![]() |
![]() |
|
تارماییه‌كانی (پاسه‌وان) له(نمایش‌و تێكست)داكامهران سوبحان په‌یوه‌ندی نێوان زمان‌و بابه‌ت له‌ده‌قی شانۆییدا دیارترین ئه‌و په‌یوه‌ندیاینه‌یه كه‌له‌تێكست‌و نمایشدا به‌رامبه‌ر به‌خوێنه‌ر ده‌كه‌ون، ره‌نگه ئه‌م هۆكاره دیارترین خاڵی جیاوازی نێوان ده‌قی شانۆیی‌و ده‌قی چیرۆك‌و سه‌رتاپای ره‌گه‌زه ئه‌ده‌بییه‌كانی دی.. بۆ خوێنه‌ر ره‌نگه زۆر جودا بێت كاتێك به‌خوێندنه‌وه به‌رتێكستی شانۆیی ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاتێك به‌بینین به‌ری ده‌كه‌وێت، چونكه (بینین‌و خوێندنه‌وه) دوو ره‌گه‌زی په‌یوه‌ندی خوێنه‌ری بۆ گه‌یشتنه تێكستێكی شانۆیی.. ره‌نگه یه‌كێكی دی له‌و سكاڵایانه‌ی به‌رده‌وام له‌نێوه‌ندی هونه‌ری ئێمه ده‌كرێت نه‌بوونی تێكستی شانۆییه، ره‌نگه ئه‌مه‌ش زۆرجار زیاده‌ڕۆیی تێداكراوه، چونكه به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می داهێنه‌رانه ره‌نگه هۆكاری كه‌می په‌یوه‌ست بێت به‌تێكسته‌وه، له‌كاتێكدا له‌م قۆناغه‌ی ئێستاماندا هه‌وڵ‌و هه‌نگاوی هه‌یه بۆ به‌رهه‌م هێنان، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ناكرێت ناوی (دڵشاد مسته‌فا) له‌یاد بكه‌ین به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چه‌ند شتێكی نوسی كه‌مایه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و ده‌قانه‌ش، (پاسه‌وان)ه كه‌له‌مانگی 11ی 2006 له‌سلێمانی نمایشكراو خۆشبه‌ختانه‌ش جگه له‌نمایشه‌كه هه‌لم بۆ ره‌خسا تێكسته له‌ژماره (1)ی گۆڤاری شانۆدا بخوێنه‌وه.. پاسه‌وان ـ دیدی نوسه‌رو رووگه‌مه‌ی ئه‌كته‌ر: پاسه‌وان مۆنۆ درامایه‌كی یه‌ك په‌رده‌ییه‌و دڵشاد مسته‌فا نوسیویه‌تی‌و ئه‌رسه‌لان ده‌روێش رایكه‌ری ده‌رهێنانی بووه‌و ئه‌حمه‌د سالاریش به‌رجه‌سته‌ی رۆڵی تاكه پاڵه‌وانه‌كه‌ی ئه‌و مۆنۆدرامایه‌ی ده‌كرد، بینینی من بۆ ئه‌م كاره هاوبه‌شه‌ی نێوان (دڵشاد مسته‌فا ـ ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ـ ئه‌حمه‌د سالار) له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاستی (نوسین ـ ده‌رهێنان ـ نواندن)ه، چونكه ره‌نگه به‌بینینی تایبه‌تی من له‌گه‌ڵ هه‌ندێ سه‌رنج‌و تێبینی له‌سه‌ر بۆشایی‌و كه‌م‌و كورتییه‌كانی ئه‌م كاره هونه‌رییه به‌ڵام ناكرێت سه‌یری پاسه‌وان بكه‌ین به‌فه‌رامۆشكردنی هه‌ریه‌ك له‌و سێ ره‌گه‌زه.. گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه من له‌سه‌ر زمانی پاسه‌وان‌و ته‌كنیكی مۆنۆدرامی ئه‌م شانۆییه قسه بكه‌م پێویستم به‌گه‌ڕانه‌وه هه‌یه بۆ كۆی گشتی بینینی (به‌رهه‌م هێنه‌ر ـ نوسه‌ر) له‌به‌رهه‌مهێنانی ده‌قدا، ره‌نگه پاسه‌وان سه‌ره‌تایه‌ك نه‌بێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌زموونی نوسینی دڵشاد مسته‌فا، به‌ڵام پێموابێت ئه‌م ده‌قه‌ی تا ئاستێكی زۆرباش مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه‌و توانای ته‌كنیكی نوسینی ششانۆنامه‌ش لای نوسه‌ر له‌ئاستێكی تۆكمه‌دایه، دیاره به‌كارهێنانی زاراوه‌ی تۆكمه من له‌بینینی نمایشه‌وه به‌رهه‌مم هێناوه، چونكه پێموابێت ئه‌م ده‌قه له‌ئه‌سایه‌وه بۆ ئه‌وه نوسراوه كه‌ئه‌حمه‌د سالار به‌ره‌هه‌ندی تایبه‌تی‌و مه‌ودای سروشتی خۆیه‌وه ئه‌م كاره‌كته‌ره نمایش بكات. له‌هه‌ڵبژاردنی فۆڕمی زمان‌و زانستی سیمیائی زماندا نووسه‌ر خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی‌و په‌راوییه‌كی گه‌وره‌ی نوسینه، كه‌ره‌نگه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه خاڵێكی زۆر مه‌كشوفی دڵشاد بێت، بێگومان توانستی باڵای زمانیش له‌ئه‌سایه‌وه به‌رهه‌می یاده‌وه‌رییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندو فره مه‌ودای كۆكراوییه له‌كاتی نوسیندا، چونكه ره‌نگه ئه‌وه باوه‌ڕێكی بۆ دیالۆگ بێت كه‌نوسینی شانۆنامه قورسترین ره‌گه‌زی نوسینی ده‌قه، به‌ڵام كاتێگ ئه‌م پاسه‌وان ده‌نوسێت، پێموابێت جوانترین ئیشكردنی نوسه‌ر ئیشكردنه له‌ناو یاده‌وه‌ری پاڵه‌وان‌و یاده‌وه‌ری خودی خۆیدا، به‌مه‌ش پاسه‌وان له‌سه‌ر ئاستی زمان گێڕه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و چیرۆك‌و داستان پڕ له‌ئیسنانییه كه‌له‌ماوه‌ی درێژایی سه‌ده‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌یی ئێمه به‌ده‌ستییه‌وه ناڵاندویه‌تی. ئیشكردنی ئه‌و له‌ناو زماندا جۆرێكی له‌یاریكردن به‌زمان‌و دۆزینه‌وه‌ی فۆڕمی په‌خشان ئامێزی زمانه نه‌ك ئاراسته شیعرییه‌كه‌ی كه‌بنه‌مای نوسینی تێكستی شانۆییه. زۆرجار ره‌نگه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه‌له شانۆنامه‌كانی (چیخۆدا) هه‌ن له‌كه‌م نوسه‌ری شانۆی نه‌دا هه‌بن، به‌وه‌ی كه‌له‌شانۆییه‌كانی چیخۆف (ورچ، باخی گێلاس، گۆرانی چایكا، نه‌وره‌س) به‌ده‌ر له‌نمایش چێژێكی تایبه‌تیان هه‌یه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا، چونكه بینای نوسین‌و گێڕانه‌وه له‌و شانۆنامانه‌دا بینایه‌كی ئه‌فسون ئامێزه بۆ داگیركردنی هۆشی خوێنه‌ر، لێره‌دا من پێموابێت ئه‌ك ره‌گه‌زه‌ش لای ئه‌م زۆر كاری له‌سه‌ركراوه، به‌تایبه‌تی گه‌ر خوێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژماره‌ی (1)ی شانۆ‌و خوێندنه‌وه‌ی تێكستی (پاسه‌وان) واهه‌ست ده‌كات چیرۆك یان داستانی كه‌سێكی په‌راوێزكراوو ده‌خوێنێته‌وه، پێموابێت پاسه‌وان قاسیلی زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن، كاتێك قاسیلی دوای ئێواره‌یه‌كی نمایش‌و دوای چه‌پڵه‌ی بینه‌ران بۆ ئه‌كته‌رێكی پڕ له‌ئه‌زموون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ناخ‌و یادموری خۆی، كه‌چیتر ئه‌و چه‌پڵانه جگه له‌گه‌مه‌و كات به‌سه‌ربردنێك هیچی تر نین.. (پاسه‌وان)یش دوای زه‌مه‌نێكی دورو درێژ له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌دا ئه‌و هه‌سته له‌لا دروست ده‌بێت كه‌چیتر ده‌رگاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ ئه‌و حه‌شامه‌ته له‌خه‌ڵك جگگه له‌دووباره‌ركردنه‌وه‌ی فۆڕمێكی بێزاركه‌رانه زیاتر هیچی دی نییه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نوسه‌ر له‌ناو ئه‌م كردنه‌وه‌و داخستنه‌وه‌ی ده‌رگادا جارێكی دی به‌زمانی خۆی له‌كۆی ئه‌و ئه‌و نه‌رێت‌و سونه باوانه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌دات هه‌ر له‌نه‌رێتی مێینه‌كوژی تامرۆڤكوژی‌و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن‌و پاشتر لێدان له‌مێژووی داگیركاری‌و به‌ركه‌وتنه‌كانی ئاستی (مێژوو ـ زمان ـ كه‌لتوری) بێگانه‌و غه‌یره كورد به‌رامبه‌ر به‌كورد.. كاتێك پاسه‌وان ده‌ڵێت: براكه‌م درزێكی خست، نهێنی ئه‌و ده‌رگایه چه‌ندنترین چه‌ته‌و رێگره‌كانی دنیا له‌و دیویان روانی.. رێگره كۆنه‌كانی نێو خورافه‌كانی رابردوو هاتن‌و ئه‌و دزه‌یان كرد سه‌ره‌ڕێ، هه‌ر وه‌رزه‌و به‌بیانوویه‌ك ده‌هاتن، هاوینان ده‌یان وت بیابان هاوڵاتی گه‌رمی لێنیشتووه‌و ئێره كوێستانێكی دڵگیره.. زستانان.. بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌فردابگرن، به‌هار.. ده‌یانوت حوزنی ئه‌و هه‌مووه كۆتره راوی ناوین.. پاشتر پاسه‌وان به‌ده‌م یه‌ئسه‌وه ده‌ڵێت: سێ سه‌د ساڵ ده‌خه‌وم.. تا هه‌رچی شه‌ڕتان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ته‌واوی ده‌كه‌ن (پێده‌كه‌نێ) خه‌ممه ببمه گاڵته‌جاڕ.. ده‌ترسم پاش ئه‌و سێ سه‌د ساڵه‌ش بێمه‌وه نه‌وه‌كانتان خه‌ریكی دانوستانی شه‌ڕه‌كانی ئێوه بن، گه‌وره‌م ببوره، به‌ڵام ئه‌مجاره نایه‌مه‌وه بۆ شه‌ڕ، ببوره كه‌قسه‌ت ده‌شكێنم.. له‌په‌ره‌گیرافێكی تردا پاسه‌وان ده‌ڵێت: من به‌و قسانه قایل نیم كچه‌كانی ئێمه بفرۆشتن نین، غه‌مزه‌ی كچی كورد بۆلمۆزی لیكنی ئێوه نابزوێ بۆ كوێ؟ تۆ قبوڵی مه‌كه نه‌فه‌ره‌تی، تۆ كیژه شاحینییه‌كه‌ی میتانی، چۆن قبوڵی ده‌كه‌ین ئه‌و هه‌موو كارمامزه‌ی ئامۆزات به‌و ده‌رده بچن چۆن ده‌توانی.. ئاخۆ ته‌مماشایان ده‌كه‌یت، ئێوه ئه‌خناتون، پادشاكه‌ی به‌دوای عه‌داله‌تدا ده‌گه‌ڕێی.. سێبه‌ری خواوه‌نده‌كان.. ئێوه قبوڵی مه‌كه‌ن. ره‌نگه له‌م سێ دیالۆگ‌و مه‌نه‌لۆگه‌ی پاسه‌واندا بزانین ئیدی كۆی ئیشكردنی نوسه‌ر له‌چ پشتێكه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی وه‌ك پێشترین ئاماژه‌م پێدا كه‌ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌باكگراوندی ئه‌و كلتوره‌دا بدات كه‌كورد وه‌ك نه‌ته‌وه له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی دی‌دا جگه له‌پێكه‌وه ژیان فۆڕمێكی تر له‌ژیان به‌رهه‌م دێت كه‌ئه‌ویش چه‌سپێنه‌رو چه‌سپێنراو، دواتر ره‌خنه بۆ شه‌ڕی ناوخۆ‌و هه‌ستی شه‌ڕانگێزی‌و كاره‌ساتی ئه‌نفال‌و ره‌شه‌گوژی هه‌موو ئه‌مانه پاسه‌وان له‌په‌ره‌گرافه‌كانیدا به‌خوێنه‌رو بینه‌ر ده‌ڵێت: من ئه‌م شێوازه ئیشكردنه‌ی ئه‌وم به‌دڵه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌لای من جێگه‌ی سه‌رنج‌و تێبینییه به‌زۆرجار نوسه‌ر كۆمه‌ڵێكی زۆر بابه‌ت‌و داستان‌و مێژوو ده‌ئاخێنێته ناو تێكستێكی شانۆنامه‌وه كه‌بێگومان ئه‌و بابه‌تانه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ خۆیان میحورو سنور به‌ندێكی تایبه‌تی كاركردنن، به‌ڵام لای ئه‌و شێوازێكی (هێمایی‌و ئاماژه‌گه‌رایی) هه‌یه كه‌زۆرجار ئه‌م دوو ره‌گه‌زه به‌شێكی چێژی ده‌قه‌كه ده‌كوژێت. *نواندن له‌شانۆۆیی پاسه‌وان دا: هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا قسه‌كردنی من له‌سه‌ر ئه‌م شانۆییه قسه‌كردنه له‌سه‌ر سێ ئاست كه‌ئه‌ویش (ئاستی ـ نوسین ـ نواندن ، ده‌رهێنان) من ئه‌م سێ ره‌گه‌زه‌م پێكه‌وه گرێدا بۆ شیته‌ڵكردن‌و خوێندنه‌وه‌ی نمایش.. دیاره بۆ قسه‌ركردنیش له‌سه‌ر ئاستی دووه‌م كه‌نواندن ـ ه پێویسته خوێنه‌ر به‌هێڵێكی گشتی به‌ئاگا بێت له‌ئه‌زموونی هونه‌ری ئه‌حمه‌د سالار، گه‌ر نا ئه‌وا ره‌نگه ئئه‌م نوسینه نه‌توانێت كۆی توانا‌و ته‌عنێكی ئه‌و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بخاته روو. ككارێكی بێ به‌ڵكه‌یه نواندن له‌شانۆییه‌كی مۆنۆدرامادا بۆ ئه‌كته‌رر كارێكی قورسه‌و ره‌نگه پێویستی به‌هێزێكی گه‌وره هه‌بێت لای ئه‌كته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری توانستی خۆی له‌به‌رجه‌سته‌كردن بخاته روو، به‌تایبه‌تیش (پاسه‌وان) من پێموایه ئه‌كته‌ر زیاتر ماندوو ده‌كات چچونكه سنور‌و جوگرافیای ئه‌م ده‌قه پڕ بوو لله‌چیرۆك‌و شفره‌ی تایبه‌تی كه‌ره‌نگه ئه‌سته‌م بێت بۆ بینه‌ر یه‌ك بینین له‌م نمایشه بگات، كه‌ئئه‌مه بۆخۆی یه‌كێكه له‌له‌مپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌م شانۆییه‌كه. نواندن‌و گه‌مه‌ی سالار ئه‌و ئێواره‌یه‌ی به‌ئێمه‌ی بینه‌ری وت كه‌هێشتا ئه‌و گه‌نجه‌و ئه‌و له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا له‌به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی كاره‌كته‌ره‌كه جۆراوجۆره‌وكان، هه‌رچه‌نده سیناریۆی ده‌قه‌كه تاڕاده‌یه‌ك سنوربه‌ندی بۆ هه‌ندێ جوڵه‌و توانای ئه‌و كردبوو، به‌ڵام هه‌وڵی سالار له‌رووی ته‌مكه‌ن‌و ئه‌زموون‌و توانستی ده‌نگییه‌وه جارێكی تر توانیبووی كۆنترۆڵی پانتایی ته‌خته‌ی شانۆ بكات، به‌تایبه‌تیش له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌نوسه‌ر كاره‌كته‌رێكی وه‌همی دروست كردبوو پاسه‌وان به‌یۆتۆبیانه له‌گه‌ڵیدا ده‌كه‌وته ئاخاوتن، ئه‌و ئاخاوتنه ئه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نادیاردا هێنده‌ی تر وای له‌و ده‌كرد كه‌چركه دوای چركه پێویستی به‌گۆڕینی فۆڕمی نواندن‌و شێوازی ئاخاوتن دیالۆگ بێت، به‌تایبه‌تیش له‌و كاتانه‌ی ریتم‌و تیمپۆی ده‌ق گۆڕانی به‌سه‌ردا ده‌هات.. *تۆ كێی؟ چیت ده‌وێت (دێته پێشه‌وه كێیت، ئا ببورن، نه‌مزانی بفه‌رموون، فه‌رموو ده‌چێت ده‌رگا كه‌وره‌كه ده‌كاته‌وه) فه‌رموون.. من برستی شه‌قی ترم نه‌ماوه، ئه‌زانم ئێوه پیاوی پیاوه گه‌وره‌كه‌ن، كه‌منی لێره كرده پاسه‌وانی ده‌رگاكه.. نا نا ئه‌زانی ئه‌گینا بشتان كوشتمایه نه‌مده‌هێشت پێ بنێنه ئه‌و دیوه‌وه.. ده‌تاننامه‌سمه‌وه، ئه‌و شه‌وه‌ش هه‌ر خۆتان بوون به‌فه‌رمانی ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه هاتبوون (ده‌رگاكه داده‌خات).. ئه‌م حاڵه‌ته‌ی پاسه‌وان جۆرێكی له‌تواندنی تایبه‌تی له‌ناو شانۆیه‌كی تایبه‌تدا، له‌م حاڵه‌ته‌دا گه‌ر ئه‌كته‌ر یاده‌وه‌ری پڕ نه‌بێت‌و توانستی له‌راده‌به‌ده‌ری نه‌بێت به‌یه‌كجاری له‌ناو بابه‌ت‌و فه‌زای شانۆدا ون ده‌بێت، ئه‌حمه‌د سالاریش به‌ده‌ر له‌و حاڵه‌تانه‌ش توانیبووی خۆی له‌ناو بابه‌ت‌و چیرۆكی نمایشدا دابه‌شكات، به‌جۆرێك منی بینه‌ر هه‌ستم به‌وه‌ده‌كرد ئه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌موو كورن‌و قوژبنێكی ته‌خته‌ی شانۆز له‌ناو كۆی چیرۆكی نمایشه‌كه‌شدا به‌رووخساری جیاواز خۆی نمایشده‌كات.. بونی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیاریكراوی فۆنه‌تیكی ده‌نگی ئه‌حمه‌د سالار به‌بۆچوونی من یه‌كێكی تر بوو له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه‌وایكردبوو چ ده‌رهێنه‌ر چ نوسه‌ر ئه‌م كاره‌كته‌ره به‌ر ئه‌كته‌ره به‌رجه‌سته بكه‌ن، دیاره ره‌گه‌زی ده‌نگ لای ئه‌كته‌ر یه‌كێكه به‌هێزو گونجاو ئه‌مته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو نییه، جگه له‌تواناو ده‌نگیه‌ش لای ئه‌م ئه‌كته‌ره، شێوازێكی تایبه‌تمه‌ندو جۆرێك له‌جیاوازی پێوه دیاره، به‌جۆرێك ببینه وا هه‌ستی ده‌كرد به‌توانستی خولقاندنی دینه‌كان ئئه‌كته‌ری ئه‌و مۆنۆدرامایه وایكردبوو به‌رده‌وام حاڵه‌تی دوای حاڵه‌ت له‌دوای رووداو كێشه‌كانی ئه‌و نمایشه بكه‌وێت، ئئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌له‌مۆنۆ درامادا توانای ئه‌زموون‌و هێزی نواندن پێویسته لای ئه‌كته‌ر چی بكرێته‌وه بۆ گه‌یاندنی حاڵه‌ته تایبه‌ته‌كانی نمایش بۆ بینه‌ر.. دوا سه‌رنجیش له‌سه‌ر نواندن هێزو توانای ئه‌داكردن بوو لای ئه‌كته‌ر پاسه‌وان كه‌توانیبووی به‌فۆڕمێكی زۆر مۆزیكیانه به‌رجه‌سته‌ی حاڵه‌ت رسته مۆزیكی‌و ئه‌ده‌بیه‌كانی شانۆییه‌كه بكات، چونكه یه‌كێكی تر له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پاسه‌وان بوونی زمانێكی مۆزیكی‌و ئاستی به‌رزی زمانه‌وانی بوو، كه‌بێگومان ده‌رخستنی ئه‌م توانایه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌هۆی توانای رۆڵ بینینی ئه‌كته‌ره‌وه بوو بۆ بینه‌ر. *ده‌رهێنان له‌شانۆیی (پاسه‌وان) دا: جگه له‌نواندن‌و تێكست، ده‌رهێنانی یه‌كێكی تر بوو له‌و ره‌گه‌زانه‌ی كه‌رۆڵی هه‌بوو له‌ستراكتۆری گشتی نمایشدا، هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا ئه‌م سێ ره‌گه‌زه به‌ئئاراسته‌ی یه‌كتر رۆڵیان گێڕابوو بۆ به‌رهه‌مهاتنی ئه‌م نمایشه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا راده‌ی كاریگه‌ری‌و پانتایی بوونی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ یه‌كێتی تر جیاواز بوو.. ده‌رهێنان یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی به‌ركه‌وتنه به‌چاوی بینه‌ر، بینه‌رێك ره‌نگه جێی مه‌به‌ستی نه‌بێت ده‌قه‌كه كێ نوسیویه‌تی؟ كێ نمایشی ده‌كات؟ به‌ڵام مه‌به‌ستیه‌تی بزانێت چی نمایش ده‌كرێت‌و چۆن نمایش ده‌كرێت؟ به‌بڕوای من ئه‌مه دیارترین خاڵ‌و وێستگه‌یه ئێمه قسه له‌سه‌ر ئه‌م نمایشه بكه‌ین، دیاره پپه‌یوه‌ندی ده‌رهێنه‌رش وه‌ك كاره‌كته‌رێكی جوڵاوی نمایش به‌و دوو ره‌گه‌زه‌ی تره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی سه‌رتاپا گیره، بۆیه بینینی ئئه‌رسه‌لان ده‌روێش‌و دڵشاد مسته‌فا له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م نمایشه‌دا بینینێكی هاوبه‌شه له‌سه‌ر ئه‌ساسی بونیادێكی دیاریكراو، بینینی من بۆ ئه‌م شانۆییه دوو ئاستی دیاریكراوی هه‌بوو، یه‌كه‌میان بینین وه‌ك خوێنه‌ر كه‌چه‌ند جارێك ده‌قه‌كه‌م خوێنده‌وه، دووه‌میان بینین وه‌ك بینه‌ر كه‌نمایشم بینی، بۆیه ده‌توانین بڵێین ده‌رهێنه‌ر له‌پرۆسه‌ی وێناكردن‌و به‌رهه‌مهێنانی وێنه‌ی‌ا شانۆییدا تاڕاده‌یه‌ی باش سه‌ركه‌وتوو بووبه‌تایبه‌تیش له‌دروستكردنی‌و خولقاندنی كه‌سی گششتی نمایش‌و دروستكردنی پانتاییه‌كی دیاریكراو بۆ نمایشی ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر ته‌حته‌ی شانۆ.. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ته‌وزیفكردنی هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تی له‌ناو نمایششه‌كه‌جا كه‌له‌ده‌قه‌كه‌دا سنوربه‌ندییه‌كی تێدا بوو كه‌به‌ته‌نها ده‌رهێنه‌ر ده‌توانێت ئه‌و حاڵه‌ته به‌رجه‌سته بكات‌و جارێكی تر زمانی ششه‌ته‌وزیف بكات بۆ زمانی وێنه.. به‌م حاڵه‌ته من ده‌توانم بڵێم (پاسه‌وان) هه‌وڵێكی هاوبه‌شه فۆڕك‌و شێوازێكی تایبه‌ت به‌نمایشكرنی مۆنۆدرامایه‌م كه كه‌م تازۆر له‌هه‌وڵه‌كانی تری نوسه‌ر له‌بواری شانۆ نوسیندا سێبه‌رو تارمایی ده‌بینرێت. |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|