‌و یارییه.له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا وه‌ك د.صاڵح سعید ده‌ڵێت:نواندن ته‌نها وه‌ستان وبێژنی وشه نییه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانوَ، یاخود له‌به‌رده‌م هاوێنه‌ی وێنه‌گرتن له‌دیكوَرێكی تایبه‌تدا،یان به‌ته‌نها گریان نییه به‌ده‌نگێكی پڕ له‌هه‌ست وجوڵاندنی ماسولكه‌كانی ده‌موچاو به‌ڕێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر، به‌ڵكو كردارێكی ئه‌فرێنه‌رانه‌ی ته‌واوه به‌مانای ده‌رخستنی ئه‌وشتانه‌ی كه‌له پشتی ده‌قێكی ئاشكرادا شاراوه‌ن. ئه‌شێت ئه‌وكرداره چاره‌سه‌رسازبێ، یاخود پاكژبوونه‌وه‌ی هه‌سته دیاریكراوه‌كانی بینه‌ران بێ،یان ده‌شێ پیاده‌كردنی بوون بێ.(8) ئه‌كته‌ر زوَر وێنه‌و فوَرم به‌رجه‌سته ده‌كات وده‌جوڵێ، به‌رده‌وام له‌دوای ناسنامه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت و به‌هوَی ئه‌م پیشه‌یه‌شه‌وه هه‌وڵده‌دات ڕاڤـــه‌ی لوغزه‌كانی بكات. هه‌ر بۆیه لای (د.صاڵح سعید) نواندن پرۆسه‌ی گه‌ڕانه له‌دووی ناسنامه، گه‌ڕانی ونكردنی منی ئه‌كته‌ر به‌ره‌و چوونه ناوبازنه‌ی ئاماده‌بووی(ئه‌وی كه‌سێتی)ناسنور به‌ند. واته نائاماده‌بوون له‌پێناو ئاماده‌بووندا.(9) ئه‌فڵاتون پێیوابوو كه(جه‌سته گوَڕه)، به‌مه‌ش جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر خوَی ده‌بێته گوَڕ یان زیندان، بۆیه ئه‌كته‌ر ده‌یه‌وێت لێیده‌رچێت و له‌جه‌سته‌یه‌كی نوێ‌دا جێ‌نشین بێ، واته له‌و جه‌سته سنوربه‌نده ده‌ربازبێ وبه‌ره‌و جه‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌ست وناسنوربه‌ند كه هه‌موو جوڵه‌و كردارێك وده‌ربڕین وئیمائه‌یه‌ك به خۆكردانه‌و كه‌ماڵێك ئه‌دا بكات.ئه‌كته‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه بگات به خودێكی نوێ.(10) دیاره(له‌م ڕۆژگاره‌دا زوربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان چ له‌ڕووی جه‌سته‌یی وچ له ڕووی هه‌سته‌وه به‌ته‌واوی تێكشكاوانه دێنه گوَڕه‌پانه‌كه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژیاندا به‌ته‌واوی له‌هه‌ست به‌ده‌ر وبێڕوَحه.واده‌رده‌كه‌وێت هه‌رنازانن له‌كوێن وبه‌ره‌وكوێ ده‌ڕوَن).(11) جا بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌كته‌ر پاشخانێكی زیندوی رۆشنبیری بۆخۆی دروستبكات وهه‌میشه وبه‌رده‌وام له‌سه‌رخۆ نوێكردنه‌وه كاربكات وله‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی مردوئاسا خۆی به‌دور بگرێت.بۆئه‌مه‌ش راهێنان ومه‌شقی به‌رده‌وام وتێڕامان وپشكنینی ژیان به‌جوانی وزیندویی ده‌هێڵێته‌وه.ئه‌كته‌ر یه‌كه‌م بنه‌مای نمایشی شانۆییه،به‌بێ ئه‌وكێشمه‌كێش وكردارو رووبه‌رووبونه‌وه و گوتار دروست نابێت، ده‌كرێت وازله‌زوربه‌ی توخمه‌كانی پێكهاته‌ی نمایشی شانۆیی بهێنرێت، وه‌ك قسه‌كردن،سینۆگرافیا..هتد، به‌ڵام ناتوانرێت واز له‌ئه‌كته‌ر بهێنرێت و بوون و روَڵه‌كه‌ی بسڕرێته‌وه. گه‌رچی چه‌ند ئه‌زمونێكی بچكوَله هه‌وڵیانداوه پایه‌ی ئه‌كته‌ر له‌ق بكه‌ن وبڕوخێنن.وه‌ك هۆنزل باسی ده‌كات ده‌ڵت: ئه‌كته‌ر گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دا نییه كه‌ده‌جوڵێ وقسه‌ده‌كات،به‌ڵكو گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه‌كه‌سێتیه‌كی تر ده‌نوێنێت.له‌ژێر ئه‌م چه‌مكه‌دا ده‌توانین ئه‌كته‌ر بگۆڕین به‌بوكه شوشه،یاخود به‌پارچه ته‌خته‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو بجوڵێت وده‌نگ ده‌ربكات وبتوانێ ببێته كه‌سێتی. هۆنزل زیاتر باس له پێگه‌ی ئه‌كته‌ر ده‌كات كه‌له‌مه‌ترسیدایه ئاماژه بۆ چه‌ند ئه‌زمونێكی بچكوَله‌ی شانۆی ئه‌وروپی ده‌كات كه‌هه‌وڵیانداوه ئه‌كته‌ری تیا ئافه‌رۆزكه‌ن وله‌جێگه‌كه‌ی بوكه شوشه دابنێن.به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت ئه‌و ئه‌زمونانه‌ش سنوربه‌ندبوون. له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئه‌م ئه‌زمونانه‌شدا هێشتا پایه‌و شكۆ‌و رۆڵی ئه‌كته‌ر كه‌منه‌كراوه‌ته‌وه وهه‌ر له‌بورجی عاجدایه،چونكه خاوه‌نی نامه‌یه كه له چوارچێوه‌ی میكانیزمی گه‌یاندندایه.نامه‌كه‌ش دوو ئاسته.یه‌كه‌میان ئاڕسته‌ی كه‌سێتیه‌ك یاخود كوَمه‌ڵێك ده‌كات كه‌له‌سه‌ر شانۆن،دووه‌میان ئاڕاسته‌ی وه‌رگر ده‌كات كه له‌هۆڵه‌كه‌دا دانیشتووه. نامه‌كانیش له‌كه‌ناڵه‌كانی جه‌سته‌و ده‌نگیه‌وه په‌خش ده‌كات. ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كه‌تایبه‌تمه‌ندی گوتاری شانۆیی زۆر جیاوازه له‌جۆره گوتاره‌كانی تر،چونكه یه‌كه‌م په‌یوه‌سته به‌نمایشه‌وه،به‌واتا مانای ده‌قی شانۆیی وه‌رناگیرێت له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ نه‌بێت. دووه‌م دانه‌ر ده‌یه‌وێ خوَی له‌پشتی كه‌سێتیه‌كانه‌وه بشارێته‌وه‌و له‌زمانی ئه‌وانه‌وه بدوێ،به‌مشێوه‌یه كه‌سێتی ده‌بێته هه‌ڵگری گوتار. ئیدی هه‌ر ئه‌كته‌ره مانا‌و ده‌لاله‌تی مه‌به‌ستگه‌ر دیاری ده‌كات،ئه‌و شوێن دروست ده‌كات و تیایدا ده‌جوڵێ ومانای پێده‌به‌خشێت،ئه‌و به‌و ئاماژانه‌ی كه په‌خشی ده‌كات ده‌توانێ ئافه‌رۆزی زۆر سه‌رچاوه‌ی تربكات. چونكه جوڵه‌ی ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر شانۆ زۆر جیاوازه له‌و جوڵانه‌ی كه‌له ڕۆژانه‌ی ئاسایی ژیانیدا ئه‌نجامی ده‌دا،هه‌ر له ئیمائه‌ی ده‌موچاو ورۆیشتن و وه‌ستان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ست ودانانه‌وه‌ی ..هتد،هه‌مووی له پێناو گه‌یاندنی ئاماژه ومه‌به‌ستێكدایه بۆ وه‌رگر.ئیدی لێره‌وه جوڵه‌ی ئه‌كته‌ر له‌شانۆدا هه‌ڕه‌مه‌كی ومناڵانه‌نییه،به‌ڵكو مه‌به‌ستگه‌ره‌و باركراوه به‌مانا،ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جوڵه‌ی نائیرادیش كه ئه‌كته‌ر ئه‌نجامیده‌دات ،هه‌نوكه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت تا به‌ره‌و جوڵه‌یه‌كی ئیرادی ومه‌به‌ستگه‌ر ئاڕاسته‌بكرێ ودانه‌بڕێت له‌نێوبه‌ندی گشتی ئه‌دای ئه‌كته‌ر. ئه‌كته‌ریش له‌نێوخوَیدا كۆگایه‌كی باشی له‌ئاماژه‌سازی هه‌ڵگرتووه،واته به‌ته‌واوی نمایشی شانۆیی خستوَته سه‌رشانی.هه‌ربۆیه زوربه‌ی ئه‌زموون و شه‌پۆل و روگه‌كان كه‌ده‌ركه‌وتوون له‌شانۆدا،میتۆد وتیۆری گرنگیان بۆ ئه‌كته‌ر هه‌بووه كه په‌یوه‌ست بووه به‌هونه‌رو رۆڵ وته‌كنیكه تایبه‌ته‌كانی.به‌كورتی ئه‌كته‌ر به‌ردی بناغه‌ی تیۆر ونمایشه‌كانیان بووه ،وه‌كو له شانۆی هه‌ژار وشانۆی موَسكۆی هونه‌ری..هتد(12).ئیدی ئه‌و كه‌ڕنه‌ڤاڵسازییه‌ی ئه‌كته‌ر هه‌یه‌تی، كه‌رنه‌ڤاڵیه‌تی له میتۆد و له خوێندنه‌وه به‌رهه‌مهێناوه.هه‌رئه‌م دیدگایه‌یه وای له گادامێر كردوه كه‌بپرسێ وبڵێت: شانۆ چوَن ده‌توانێت له‌مروَدا و له‌م بار‌و زروفه‌دا به‌بێ گۆڕان بمێنێته‌وه؟ ئه‌ی چۆن له‌مڕۆدا شانۆ ده‌توانێ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه دڵنیابێ له‌ئاینده‌دا بمێنێته‌وه؟(13) .(بروك)یش ده‌ڵێت: (شانۆی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌ی به‌جێهێشتووه)(14).به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م وته‌ی بروك هه‌رخۆی سه‌باره‌ت بداهێنان له‌شانۆدا پێمان ده‌ڵێت: داهێنان به شروَڤه‌كردن و لێكدانه‌وه ناخوڵقێت، زمانی پروَڤه هاوتای خودی ژیانه،هه‌م كه‌ڵك له وشه‌كان وه‌رده‌گرێت، هه‌م له بێده‌نگیه‌كان،له‌ئه‌نگێزه‌كان،لاسایی هه‌جوئامێز، پێكه‌نین،ناشادی،نائومێدی،په‌نهانكاری و په‌رده‌هه‌ڵماڵین،روونی وئاشوفته‌یی(15). هه‌موو ئه‌مانه‌ش چه‌مكی خۆناساندنمان لای ئه‌كته‌ر بیرده‌خاته‌وه،چونكه ناساندن گه‌وهه‌ری هه‌مووو زمانێكی ره‌مزیه ئه‌كته‌ریش له‌هونه‌ره‌كه‌یدا بوونێكی ره‌مزاوی هه‌یه.ئه‌م ره‌مزاوی بوونه‌ش چێژمان پێده‌به‌خشێت و وابه‌سته‌مان ده‌كات به‌خۆیه‌وه، تا بزانین چیمان پێده‌به‌خشێت.چێژێش به‌و واتایه‌ی كه رۆلان بارت باسی ده‌كات و ده‌ڵێت : به‌رماوێك نییه(16). من پێم وایه ئه‌كته‌ر له ئاوێزه ده‌چێتو هه‌موو تیشك وره‌نگ وفۆرمێكی هه‌ڵگرتووه،شه‌به‌نگ ئاسایه، تیشكه ره‌نگاڵه‌ییه‌كانی بۆ وه‌رگره‌كه‌یه‌تی،به‌هه‌موو دیوێكدا هه‌مه‌ڕه‌نگ وئاهه‌نگسازه و تیشكی مانا به‌خشده‌كات،ته‌نانه‌ت له‌ئیمائه‌كردنیشدا.بوَیه له‌خۆیه‌وه‌نیه كه‌سێكی وه‌كو گادامێر پێناسه‌ی كرداری ئیمائه ده‌كات وده‌ڵێت: ئیمائه شتێكه كه ده‌توانێ به‌ته‌واوی جه‌سته‌یی بێت، له‌هه‌مانكاتدا ده‌توانێت به‌ته‌واوی رۆحیش بێت.یان ده‌ڵێت: بوونی ئیمائه له‌وه‌دایه كه‌چی ده‌ڵێت،له‌هه‌مانكاتدا هه‌رئیمائه‌یه‌ك ئه‌شتوانێت تاریك بێ به رێگه‌یه‌كی نهێنی ئامێز(17). په‌راوێزه‌كان: 1.تجلی الجمیل :تألیف: هانز جورج جادامیر ،ترجمه:د.سعید توفیق. مجلس الاعلی للپقافه 1997.ص154 2.الانا-الاخر. أزدواجیه الفن التمپیلی:تألیف:د.صالح سعید،عالم المعریفه، عدد (274)،كویت 2001 ص9 3.الانا-الاخر، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ص52 4.هونه‌ری بواندن،نوسینی ستێلا ئادله‌ر،وه‌رگێڕانی بۆكوردی: سه‌روه‌ر قه‌ره‌داخی و شوان عه‌باس به‌دری،پاشكۆی ره‌خنه‌ی چاو‌دێر،ژماره(4)ساڵی 2008 لاپه‌ڕه(13) 5.شوێنگه‌ی به‌تاڵ: نوسینی پیته‌ربروك،وه‌رگێڕانی بۆكوردی:پێشڕه‌و حسێن. پاشكۆی ره‌خنه‌ی چاو‌دێر ژماره(3)ساڵی 2007.لاپه‌ڕه(114) 6.شوێنگه‌ی به‌تاڵ: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لاپه‌ڕه(21) 7.هونه‌ری نواندن :نوسینی ستێلا ئادله‌ر ،هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،لاپه‌ڕه(10). 8.الانا-الاخر:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لاپه‌ڕه(33) 9.الانا-الاخر : هه‌مان سه‌رچاوه.لاپه‌ڕه (10) 10. الانا –الاخر :هه‌مان سه‌رچاوه. لاپه‌ڕه(13) 11.شوێنگه‌ی به‌تاڵ : پیته‌ر بروك، هه‌مان سه‌رچاوه. 12.مدخل الی السیمیاْ فی المسرح: تألیف : زیادجلال ،الاردن –عمان.سنه 1992 ص25،30،80،84،85،87. 13. تجلی الجمیل: هانز جورج جادامێر .هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێش‌و په‌ڕه(150) 14. شوێنگه‌ی به‌تاڵ :پیته‌ربروك، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.لاپه‌ڕه(20) 15. شوێنگه‌ی به‌تاڵ : هه‌مان سه‌رچاوه. لاپه‌ڕه (110) 16. چێژی ده‌ق : نوسینی: روَلان بارت، وه‌رگێڕانی بۆكوردی :ئیسماعیل زراعی. لاپه‌ڕه (44) 17. تجلی الجمیل: هانز جورج جادامێر . هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ص154 |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|