![]() |
![]() |
|
|
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جۆلا: تا ئه‌ڵقه‌ی (5) خه‌ڵك له‌فه‌نته‌ڵۆس نه‌گه‌یشت هه‌ر جارێك كه ده‌چم بۆ شاری سلێمانی زۆر ئاره‌زوو ده‌كه‌م سه‌ردانی
هه‌ندێك شوێنی ئه‌و شاره بكه‌م،
سازدانی دیمانه: عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا * له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌دا له‌گه‌ڵا (ئه‌حمه‌د جۆڵا)ی هونه‌رمه‌ند باسمان له‌وه‌كرد بۆ چی نازناوی جۆڵا بووه به پاشگری (ئه‌حمه‌د)ی هونه‌رمه‌ند له وه‌ڵامدا گوتی : - من به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكم پیشه‌ی رۆژانه‌ی دابینكردنی بژێوی ژیانی رۆژانه‌ی له‌سه‌ركاری (جۆڵا)یی بووه، كه ناوبانگی هه‌بووه له شاری سلێمانی، وه‌ستا ئیبراهیمی هه‌روه‌ها پیشه‌ی جۆڵایی پیشه‌یه‌كی كورده‌واری بووه، بۆیه ویستم ئه‌و ناوه جوانه وننه‌بێت و ببێته نازناوێك بۆ ناوی (ئه‌حمه‌د) ی كوڕی وه‌ستا ئیبراهیم و جگه له‌وانه‌ش وه‌فایه‌ك بۆ باوكم كه به‌و پیشه منی په‌روه‌رده كردووه و ئێستاكه من كاری هونه‌ری ئه‌نجامده‌ده‌م. له‌سه‌ره‌تاوه من به كۆمیدیا ده‌ستم پێكردووه .. * له‌كاتی چوونمان بۆ نێو ناوه‌ڕۆكی باسكردن له هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تای كاركردنی (ئه‌حمه‌د جۆڵا) له‌سه‌ر چ بنه‌ماییه‌كی هونه‌ری بوو؟ له‌وه‌ڵامدا گوتی:- - من له سه‌ره‌تاوه به كۆمیدیا ده‌ستم پێكردووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه رێچكه‌یه‌كی هونه‌ریم بۆ خۆم دروستكرد، هه‌ر كارێكی هونه‌ریشمان كردبێ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كارێكی شانۆیی بووبێ ئه‌گه‌ر منی تیدا نواندنم كردبێ دوو مانگ نمایشی به‌رده‌وام بووه چونكه من جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌تم هه‌بووه و ئه‌وه‌شیان بۆ لایه‌نی كۆمیدیاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه زیاتر. * به‌رنامه‌ی به‌رنامه زیاتر منی به جاماوه‌ر ناساند. ئه‌حمه‌د جۆڵا ده‌رباره‌ی به‌شداربوونی له به‌رنامه‌ی به‌رنامه و ده‌ركه‌وتن و زیاتر ناسراوه‌ی له ناو جه‌ماوه‌ردا گوتی: من له‌رێگه‌ی (به‌رنامه‌ی به‌رنامه) كه مانگی جارێك له هه‌ردوو كه‌ناڵی (خاك و كوردسات) پێشكه‌شی بینه‌ران ده‌كرێت زیاتر ناسرام ، وه من ئه‌و به‌رنامه‌یه به ته‌مه‌ن درێژترین به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی خاك و كوردسات ده‌زانم ناوم لێناوه ریش سپی هه‌موو به‌رنامه‌كان، هۆكاری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و دوو كه‌ناڵه پشتگیری ته‌وامان ده‌كه‌ن به تایبه‌تی خودی خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) كه پاڵپشتی ئه‌ویش نابێ له بیربكه‌ین جگه له‌وانه‌ش جه‌ماوه‌ر و بینه‌ری كورد به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی ئه‌ڵقه‌ی تازه‌مان ده‌كه‌ن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بینه‌رێكی زۆری هه‌یه، چونكه هه‌ر شه‌وێك ئه‌و به‌رنامه‌یه نمایش ده‌كرێت وا هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو خه‌ڵك سه‌یری كردبێت چونكه من زۆربه‌ی كات له‌ناو بازار خه‌ڵكێكی زۆر ده‌ستخۆشیمان لێده‌كات، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رنامه‌كه ره‌خنه ئامێز و ره‌خنه‌ییه زۆربه‌ی رووداوه‌كان و كێشه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێمان ده‌گات. ئاژاوه‌چییه‌كان ماوه‌ی دوو مانگ و بیست رۆژ له سینه‌ما نمایشكرا و رێژه‌یه‌كی زۆری به شێوه‌ی سیدی لێ فرۆشرا * فلیمی كۆمیدی ئاژاوه‌چییه‌كان كه له نووسینی (ئه‌حمه‌د جۆڵا)ی هونه‌رمه‌ند بوو ده‌رباره‌ی پێشوازیكردنی جه‌ماوه‌ر له‌و به‌رهه‌مه به شێوه‌یه‌كی فراوان گوتی : - فلیمی كۆمیدی (ئاژاوه‌چییه‌كان) من كاری نووسینی سیناریۆی ئه‌و فلیمه‌م ئاماده‌كردبوو، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (مه‌ریوان ئیبراهیم) كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدرا من و هونه‌رمه‌ندان (زاهیر جه‌لال و حمه عه‌لی خان و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی به توانا رۆڵمان تێدا بینی له شاری سلێمانی ماوه‌ی دوو مانگ و بیست رۆژ له سینه‌ما نمایشكرا و خه‌ڵكێكی زۆر هاتن بۆ ناو هۆڵی سینه‌ما و ئه‌و فلیمه‌ییان بینی، پاشان به شێوه‌ی CD رێژه‌یه‌كی زۆر زۆری لێفرۆشرا و هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌شدارییان تێدا كرد سوودێكی ماددی باشمان لێ بینی، بۆ سه‌رده‌می ئه‌و كات ئه‌و فلیمه زۆر خۆش و جوان بوو به‌لای خه‌ڵكه‌وه. *تا ئه‌ڵقه‌ی پێنجه‌م خه‌ڵك له (فه‌نته‌لۆس) نه‌گه‌یشت. جۆڵا ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی له زنجیره درامای فه‌نته‌لۆس و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و درامایه گوتی: - فه‌نته‌لۆس درامایه‌كی ره‌خنه ئامێز بوو له‌وانه‌یه ره‌خنه‌ی له ده‌سته‌ڵاتیش گرتبێ، هه‌رچه‌نده برای نووسه‌ر (د. شیركۆ عه‌بدوڵڵا) له‌سه‌ره‌تاوه به‌رله‌وه‌ی نمایش بكرێ گوتی: ئه‌و سیناریۆیه‌م له ده‌قێكی فارسییه‌وه وه‌رگرتووه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌خنه له‌جه‌ماوه‌ر و شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵگاگرت، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌ڵقه‌ی (5) خه‌ڵك له (فه‌نت ه‌لۆس) نه‌گه‌یشت به‌ڵام ئێستاكه ئاره‌زوو ده‌كه‌م جارێكی تر بكرێته‌وه تاوه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه ببینن، چونكه خه‌ڵك به‌باشی لێی تێنه‌ده‌گه‌یشت له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا دوای ئه‌ڵقه‌ی (6 و7) زیاتر چوونه ناوه‌ڕۆكی دراماكه. مه‌رج نییه فه‌نته‌لۆس گوزارشت ته‌نها له سه‌ر دوو شاری وه‌ك هه‌ولێر و سلێمانی كردبێ * ده‌رباره‌ی شێوازی جلوبه‌رگی ئه‌كته‌رانی ناو دراماكه قسه‌كردن و گرفته‌كان گوایه باس له هه‌ولێر و سلێمانی كردووه له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د جوڵا گوتی: - نه‌خێر وا نییه، به‌ڵكو هه‌ر دیمه‌نه و هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك جۆره ره‌خنه‌یه‌كی خۆی نیشان داوه جا له‌وانه‌یه ره‌خنه‌ی له دوو حیزبه‌كه یاخود ده‌سه‌ڵات وه زۆر جار له خه‌ڵك بووبێ، ده‌بوایه ئه‌و درامایه (90) ئه‌ڵقه بێت به‌ڵام گرانه و وه ئه‌رك و ماندووبوونی زۆری ده‌وێت. جه‌ماوه‌ری شانۆمان هه‌رماوه و ده‌مینێ ده‌رباره‌ی دواین پرۆژه‌ی هونه‌ری خۆی هونه‌رمه‌ندی ئه‌كته‌ر و شانۆكار ئه‌حه‌مه‌د جۆڵا گوتی: - دواین كاری هونه‌ریم به‌شداریكردنه له شانۆگه‌ریی (مه‌مله‌كه‌تی عیلله‌ت) كه له رۆژی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ستمان كردووه به نمایشكردنی، جه‌ماوه‌ر و بینه‌ری شانۆ له‌و رۆژه‌وه به‌ره‌و هۆڵی نمایشكردن دێن بۆ سه‌یركردنی، ئه‌و كاره شانۆییه له نووسینی (وه‌حید حامد)ه كه له ده‌قێكی عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه، هونه‌رمه‌ند (به‌كر مسته‌فا) كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه، من و هونه‌رمدان (ماهیر حه‌سه‌ن، كه‌مال چالاك، به‌یان زه‌ریفی، قادر جه‌لال، ئه‌حمه‌د ره‌ئوف، به‌هادین نوری) له‌گه‌ڵا چه‌ند لاوێكی شانۆكار كه تازه ده‌یانه‌وێ بێنه ناو كاری شانۆیی به‌شداری كاری نواندنیان كردووه، كه ئه‌م به‌رهه‌مه (9)یه‌مین كاری تیپی شانۆی (ره‌نگاڵه)یه و جه‌ماوه‌رێكی زۆر دێن بۆ سه‌یركردنی، هاتنی جه‌ماوه‌ر تا ئێستا بۆ كاره‌كانمان به‌شێوه‌ی پلیت بووه، تا ئێستا جه‌ماوه‌رێكی زۆر هاتوون بۆ سه‌یركردنی (مه‌مله‌كه‌تی عیلله‌ت) كه شه‌وانه كاتژمێر(7:30) ده‌ستده‌كه‌ین به نمایشكردنی، تا جه‌ماوه‌ر ئاماده ده‌بێت له هۆڵی نمایشی ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، پارسالیش شانۆگه‌ری (به‌ره‌و كه‌لاوه) ماوه‌ی (117) رۆژ نمایشمان كرد له شاری سلێمانی نزیكه‌ی (40800)كه‌س هاتن بۆ سه‌یركردنی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینی به‌رهه‌می چاك و پڕ مانا كه‌مبووه. پرۆگرافیا ناوی ته‌واو: ئه‌حمه‌د ئیبراهیم محه‌مه‌د ساڵی له‌دایكبوون: 1966 گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێن سلێمانی یه‌كه‌م ئه‌زموونی هونه‌ری : 1979 له‌گه‌ڵا تیپی شانۆی موژده.
|
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|