![]() |
![]() |
|
نمایشی (رۆژێك لێره) و ئه‌زموونێكی نوێئهنوهر قادر ره‌شید رۆژێك لێره.. هه‌وڵێكه بۆ ناساندنی شێوه‌یه‌كی تر له ده‌ربڕین له شانۆدا به به‌كارهێنانی هه‌موو كه‌ره‌سته جیاوازه‌كانی ده‌ربڕین به‌شێوازێك كه لای (دلێر ئه‌حمه‌د) به‌رگێكی نوێیه‌و به‌به‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه شانۆییه‌دا ده‌یبڕێ كه خۆی عه‌وداڵێتی.. ئه‌م شانۆگه‌ریه له وه‌رزی شانۆیی به‌رێوه‌به‌رێتی هونه‌ری شانۆ له سلێمانی به بۆنه‌ی رۆژی شانۆی جیهانیه‌وه له رۆژانی 22-23/ ئازاری 2007 له هۆڵی سلێمانی نمایش كرا... ده‌رهێنان : دیاره هه‌موومان ده‌زانین كه دابه‌شكردنی لۆژیكی بۆ باسكردن له هه‌ر به‌رهه‌مێكی شانۆیی له ده‌قه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به‌كاره هونه‌ریه‌كانی تردا تێده‌په‌ڕێ تا ده‌گاته ده‌رهێنه‌ر. به‌لاَم له‌م به‌رهه‌مه‌دا له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره هونه‌ریه‌كان له خزمه‌تی گه‌یاندنی ده‌قدا بێ، به پێچه‌وانه كه‌وتووه‌ته‌وه‌و ده‌ق له خزمه‌تی شێوه‌ی ده‌ربڕین و دیدی ده‌رهێنه‌ره (هه‌ر چه‌نده ده‌رهێنه‌ر خۆی ناوزه‌ند كردووه به چاوی پانتایی). ئه‌و پانتاییه‌ی كه به‌لای دلێره‌وه مه‌یدانی لێكدانه‌وه‌و كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه... له راستیدا هه‌موو ئه‌زموونێك به تازه‌گه‌ری ناژمێررێ ئه‌گه‌ر پاڵپشتێكی تیوری و به‌رچاو ڕوونیه‌كی ده‌ربڕینی هونه‌ری پشتی نه‌گرێ (من له‌م ماوه كه‌مه‌ی گه‌ڕاومه‌ته‌وه كوردستان، كه‌م به‌رهه‌مم دیوه لاسایی شێوازی كاركردنی كۆڕی شانۆی (با) نه‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌شه‌وه كه ره‌خنه‌ی زبریان لێ ده‌گرن... چونكه له‌راستیدا جووڵه لای ئه‌و گروپه بازدان و سه‌رمه‌و قولات نیه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی لایه‌نێكی لاوازی ده‌رهێنان، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك پانتایی شانۆ پڕ ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌و مه‌ودایه به‌ر ته‌سكه بۆ ده‌ربڕینه، چونكه ده‌زانن به‌رهه‌مه‌كه‌یان چۆن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و كه‌ی كۆتایی پێ ده‌هێنن.. هه‌ندێ جار مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گه‌وره به‌دێڕێك ده‌رده‌بڕن، به‌لاَم به‌شێوازێك پلانی بۆ داده‌نێن كه راسته‌وخۆ بگاته بینه‌ر. به‌هه‌ر حاڵ باسه‌كه‌ی ئێمه په‌یوه‌ندی به‌كۆڕی شانۆی (با)وه نیه‌و دلێر ئه‌حمه‌دیش دیدی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو له‌م به‌رهه‌مه‌دا. ره‌نگه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بێ بۆ قاڵبوونی دلێر له‌و شێوازه‌دا و له‌داهاتوودا شێوه‌ی ده‌ربڕینی لا روونتر بێ و چاكتر بتوانێ مه‌به‌ست بپێكی. كه‌ره‌سته‌ی ده‌ربڕین : دیاره سه‌ره‌كیترین كه‌ره‌سته‌ی ده‌ربڕین له شانۆدا ئه‌كته‌ره.. به‌زمان و به‌جه‌سته كه بتوانێ به‌داهێنانی خۆی مه‌به‌ست بگه‌یه‌نی. بۆ مه‌سه‌له‌ی زمان دلێر دوولایه‌نه كاری كردوه له لایه‌كه‌وه چه‌ند دیالۆگێكی شانۆنامه یان بڵێین دیمه‌نی (سیمرخه‌كه قیڕانی به بڵێسه‌وه به‌رز ئه‌بمه‌وه)ی تێنسی و‌لیامز، لێره‌دا دلێر بۆیه ئه‌و دیالۆگه بچڕبچڕانه‌ی هێناوه كه به‌ناوی نووسه‌رێكی جیهانیه‌وه بێ نه‌ك خۆی دایڕێژێ چونكه چاك ده‌زانێ ئه‌گه‌ر به‌ناوی خۆیه‌وه بوایه هه‌رزوو پێی ده‌وترا وڕێنه ده‌كا، به‌لاَم دنیای تینسی و‌لیامز له‌وه بڵندتره كه‌س بوێری له قه‌ره‌ی بكه‌وێ، هه‌ر بۆیه ناویشی نه‌ناوه نووسین به‌ڵكو ده‌ڵێ (داڕێژه‌ری وشه‌كان). دلێر ویستوویه‌تی له‌ڕێی گۆڕینی فۆنێتیكی وشه‌و رسته‌وه به‌رگێكی نامۆ بكا به‌زماندا كه كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنه ویستوویه‌تی كاری چه‌كوشكاری له زمانه شووشه‌ییه‌كاندا بكا. دیاره كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه گرنگه زۆر مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا نه‌كه‌یت وه‌ك دلێر. به‌هاوكاری سه‌فین ئه‌نوه‌ر توانی به‌هۆی جه‌سته‌وه ئه‌و رێگا دژواره ببڕێ و به‌رهه‌مه‌كه بگه‌یه‌نێته جێی مه‌به‌ست بێ ئه‌وه‌ی بینه‌ر هه‌ست به‌بێزاری بكا. بۆ مه‌شقی جه‌سته سه‌فین ئه‌نوه‌ر كاری له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره‌كان كردبوو.. مه‌شقی جه‌سته‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه شێوازی ده‌ربڕینی ئه‌كته‌ر وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگی گه‌یاندن هه‌ماهه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی ده‌ربڕین، ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نیه بتوانی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده بكه‌ی بتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و فۆنیتیكه جیاوازه هارمۆنیه‌ك پێك بهێنێ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌كتر لاواز بكه‌ن، ببنه پاڵپشتی به‌هێزبوونی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌و به‌هارمۆنیه‌كی شیاو رۆڵی خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن، به‌لاَم دیاربوو دیدی ده‌رهێنه‌ر تا ڕاده‌یه‌كی باش لای سه‌فین شیاو بووه‌و له مه‌به‌ستی تێگه‌یووه، ئینجا توانیوێتی ئه‌و ئاماده‌كاریه به‌جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ره‌كان بكا‌و بتوانێ له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا (بۆ كارێكی تازه‌گه‌ری) مه‌شقی جه‌سته‌یان پێ بكا‌و هه‌ر ئه‌كته‌ره‌و به‌پێی توانا‌و ئاماده‌یی جه‌سته‌و پاڵپشتی رۆشنبیری خۆی و تێگه‌یشتن له‌سه‌رجه‌م مه‌به‌ستی به‌رهه‌مه‌كه نمایش بكا. من لێره‌دا ده‌مه‌وێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه وه‌ك خۆم به‌ئه‌ركی سه‌رشانمی ده‌زانم پشتگیری له ئه‌زموونێك بكرێ كه داهێنه‌ره‌كه‌ی ره‌نجی تیا دابێ‌و بێ ئه‌وه‌ی لاسایی ده‌قاو ده‌قی كه‌س بكاته‌وه، هه‌وڵ بدا شێوازێك بهێنێته كایه‌و كاری له‌سه‌ر بكا كه هێشتا به‌ته‌واوی جێگیر نه‌بووه، به‌لاَم له‌لایه‌نی تیوریه‌وه (دلێر) ده‌زانی چۆن كار ده‌كاو ده‌بێ به چ ئاراسته‌یه‌كیا ببات و، دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه به‌رده‌وام بێ و زیاتر به‌رچاوی روون بێ، ئه‌وه ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خاوه‌نی میتۆدی تایبه‌تی خۆی بێ و له‌دوا رۆژدا به‌رهه‌مه‌كانی مۆركی تایبه‌تمه‌ندی خۆی پێوه‌بێ و بتوانێ زیاتر دیدی خۆی له بینه‌ره‌وه نزیك بكاته‌وه. شێوازی نمایش : هۆڵی شانۆ كرابوو به‌دوو به‌شه‌وه‌و له ناوه‌راستیاندا نمایش ده‌كرا. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م شێوه نمایشانه‌دا بینه‌ری ئه‌مبه‌ر نمایش و بینه‌رانی ئه‌وبه‌ر ده‌بینێ و بینه‌ری ئه‌وبه‌ر نمایش و بینه‌ری ئه‌مبه‌ر ده‌بینێ، دیاره ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هیمایه‌كه بۆ هاوبه‌شی و بینینی بینه‌رانی به‌رامبه‌ر وه‌ك به‌شێك له نمایشه‌كه. ئه‌وه‌ی كه پێویسته ده‌رهێنه‌ر ره‌چاوی بكا ئه‌وه‌یه بینه‌رانی هه‌ردووبه‌ر وه‌ك یه‌ك نمایشه‌كه‌و ئه‌كته‌ره‌كان ببینن و ئه‌مه‌ش كارێكی وا ئاسان نیه به‌لاَم دلێر توانیبووی شێوازێك له ده‌ربڕین و جووڵه به‌كار بهێنێ كه هیچ لایه‌نێك بێ به‌ش نه‌بێ له هیچ چركه‌یه‌كی نمایش. پاشان پانتایی نمایشی كردبوو به‌دوو به‌شه‌وه، به‌دوو نمایشی جیاواز و دوو ریتمی جیاواز بۆ یه‌ك ئاكام.. ئه‌وه‌ی سه‌رنج راكێش بوو، دلێر هه‌موو پانتایی نمایشی به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری به‌كارهێنابوو، ئه‌و ته‌نیا دوو مه‌سته‌به‌ی له چاوه‌ڕوانیه‌كانی ئێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌كارهێنابوو، به‌لاَم به‌دوو دیوی... له دوو دنیای جیاواز و به‌دوو ریتمی جیاواز و فۆنێتیكی جیاواز دوو نمایشی هه‌ماهه‌نگی له دوو پانتایی جیاوازدا دانابوو.. له پانتاییه‌كی نمایشدا ته‌نیا دوو مه‌سته‌به و جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر سه‌ره‌تایه‌كی زیره‌كانه بوو كه بتوانێ سه‌رنجی ته‌واوی بینه‌ر به‌لای نمایشه‌كه‌دا ڕاكێشێ، نه‌ك پانتایی به دیكۆر و ئێكسواری زیاد و سه‌رنج راكێش كه له به‌های به‌رهه‌مه‌كه كه‌م بكاته‌وه‌و نه‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی شایست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. دوو شێوه چاوه‌ڕوانی و دوو شێوه ریتم و شێوازی جیاوازی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانیه‌كی بێ هوده... بۆیه ده‌بینین له ئیستگه نامێننه‌وه، چونكه ده‌زانن بێ ئه‌نجامه ده‌زانن شه‌مه‌نده‌فه‌ر نایه‌ت، هه‌ر بۆیه هیچ نه‌بێ (ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی دلێر بووبێ) ئه‌و پرۆژیكه‌ره‌ی له ده‌ره‌وه‌و له نزمی ئاراسته‌ی كورته بالاَكان كرابوو كه سێبه‌رێكی زۆر درێژی له‌سه‌ر پانتایی ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌جێ ده‌هێشت... ئه‌مان ریتمیان خاوتر بوو له سێ كاراكته‌ره‌كه‌ی دی به‌لاَم له چاوه‌ڕوانیدا نه‌مانه‌وه‌و زیاتر ئه‌كتیف بوون، له‌و به‌ریشه‌وه به‌ریتمێكی خێرا خۆیان وا هه‌ستیان ده‌كرد زۆر ئه‌كتیڤن به‌لاَم به‌رده‌وام له‌یه‌ك سنووری ته‌سكی وێستگه‌كه‌دا قه‌تیس مابوون و چاوه‌ڕێی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌یان ده‌كرد كه نایه‌ت... له راستیدا ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی منی راكێشا بۆ ئه‌و نمایشه دوو خاڵی زۆر سه‌ره‌كی بوون : یه‌كه‌میان ئه‌زمونێكی نوێیه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی به‌رێبازێكی دیاری كراوه‌وه نه‌به‌ستوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌كه‌وتووه‌ته ره‌ت كردنه‌وه‌ی شێوازه‌كانی تر.. ئه‌م به‌رهه‌مه توانیوێتی خۆی له لاساییكردنه‌وه بپارێزێ و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌زموونێكی نوێ بنیاد بنێ و دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ و لایه تیوریه‌كه‌ی به‌ته‌واوی تاووتوێ بكا‌و بیكاته پاڵپشتی به‌رهه‌مه‌كانی داهاتووی، ئه‌وه زیاتر به‌رچاوی روون ده‌بێ و، چاكتر توانای به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌كانی ده‌ربڕیندا ده‌شكێ، زۆر نزیكتر ده‌بێته‌وه له‌و شێوازه‌ی كه خۆی مه‌به‌ستێتی.. دووه‌م (دلێر) كاری زۆری له‌سه‌ر ریتم كردووه كه له هه‌ندێ به‌رهه‌می كوردیدا پشتگوێ خراوه.. خۆی له‌خۆیدا كاركردن له‌سه‌ر ریتم لایه‌نێكی زۆر پێویست و پاڵپشتێكی زانستیه بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ست. رووناكی : ده‌توانم بڵێم رووناكی ده‌ورێكی زۆر بالاَی دی له گه‌یاندنی بیرۆكه‌ی نمایشه‌كه هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند هێمن له‌تیف و سه‌لمان هاواری نه‌خشه‌یان كێشابوو و جێ‌به‌جێیان كردبوو.. رووناكی له‌م نمایشه‌دا وه‌ك به‌رهه‌مێكی ته‌قلیدی نه‌بوو كه پانتایی نمایش له‌جێی بینه‌ران جیا ده‌كاته‌وه.. پانتایی نمایش له ناوه‌راستی هۆڵدا بوو، بینه‌رانیش له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری پانتایی نمایش دانیشتبوون، به‌لاَم رووناكی له‌كاتی پێویست و شوێنی پێویستدا ده‌وری ته‌واوی خۆی ده‌دی بێ ئه‌وه‌ی تیشك بدات له چاوی بینه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ جووڵه و ته‌عبیرێك نه‌ده‌كه‌وته تاریكی. نواندن : ئه‌وی زۆر یارمه‌تیده‌ری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (دلێر و سه‌فین)ی دابوو بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌و ده‌نگی ئه‌كته‌ره‌كاندا بكه‌ن ئه‌وه‌بوو كه ئه‌كته‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له ئه‌ماتۆ نه‌بوون، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌زموونیان ئه‌وه‌نده كه‌ڵه‌كه نه‌بوو بوو، كه به‌هۆی كه‌ره‌سته‌ی ته‌عبیری تایبه‌تی ته‌قلیدی خۆیانه‌وه. ئه‌ركی ده‌رهێنه‌ر سه‌خت بكه‌ن، بۆیه ده‌بینین شادان عه‌لی و رێبین صدیق و ته‌رزه صدیق ده‌یانتوانی به‌جه‌سته‌و ده‌نگ میتۆدی به‌رهه‌مه‌كه فه‌راهه‌م بكه‌ن و زۆر دوور كه‌ونه‌وه له توانه‌وه له كاراكته‌رێكی پلان بۆ دانراو و ته‌قلیدی (دیاره مه‌به‌ستم نیه له به‌های ده‌ربڕینی ته‌قلیدی كه‌م بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ بڵێم كه‌ره‌سته‌ی ده‌ربڕینی ئه‌كته‌ر له‌م نمایشه‌دا جیاواز بوو). ئه‌م سێ ئه‌كته‌ره هه‌ندێ جار له‌یه‌كتر نزیك ده‌بوونه‌وه، به‌لاَم ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ده‌برد به‌قه‌ده‌ر نزیك بوونه‌وه‌یان لێك دوور ده‌كه‌وتنه‌وه.. مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌دا بوو به‌رتیمێكی خێرا نمایشیان ده‌كرد و له‌وه ده‌چوو ئه‌كتیڤ بن، به‌لاَم له هه‌مان كاتدا له‌جێی خۆیان راوحیان ده‌كرد و چاوه‌ڕێی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره بوون كه نایه‌ت. له‌به‌ری ئه‌مبه‌ری نمایشیش هه‌ر سێ هونه‌رمه‌ندی كورته‌بالاَ ته‌ها حسێن و دڵشاد وه‌هاب و سه‌روه‌ر حه‌مه‌ڕه‌شید سێ جه‌سته‌ی تر بوون به‌رتیمێكی خاوتر، به‌لاَم ئه‌كتیڤتر چونكه ده‌یانزانی له‌كوێدان و چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وان وێستگه‌یان به‌جێ هێشت و خۆیان به‌و سنووره ته‌سكه‌وه نه‌به‌سته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌ربازبوونی ئه‌وانیش هه‌ر بێ هووده‌یه، به‌لاَم ئه‌مان نایانه‌وێ هه‌موو ژیانیان چاوه‌ڕوانی بێ له سنوورێكی ته‌سكدا، ئه‌وان ده‌چن به‌ره‌و دنیایه‌كی به‌رینتر، به‌لاَم بۆ هه‌مان بێ هووده‌یی. له‌ناخه‌وه سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و ئومێده‌وارم ئه‌م ئه‌زموونه‌ش پاش چه‌ند به‌رهه‌مێك نه‌پووكێته‌وه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بن له نمایشی جوانتر و كامڵتر تا به‌ته‌واوی به‌رچاوتان روون ده‌بێ و خۆتان به به‌رهه‌مه‌كانتاندا ده‌ناسرێنه‌وه. |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|