![]() |
![]() |
|
|
حه‌مكۆ بۆ وازی له (های فایف) هێنا؟ (حه‌مكۆ) كه ناوی ته‌واوی (محمدئه‌مین)ه، كه‌سێكی دیاری ناو بواری
نواندنی (كۆمیدیا) بوو، به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تاو سه‌ره‌تا حه‌مكۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و ماوه زۆر بێده‌نگیه‌ی له كاره‌كانی‌و نه‌بوونی به‌رهه‌م گووتی: من بێ به‌رهه‌م‌و بێ كار نیم، به‌لام باوردۆخێك به‌سه‌ر من داهات كه‌به‌داخه‌وه هه‌رگیز چاوه‌ڕێم نه‌ده‌كرد، ئه‌و بارودۆخه دژوار‌و تاڵه بوو له‌هه‌موو شتێكی دابڕاندم، ئه‌گینا من هه‌رده‌م خۆشه‌ویستیم بۆ كاره‌كانی نواندن‌و به‌تایبه‌تی هونه‌ری (كۆمیدیا) هه‌یه، كه‌چی به‌داخه‌وه له بری به‌رده‌وام بوونم‌و پشتگوی كرام به‌ڵام بێده‌نگیان كردم، من ئێستا خۆم وون كردووه، نازانم له‌كوێم؟! بۆوام لێهات؟! به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆم؟! ئه‌گینا من بێ ده‌نگ‌و بۆ به‌رهه‌م نیم هه‌رده‌م هه‌گبه‌ی خۆم پڕه له‌بیرۆكه‌ی تازه‌ی هونه‌ری ئیدی بۆ كێ به‌رهه‌م بهێنم؟ كێ هاوكارم ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر نا ده‌توانم له‌جاران زیاتر كار‌و به‌رهه‌می هونه‌ری پێش كه‌ش بكه‌م. تا ئێستا داوام له چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كردووه كاریان بۆ بكه‌م. .. حه‌مكۆ هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌و دیمانه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه هه‌رده‌م هه‌وڵی داوه كاری تازه بكات، به‌ڵام هاوكارییان نه‌كردووه به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی په‌یوه‌ندی به كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان كردووه زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵی داوه كارێك بكات له ئه‌وڕوپا بینێرێته‌وه بۆ كوردستان، له‌م باره‌وه ڕوونی كرده‌وه گوتی: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ناچاری كوردستان‌م به‌جێ هێشت‌و محاره‌به‌یه‌كی زۆریان كردم، ناچار بووم ژیانی هه‌نده‌ران هه‌ڵبژێرم، كه هاتمه وڵاتی(به‌ریتانیا) بیرم كرده‌وه چه‌ندین كار له‌ڕووی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی‌و كورته فیلم به‌شێوه‌ی(كۆمیدیا) ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی كوردی هاتووه له ئه‌وڕوپا بیگه‌ینمه خه‌ڵك‌و بینه‌ری كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیم كرد به‌چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌وانه كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی ، به‌ڵام پێیان گوتم: ئێمه ئیمكانیه‌تی ئه‌وه‌مان نیه ئه‌و پاره‌یه دابین بكه‌ین بۆ كاره‌كه‌ی تۆ، له كاتێكدا من به‌پاره‌یه‌كی زۆر ساده ئه‌و كاره‌م ده‌هێنایه بوون، منیش له‌و كاره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو پاره په‌یدا بكه‌م‌و بماندیم به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌م بوو به‌رده‌وام بم، كه‌چی به‌داخه‌وه هاوكاری نه‌كرام زۆر شوێنی دیكه‌ی تر قسه‌م له‌گه‌ڵدا كردن، ته‌نانه‌ت هاوڕێی هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گر(دلاوه‌ر ره‌سول حه‌ریری) كامێرای باشی ئاماده‌كردبوو به‌نیازبووین هه‌ندێ كار له وڵاتی سوێد ئه‌نجام بده‌ین. -به‌رنامه‌ی های فای به‌بێ هیچ هۆكارێك راگیرا.... حه‌مكۆ ئه‌مین، ئاماژه‌ی بۆ به‌رنامیه (های فایف) كرد، كه له كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك په‌خشكراو پاشان راگیرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گوتیشی، من به‌رنامه‌یه‌كم به‌هاوكاری هاوڕێی به‌رێزم (كاروان نانه‌كه‌لی) ئاماده‌كرد به‌ناوی (های فایف) ئه‌وه‌بوو بیرۆكه‌ی به‌رنامه‌كه‌مان دا كه‌ناڵی (نه‌ورۆز) ئه‌وان له‌سه‌ره‌تادا زۆریان پێ خۆش بوو، منیش گوڕ‌و تینێكی زۆره‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌م ئاماده‌كرد له‌چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وڕوپی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی ئاماده‌و پێشكه‌شم ده‌كرد، دوای پێشكه‌ش كردنی بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك به به‌رده‌وامی، كه به‌رنامه‌كه بوو به خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وی كوردستان، كه به‌شایه‌تی سه‌نته‌ره‌كانی شاری هه‌ولێر به‌رنامه‌كه‌ی من زیاتر له (35000) هه‌زار نووسخه‌ی كۆپی لێ فرۆشراو ئێستاكه‌ش داواكاری له‌سه‌ره، كه‌چی به‌داخه‌وه له بری ده‌ست خۆشی‌و پشتگیری كردن به‌بڕیارێكی له‌ناكاو، به‌بێ دیاری كردنی هیچ هۆكارێك ڕاگیرا، وه من داوام له ستافی كارانی كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز كردن هۆكاری ڕاگرتنی به‌رنامه‌كه‌م بۆ دیاری بكه‌ن به‌ڵام هیچ وه‌لامێكیان نه‌بوو. له‌كاتێكدا من له به‌رنامه‌م دابوو ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌ره‌و قۆناغی باشتر‌و جوانتر ببه‌م، له‌وانه سازدانی دیمانه له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندان‌و یاریزیانان‌و كه‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌كان بكه‌م له‌وانه( مسته‌ربین، دیڤێد بیكهام، تۆنی بلێر، جۆتیدی)و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه ساز بكه‌م، به‌لام به‌داخه‌وه نه‌یان هێشت. من كوردستان‌م به‌ویستی خۆم به‌جێ نه‌هێشت به‌ڵكو.!!.. هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی چوونی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و هۆكاره‌كانی ڕوونی كرده‌وه گووتی: من به‌ناچاری كوردستان‌م به‌جێ هێشت، ئه‌و هه‌موو به‌لێنه‌ی به‌من دراو له‌به‌رامبه‌ریشدا هیچم نه‌بینی، بۆیه كوردستان‌م به‌جێ هێشت، جگه له‌وانه‌ش دژایه‌تیه‌كی له ڕاده‌به‌رده‌ر ده‌كرام، له چه‌ندین لاوه ناحه‌زم بۆ په‌یدابوو، بۆیه ناچار بووم بڕیاری ئه‌وه بده‌م دووربكه‌ومه‌وه، تاوه‌كو بزانم ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاتووه هۆكاره‌كه‌ی چیه؟ به‌لام به‌داخه‌وه تا ئێستا به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌گه‌رێم ده‌ستم ناكه‌وێ، وه من له‌ژیانم دا باوه‌ڕناكه‌م خراپه‌م به‌رانبه‌ر هیچ كه‌سێك نواندبێ، ئومێدم وایه ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌چاوێكی دیكه‌ی سه‌یری (حه‌مكۆ) بكات، چونكه من‌و چه‌ند كه‌سانێكی دیكه له‌ڕۆژانی سه‌ختدا ده‌نگی (مه‌قاوه‌مه‌ت‌و خۆڕاگری‌و به‌رخودانمان) پێ به‌خشرابوو، ئێمه هه‌ڵوێستمان هه‌بوو له‌هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی كه به‌سه‌ر كوردستان دا هات، وه ئێستاكه من كه له‌هه‌نده‌ران زۆر حه‌ز ده‌كه‌م، بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام پێم خۆشه به‌كاروبه‌رهه‌می زۆر چاك بگه‌ڕێمه‌وه‌و پلان‌و به‌رنامه‌یه‌كی باش دابنێم ئینجا بێمه‌وه. له وڵاتی ئێمه تا ئێستا خه‌ڵك به‌هه‌ڵه له (كۆمیدیا) گه‌یشتووه حه‌مكۆ له به‌شێكی دیكه‌دا تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نی (كۆمیدیا) و گووتی: به‌داخه‌وه خه‌ڵكی وڵاتی ئێمه تا ئێستا به‌هه‌ڵه له‌كاری هونه‌ری(كۆمیدیا) گه‌یشتووه، من زۆر جار بیستوومه ده‌لێن (حه‌مكۆ) گاڵته به‌خه‌ڵكی ده‌كات، من زۆر له‌وه خۆم به‌بچووكتر ده‌زانم گاڵته به‌هیچ مرۆڤێك بكه‌م یا خوانه‌خواسته هه‌ستی كه‌سی به‌رانبه‌ر بریندار بكه‌م، نه‌خێر وانیه چونكه هونه‌ری كۆمیدیا له‌هه‌موو دونیادا وایه تۆ كارێك ده‌ته‌وێ كۆمیدیا بكه‌ی ده‌بێ له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رانبه‌ردا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بینه‌وه. كه‌سی به‌رانبه‌ر پێویسته وه‌ك ئه‌كته‌رێك ئه‌ویش(ته‌مسیل) نواندن بكات‌و وه‌لامت بداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه جوان بێته بوون بۆ نموونه له وڵاتان كه‌سێكی وه‌ك(میسته‌ربین)، لاسایی كه‌سانی گه‌وره‌كان‌و سیاسیه‌كان ده‌كاته‌وه، له‌به‌رانبه‌ردا ده‌ست خۆشی‌و خه‌ڵاتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وڵاتی ئێمه‌دا به‌جۆرێكی دیكه له‌م كاره هونه‌ریه گه‌یشتوون، نه‌ك هه‌ر من زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده كۆمیدیه‌كانی كوردستان ناوێرین به‌ته‌واوی كاره‌كانیان بهێنه‌بوون. ئه‌گه‌ر بوارم بۆ بڕه‌خسێت حه‌ز ده‌كه‌م گۆرانی بڵێم.....!! حه‌مكۆ ئه‌مین له‌كۆتایی دیمانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه حه‌ز ده‌كات گۆرانی بڵێت، له‌م باره‌یه‌وه ڕوونتر گووتی: من زۆر هونه‌رم خۆشده‌وێ، ئاره‌زوومه له چه‌ندین بواری دیكه‌ی هونه‌ریدا هه‌وڵ‌و تواناكانم تاقی بكه‌مه‌وه، یه‌كێك له‌وانه حه‌ز ده‌كه‌م گۆرانی بڵێم به‌تایبه‌تی گۆرانی (كۆمیدیا) كه‌پێویسته هه‌بێ، بۆ نموونه هه‌ندێك دیارده هه‌یه له‌نێو كۆمه‌ڵگا كاتێك روو ده‌دات ئه‌گه‌ر به‌شێوازی (كۆمیدیا) ی گۆرانی گوتن ده‌رببڕێن ده‌بێته شتێكی تازه، بۆ نموونه كاتی خۆی هه‌شتاكان هونه‌رمه‌ند(سابیر عه‌بدولره‌حمان) هه‌ندێ كاری مه‌نه‌لۆجی به‌رهه‌م هێنا وه‌ك(بووك‌و خه‌سو، كاكی شوفێر، ئه‌ی قوتابی، مه‌عاش به‌شی هیچ ناكات)و كۆمه‌لێك كاری دیكه كه‌پێم وایه له‌و سه‌رده‌مه‌داو ئێستاش له‌گه‌ڵدابێ له‌لای جه‌ماوه‌ر تام‌و چێژی كۆمیدی‌و ئامۆژگاری وه‌رگرتووه، منیش ده‌مه‌وێ به‌شێوازێكی كۆمیدیا گۆرانی بڵێم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كاریم بۆ كرابوو به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندو وێنه‌گری به‌توانا(دلاوه‌ر ره‌سول حه‌ریری) ئاواز‌و هۆنراوه‌یه‌كی له هونه‌رمه‌ند( زیاد ئه‌سعه‌د) داواكردبوو، بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدیا تۆماری بكه‌م‌و پاشان كلیپی بكه‌م، به‌ڵام تا ئێستا به‌ده‌ستم نه‌گه‌یشتووه، هیوادارم له‌داهاتوودا ئه‌و كاره به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم. سازدانی :عبدالغفار عه‌بدوڵڵا |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|