![]() |
![]() |
|
دیارده‌ی تیرۆر له به‌رهه‌مه‌كانی (پیسكاتۆر‌و برێخت)دان/ میشیل پاتیرسون ![]() و/ یاسین قادر به‌رزنجی هه‌رچه‌نده (Walter Laqueur) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه پێناسه‌ی (تیرۆر) چ ئێستا‌و چ له ئاینده‌ی چاوڕوانكراودا ناكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شێ هه‌ندێ له ره‌گه‌زه بنچینه‌ییه‌كانی ئه‌و زاراوه‌یه باسیان لێوه بكرێت. فه‌رهه‌نگی (Blackwell) بۆ هزری سیاسیی پێناسه‌ی تیرۆر به‌وه ده‌كات كه (شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی توند‌وتیژی سیاسی، به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میریی ده‌نوێنرێت، به‌ڵام زۆرجار خه‌ڵكی ئاسایی پێوه ده‌بن، مه‌به‌ست لێ دروستكردنی كه‌شێكی تۆقێنه‌ره، تامیری وه‌ڵامی داواكاریی تیرۆریسته‌كان بداته‌وه. له به‌ریتانیاش یاسای دژه تیرۆر له ساڵی 1976دا له‌به‌ندی (14) یه‌كه‌مدا باس له تیرۆر ده‌كات به: به‌كارهێنانی توند‌وتیژیی بۆ ئامانجی سیاسیی، واته په‌نابردنه به‌ر كاری توند‌وتیژی بۆ چاندنی ترس له دڵی خه‌ڵكیدا. ده‌كرێ له‌و پێناسانه‌وه، سێ دیارده بۆ تیرۆر دیاریی بكه‌ین، یه‌كه‌م: ده‌بێ تیرۆر په‌نا بباته به‌ر چالاكییه‌كی توند‌وتیژیی، وه‌ك كاولكردنی موڵك‌و ماڵ‌و كوشتنی خه‌ڵك. دووه‌م: ده‌بێ ئه‌م چالاكییه تیرۆریستانه‌یه، خاوه‌نی پێشینه‌یه‌كی ئایدۆلۆژیی هانده‌ر بێت، چونكه توند‌وتیژیی كوێرانه‌و بێ هۆكاری سیاسیی به‌تیرۆر دانانرێت‌و ئه‌نجامده‌ریشی به‌تیرۆریست نازانرێت. سێیه‌م: هه‌رچه‌نده تیرۆر بریتییه له به‌كارهێنانی توند‌وتیژیی به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات، هه‌رچۆن له سه‌ره‌ده‌می تیرۆری فه‌ره‌نسیدا هاته‌دیی، به‌ڵام له زمانی نوێ‌دا چالاكیی تیرۆر هه‌میشه به‌واتای رووبه‌رووبوونه‌وه‌و كردارێك دێ بۆ گۆڕینی سیستمی باو، پاشان دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت‌و ئه‌وانه‌یه كه پشتگیریی له‌و رژێمه ده‌سه‌ڵاتداره ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵكه ئاساییه‌ش كه ده‌شێ رازی بن به‌ده‌سه‌ڵاتداریی رژێمه‌كه‌یان. ره‌نگه هه‌رسێ دیارده‌كه پێكه‌وه تیرۆر بخوڵقێنن، به‌ڵام جیاوازیی هه‌یه له‌نێوان چالاكیی توندوتیژانه‌و ئایدۆلۆژیای سیاسییانه له مێژوودا، چونكه چالاكیی توندتیژانه كه له په‌لاماردانی ده‌سه‌ڵاتدا خۆی ده‌نوێنێت ده‌بێته خه‌سڵه‌تی دیاری ژماره‌یه‌ك له تاوانباران، به‌ڵام ئایدیۆلۆژیای سیاسیی له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی گۆڕین له ره‌گ‌و ریشه‌وه، كۆمه‌كی جوڵانه‌وه شۆڕشگێڕانه‌كان ده‌كات، به‌ڵام نه‌خاچ په‌رستان، نه مافیا‌و نه‌ڕێكخراوی نیشتمانیی ئێرله‌ندی (Sinn Fein) به‌مانای وشه تیرۆریستی نه‌بوون، ئیتر هه‌ستی مرۆڤ به‌رامبه‌ریان هه‌ر چییه‌ك بێت. هه‌ندێ جار تیرۆر ده‌بێته بابه‌تێكی نموونه‌یی بۆ درامای نوێ، چونكه دراما به‌خێرایی كرداری وروژێنه‌ر، مشتومڕی سیاسیی، ململانێی كه‌سیی ده‌گرێته خۆ، رێگا بۆ بینه‌ر خۆشده‌كات بڕوانێته گۆشه‌یه‌كی نادیاری كۆمه‌ڵگای سه‌رده‌م، كه ره‌نگه ئه‌و دیارده‌یه په‌یوه‌ندیی به‌ژیانی ئه‌وانه‌وه هه‌بێت. لێره‌وه ئه‌و هۆكارانه ده‌كۆڵینه‌وه كه دووان له رابه‌رانی درامای سیاسیی سه‌ده‌ی بیسته‌م پێی بوونه خاوه‌نی ناوبانگ، ئه‌وانیش (پیسكاتۆر)و (برێخت)ن، واته له بابه‌تی تیرۆردا له‌كاره شانۆییه‌كانیاندا. پیسكاتۆر‌و برێخت‌و تیرۆر بۆ ئه‌نجامدانی باسه‌كه‌مان، په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر دوو بابه‌تی دژ به‌یه‌كتر، یه‌كه‌میان گه‌شتی پیسكاتۆر له سه‌ره‌تای كاری كلاسیكیدا، دووه‌میش شانۆگه‌ریی هه‌ر چۆن برێخت ده‌یبنێت، كه ئاماژه‌كانی به‌ردیی له ئاینده‌ی شانۆدا وه‌ده‌ركه‌وتن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماژه به بۆ به‌رهه‌مێكی پیسكاتۆر ده‌كه‌م له ساڵی 1926دا كه ئه‌ویش (دزه‌كان) شیلله‌ره، هه‌روه‌ها بۆ به‌رهه‌مێكی برێخت (ئه‌و رێ‌و شوێنانه‌ی گیرانه به‌ر) كه ساڵی 1930 برێخت نووسیویه‌تی. فریدریك شیلله‌ر شانۆگه‌ریی (دزه‌كان)ی Schiller له ساڵی 1780دا نووسیوه كه هێشتا خوێندكار بووه،نیشانه‌كانی ئه‌م كاره به‌ته‌نیا قۆناغی هه‌رزه‌كاریی نووسه‌ره‌كه‌ی نیشان ناده‌ن، به‌ڵكو قۆناغی به‌پیتیی ئه‌ده‌بیی ژیانی ئه‌ویش ده‌رده‌خه‌ن. شیلله‌ر (دزه‌كان)ی له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌كسپیری مه‌زندا نووسیوه، كه نه‌یتونی له‌بیری ئه‌و په‌نا به‌رێته به‌ر (كونیل‌و راسین) وه‌ك نموونه‌ی شانۆی ئه‌ڵمانی، شانۆگه‌رییه‌كه به‌جۆرێكی میلۆدرامیی چنراوه، كه ده‌نگه‌كانی نادیار‌و چنینه‌كه ناڕێكه، كاره‌كه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر گوتاری درۆزنانه، په‌یامبه‌ری خۆگۆڕ، جووتێ برای باش‌و خراپ‌و پیره باوكه‌كه‌یان كه وه‌ك (جلوسته)ی شالیر وه‌هایه، به‌وه له خشته ده‌برێت كه گوایه كوڕه باشه‌كه‌ی ناپاكی له‌گه‌ڵ كردووه‌و خراپه‌كه‌شی خۆشیده‌وێت، كاره‌كه‌ی شیلله‌ر نموونه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌و تیایدا ره‌وانبێژی به‌هێز‌و رسته‌كانی فه‌لسه‌فین. كاتێ (برێخت) ئاماده‌ی نمایشی (دزه‌كان) بوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ندیكادا ساڵی 1920، یه‌كسه‌ر هه‌ستی به‌خه‌سڵه‌ته میلۆ درامییه‌كانی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، شیلله‌ر سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی یه‌كه‌مین گروپی تیرۆریسته‌كانی رژێمێك بوو كه‌وا (ئه‌سكه‌نده‌ری دووه‌م) یان له 1881دا تیرۆر كرد، ئه‌وان له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یاندا له (لایبزیك) له 1789دا رایانگه‌یاندووه (به‌شێوازێك ده‌جه‌نگن كه "ولیه‌م تیل" پێی ده‌جه‌نگا، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ شانۆگه‌رییه‌كه‌ی ساڵی 1804ی شیلله‌ر. سه‌باره‌ت به (دزه‌كان)، به‌درێژایی دوو سه‌ده، ئه‌و شانۆگه‌رییه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بانگه‌شه بكات كه له‌و شانۆگه‌رییانه‌ی باسیان له تیرۆر كردوه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، شانۆگه‌رییه‌كی وه‌كو (یۆلیۆس سیزه‌ر) وێنه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆری كێشاوه كه له‌رێی پلانێكه‌وه رژێمی حوكمڕان ده‌ڕوخێنن، به‌ڵام (پرۆتس) كوده‌تایه‌ك به‌ئه‌فسه‌ران ده‌كات، نه‌ك تیرۆریستان، له (دزه‌كان)دا هه‌رسێ ره‌گه‌زه پێكهێنراوه باسكراوه‌كه هه‌ن، كه تیرۆر پێكده‌هێنن، كردار بریتییه له توند‌وتیژیی، تیایدا شار ده‌سووتێنرێ‌و ده‌ست له كچه راهیبه‌كان ده‌وه‌شێنرێت، ده‌سته‌ی دزان له ده‌ره‌وه‌ی یاسادا كارئه‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ هه‌ركه‌س له ده‌سه‌ڵاتدایه تێكیبشكێنن، لێره‌دا پرسیارێ دروست ده‌بێ: ئایا ده‌كرێ تیرۆر باش باس بكرێت‌و ئاخۆ په‌یوه‌سته به‌ئایدیۆلۆژیایه‌كه‌وه؟ سه‌باره‌ت به‌پاڵنه‌ره‌كانی پاڵه‌وان قسه هه‌یه، ئاخۆ سیاسیین، یان شه‌خسین، (كارل مۆر) به‌وه ناسراوه كه له پێناوی دادپه‌روه‌ریدا په‌نای بردۆته به‌ر توند‌وتیژیی، نه‌وه‌ك له پێناوی پاره په‌یدا كردن‌دا..! كارل مۆر پاڵه‌وانی دزه‌كانه‌و ئه‌و له پێناوی دزیدا مرۆڤ ناكوژێت، ئه‌و باكی به‌پاره نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستی بگاته: خاوه‌ن زه‌وییه‌ك كه وه‌كو ماڵات ته‌ماشای جوتیاره‌كانی بكات، یان كه‌سێ كه‌ش‌و فش به‌ماڵی دزراوه‌وه بكات، یان كه‌سێكی تر كه یاسا گه‌نده‌ڵ بكات‌و چاوی دادپه‌روه‌ریی به به‌رتیل كوێر بكات، یان لۆردێكی بچووك له جلوبه‌رگی كه‌شخه‌یدا.. خودایه.. ئه‌گه‌ر ئه‌و له بێشكه‌یدا بێ وه‌كو شه‌یتان راده‌په‌ڕێ، هه‌روه‌ك هه‌موو گیانی ئاگرێ بێ له تووڕه‌یی... كارل مۆر ئه‌وانه به‌م چه‌ند وشه‌یه كورت ده‌كاته‌وه: ما دز نیم تا له‌گه‌ڵ خه‌ز‌و شه‌ودا پلان بگێڕم، كاری من سزادانه‌و بازرگانی من تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌م مۆتیفه روبن هودییه بۆ چاره‌كردنی هه‌ڵه‌كانی جیهانێكی بێ به‌زه‌ییدا، نكۆڵی ناكرێ له‌وه‌ی هۆكاری به‌ره‌نگاریی (كارل مۆر) بۆ ده‌سه‌ڵات له باوكی خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه كوڕه‌كه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه‌و په‌یوه‌ندیی به‌هیچ ئایدیۆلۆژیایه‌كی سیاسییه‌وه نییه، ئه‌و دژ به‌زوڵمه، كه‌چی خۆشی كردۆته حوكمداری ده‌سته‌یه‌ك له دزان‌و به‌دڵڕه‌قییه‌وه مامه‌ڵه‌یان ده‌كات. گوزارشته‌كانی نیمچه سیاسین، به‌ڵام نابنه بنه‌مای هیچ به‌رنامه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی راسته‌قینه.. دوای ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ماڵه‌كه‌ی ده‌كرێت، (مۆر) ده‌بێته هۆی كوژرانی باوكی‌و باریه‌كی‌و كچه عاشقێكی، ئه‌نجام له‌ڕێی پیاوێكه‌وه خۆی ده‌داته ده‌ست میری تا ئه‌و پیاوه پاداشتێ وه‌ربگرێت‌و به‌و هۆیه‌وه یانزه مناڵه‌كه‌ی بژیێنێت. ده‌توانین بڵێین (دزه‌كان) یه‌كه‌مین شانۆییه له جیهانی شانۆدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ تیرۆردا كردبێت، هه‌رده‌می ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م شانۆگه‌رییه نیشاندانی چاره‌نووسی دوو كه‌سه كه سیاسیی نین‌و به‌هۆی چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی میلۆدرامییه‌وه پێكه‌وه به‌ستراون. كاتێ (Leopold jessner) ساڵی 1926 بانگێشتی پیسكاتۆری كرد تا له شانۆی به‌دیمه‌نی به‌رلین ده‌رهێنانێ ئه‌نجام بدات، ئه‌میش بڕیاری‌دا كه كارێكی كلاسیكی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام به‌شێوازێ جه‌ماوه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه نوێیه پێی ئاشنا بن، (جیسنه‌ر) دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شانۆیه دامه‌زرابوو، ساڵی 1919 شانۆكه‌ی به (ولیه‌م تێل)ی شیلله‌ر كرده‌وه كه باسی له خه‌باتی گه‌لی سویسری كرد له پێناوی ڕزگاریی وڵاته‌كه‌یاندا، ئه‌مه‌ش ئاماژه بوو بۆ ئه‌ڵمانیای نوێ دوای ڕوخاندنی حوكمی Kaiser. نوێ كردنه‌وه‌ی كاره كلاسیكییه‌كان (نه‌ك ته‌نها نیشاندانی هاملێت له خوانی ئێواره‌داو به بۆینباخه‌وه) هه‌وڵێكی باش بوو بۆ ده‌رخستنی په‌یوه‌ندیی هه‌ریه‌ك له كاره‌كانی رابردوو به‌خه‌ڵكی سه‌رده‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه باو، نمایشی برێخت بۆ شانۆگه‌ریی (ئه‌دواری دووه‌م)ی مارلۆ به‌دیدی خۆیه‌وه ساڵی 1924 به‌نمایشێكی گونجاو ناوبراوه، جیسنه‌ر كاتێ ساڵی 1920 (ریچاردی سێیه‌م)ی شه‌كسپری خسته سه‌ر شان‌و مه‌به‌ستی وه‌ئاگاهێنانه‌وه بوو له‌مه‌ترسییه‌كانی دیكتاتۆریه‌ت، پاش ئه‌وه‌ی (پیسكاتۆر) تۆڵه‌ی خۆی به (دزه‌كان) كرده‌وه، ساڵی 1926 (جیسنه‌ر) بیلاتی به‌ئه‌ڵمانیا شوبهاند له رابردوویه‌كی نزیكدا، له (هاملێت)ی ئه‌ودا (كلاودیوس) وه‌ك (Kaiser welhelm) نیشان درابوو. هه‌روه‌ها ساڵی 1921 ئیریك زیجزل-ی ده‌رهێنه‌ر (دزه‌كان) له به‌رگێكی نوێ‌دا خسته سه‌رشانۆ، به‌كڵاوی ئاسن‌و تۆپی عه‌یار 98 ملم‌و به‌یداخی سووره‌وه! له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، پڕۆگرامی پیسكاتۆر رادیكاڵی تربوو له (زیجل)، ئه‌و به‌شێوازێكی نه‌شیاو چیرۆكه‌كه‌ی نیشاندا، چی مشتومڕی فه‌لسه‌فی هه‌بوو فڕێی دابوو، له ناوه‌ڕۆكه میلۆ درامییه‌كه‌ی كه‌م كردبووه‌وه ده‌وری چه‌ندین كاراكته‌ری لاوه‌كی نه‌هێشتبوو، ته‌نانه‌ت (شبیجل بیرج)ی ئاژاوه چی كردبووه پاڵه‌وانی شانۆگه‌رییه‌كه.! پیسكاتۆر له كتێبه‌كه‌یدا (شانۆی سیاسیی) له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئاوا نووسیبوو: (بیرج) فێڵی درامیی منه، رێكخه‌ر‌و بارومه‌تری تایبه‌ته، من كه ئه‌وه‌م دیی هاربووم، ئه‌و پیاوه بچووكه‌و (كارل مۆر) كه‌سێكی گه‌لۆری رۆمانسییه‌و چه‌ته پیاوكوژه‌كانی ده‌وریشی له ده‌سته‌یه‌ك دز‌و جه‌رده به‌ولاوه چی تر نین، ئیتر هه‌رگیز كۆمۆنیست نین، سه‌یره، چۆن ئه‌و پیاوه بچووكه كه به‌مانای وشه خراپ بووه‌و باوكی راسته‌قینه‌ی نه‌بوو چۆن له مه‌جلیسی لۆرده‌كاندا خۆی دیوه‌ته‌وه! كه هه‌رگیز خه‌سڵه‌تی پیاوی خۆشه‌ویستی نه‌بووه! بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یه، پیسكاتۆر به‌رگێكی كردۆته به‌ری (شبیلبیرج) وه‌ك به‌رگه‌كه‌ی چارڵی چاپڵن، له‌و ماوه‌یه‌شدا فیلمه‌كه‌ی چاپڵن (The Gold Rush) له سینه‌مای به‌رلیندا به‌شی شێری پێ بڕا بوو. سبیلبیرج هاوڕێكانی (مۆر) رازی ده‌كات ببنه دز، لای شیلله‌ر ئه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی بووه بۆ مۆر، چونكه وا به‌ره‌و خراپه كردن ده‌چێ، هه‌رچۆن (ماكبێس) كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی جادووگه‌ره‌كانه‌وه. به‌ڵام له داڕشتنه‌وه‌كه‌ی پیسكاتۆردا (شبیلبیرج) هۆشیاری چینی كرێكار به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ مافه‌كانیان‌و پاڵیان پێوه ده‌نێ بۆ كرده‌وه‌یه‌كی توند‌وتیژانه به‌ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسییانه، له واقیعدا (شبیلبیرج) وه‌ك پیكساتۆر ده‌یویست دزه‌كانی شیلله‌ری كردبووه كۆمه‌ڵێ تیرۆریست، لای پیسكاتۆر مه‌رگی ئه‌و پاڵه‌وانه مه‌رگی كۆمۆنیستێكی خاوه‌ن خه‌ونه، له‌بری ئاره‌زووی تۆڵه‌سه‌ندن بانگه‌وازی ئازادیی بڵند ده‌بێته‌وه، *به‌ڵام برێخت كه‌متر له‌سه‌ر گروپه شۆڕشگێڕه‌كانی نووسیوه، هه‌رگیز به‌و مانایه‌ی خۆی ویستویه‌تی تیرۆریستانی نیشان نه‌داوه، ئه‌و یه‌كه‌م نیشاندانی بۆ وێنه‌ی شۆڕشگێڕه‌كانی له (ئه‌سبرتین) له شانۆگه‌رییه‌كی سه‌ره‌تای نووسینه‌كانیدا بوو كه ئه‌ویش (ده‌هۆڵ له شه‌ودا) بوو‌و ساڵی 1922 كه "میونیخ" بۆ یه‌كه‌مین جار نمایشكرا، تیایدا پاڵه‌وانه‌كه‌ی (كراجله‌ر) له پێناوی شۆڕشێكی هیوا بڕاودا ده‌ستبه‌رداری ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت. ساڵی 1932 (دایك)ی نووس، تیایدا باسی په‌روه‌رده‌كردنی سیاسیی ژنێكی ساده‌و ساكار ده‌كات، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه كه گروپه شۆڕشگێڕه‌كه‌ی ژنه‌كه یه‌كێكیانه مه‌به‌ستیان بووبێت په‌نا به‌رنه به‌ر هیچ كارێكی تیرۆریستانه، له (تفه‌نگه‌كانی سینۆرا كارار)ی (1937)یشدا كوڕه‌كانی سینۆرا خزاونه‌ته كاری توندوتیژییه‌وه، به‌ڵام له جه‌نگی ئه‌هلیدا نه‌ك وه‌ك تیرۆریست، له (ترس‌و كڵۆڵی رایخی سێیه‌م)ی 1938دا خۆمان له‌به‌رده‌م ده‌سته‌یه‌ك له به‌رگریكاران ده‌بینینه‌وه كه‌وا به‌رامبه‌ر فاشییه‌كان ده‌جه‌نگن، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بێجگه له گرتنه‌به‌ری شێوازی ئاشتیخوازانه. هه‌روه‌ها له شانۆگه‌ریی (رۆژانی كۆمۆنه‌دا) Commneی 1956دا باس له گرفتی پارێزگاری له شۆرش به‌هۆی هێزه‌وه كراوه، هه‌روه‌ها له داڕشتنه‌وه‌ی (ئه‌نتیگۆنا)دا له 1948دا یه‌ك كه‌س ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌واو دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی زۆردارانه‌یه. جێی سه‌رنجه، له شانۆگه‌رییه ته‌علیمییه‌كانیدا، برێخت له سه‌ره‌تای سییه‌كاندا زۆر له شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆر نزیك بووه‌ته‌وه. ئه‌و جۆره شانۆیه میتۆدێكی نوێی به‌دراما به‌خشی، مه‌به‌ستی فێركردنی چینێك بوو نه‌وه‌ك دڵشادكردنی جه‌ماوه‌ر، كاتێ دیارترین شانۆگه‌ریی له‌م میتۆده به‌ناوی (ئه‌وانه‌ی ئه‌نجام دران) له 1930دا له به‌رلین نمایشكرا، تیایدا سێ هه‌زار كرێكار (كۆرسی بڕیاردان) گۆرانی‌یان چڕی، تیایدا توند‌وتیژی سیاسیی لوتكه‌ی ئه‌م كاره بوو، به‌ڵام توندوتیژییه‌كه به‌رامبه‌ر كه‌سێك بووه له گروپێكی شۆڕشگێڕ، نه‌وه‌ك تیرۆر بێ به‌رامبه‌ر دنیای ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه، لای هه‌ریه‌ك پیسكاتۆر‌و بڕیخت زیره‌كیی هه‌یه، به‌ڵام زۆر سه‌ركه‌وتوو نییه، چونكه بانگه‌واز بۆ شانۆیه‌كی سیاسیی ده‌كه‌ن كه روون‌و ئاشكرا بێ، نه‌وه‌ك ته‌م‌ومژی سه‌رده‌مه سه‌ره‌تاییه‌كانی پێوه بێ، به‌ڵام لای ئه‌مانیش مشتومڕی عه‌قڵانی نه‌بوو، له یه‌كێك له به‌شه‌كانی (شانۆی سیاسیی)دا پیسكاتۆر پێویستیی هونه‌ر له بوونی (عه‌قڵی پێگه‌یشتوو‌و خاوێندا ده‌بینێته‌وه).. ئه‌و هه‌رچه‌نده گاڵته به‌ئایدیای سه‌ده‌ی نۆزده ده‌كات كه شیلله‌ر نوێنه‌رایه‌تی كردوه، به‌ڵام خۆیشی نموونه‌ی ئه‌وتۆی هێناوه‌ته‌وه كه لۆژیكی نه‌بوون! برێخت زۆر به‌باشی ئاگاداری ئه‌و كه‌ترسییانه بووه كه هاتوونه‌ته رێی نیمچی شۆڕشی دراما: ئه‌و سۆزه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان ده‌ریانبڕیوه كاتێ ژنه‌كانیان له‌سه‌ر شانۆ خیانه‌تكار ده‌رچوون، به‌هه‌مان شێوه كاتێ سه‌رمایه‌دارێ كرێی كه‌م كردوه‌ته‌وه ئه‌و سۆزه‌یان ده‌ربڕیوه. بینه‌ر وا نه‌ماوه له حاڵه‌تی چاودێریدا بێت بزانێ ئاخۆ رۆمیۆ به‌جولێت شاد ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان په‌رۆشی ئه‌وه‌ن بزانن، ئاخۆ چینی كرێكار ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گرن یان نا. ساڵی 1955 ئیرنست شوماچه‌ر (Ernst Schumacher)ی ره‌خنه‌گری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی گومانی خۆی له‌مه‌ڕ شانۆكه‌ی پیسكاتۆر ده‌ربڕیو، ئه‌و وتویه‌تی (تێخراندنی چه‌ند دیمه‌نێ له كاره ئه‌داو لابردنی نێوانی شانۆ‌و راستی كه پیسكاتۆر له هه‌وڵی بۆ داوه بیهێنێته‌دی، وای كردووه وه‌همی شانۆیی ته‌واو روپۆش كرابێت، تا بینه‌ر بتوانێ به‌روونی بیربكاته‌وه). له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا، برێخت هه‌وڵی داوه زۆرتر گۆڕان بكات، ته‌نیا له ناوه‌رۆكدا نا، به‌ڵكو له فۆرمیشدا‌و پێشوازی له شانۆی نوێ بكات، ئه‌وان، واته پیسكاتۆر‌و برێخت دووان له‌كه‌سایه‌تییه‌كانی شانۆی سیاسیی سه‌ده‌ی بیسته‌من كه ویستویانه چاره‌سه‌ری رووداوه‌كانی شۆڕش بكه‌ن له‌ڕێی توندوتیژییه‌وه، به‌ڵام له په‌راوێزدا. كه هه‌ندێ دیارده‌ی تیرۆریش له شانۆیاندا ده‌بینرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌وان په‌رده‌پۆشی كاری سیاسیی عه‌قڵانییان كردوون، مردنی پاڵه‌وانێ، یان كوشتنی كه‌سێك وه‌ك ئوتومبیلێكی مین ڕێژكراو، یان رفاندنی چه‌ند ده‌شت به‌سه‌رێك نییه، به‌كارهێنانی توند‌وتیژی لای هه‌ردووكیان وه‌ك شێوازێكی خه‌باتی سیاسیی شتێكی گونجاوه، گه‌ر ئاگاداری به‌رگریی ئه‌وان بین دژی فاشیزم، سه‌رنج: ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌هه‌ندێ كورت كردنه‌وه‌وه له‌م سه‌رچاوه‌یه‌وه وه‌رگیڕڕاوه: اڵ‌رهاب والمسرح الحدیپ، ترجمه: د. امین حسین الرباگ، القاهره، اكادیمیه الفنون، 1996. |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|