![]() |
![]() |
|
|
هێلاهۆپ له نێوان قبوڵا كردن‌و ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگا كچێك : پێم شه‌رمه له به‌رده‌م باوك‌و براكانم سه‌یری ئه‌م كلیپه بكه‌م. كوڕێك: ئه‌م كلیپه دیاریه‌كی جوانه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ژیانیان خۆش بوێ. هێلا هۆپ ناوی یه‌كه‌مین ئه‌لبومی گۆرانی (ده‌شنێ)یه، وه كلیپی (هێلا
هۆپ)یش یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ناوبراوه، هێشوو جلال له شاری سلێمانی/ پێی وایه ئه‌م كلیپه‌ی ده‌شنێ هاوگونجاوی سه‌رده‌مه، چونكه ئێستا قۆناغ قۆناغی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگا‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كانی هونه‌ره، كه ئافره‌تان به‌ترسه‌وه به‌ره‌و ئه‌م ده‌رگایانه ده‌چن، بۆیه به بۆچوونی (هێشوو جلال) ئه‌مه نیشانه‌ی بوێری‌و ئازایی (ده‌شنێ)یه كه ئه‌م كلیپه جوانه‌ی پێشكه‌ش به بینه‌ری كورد كردووه بۆیه ئه‌و قبوڵی ئه‌م جۆره كارانه ده‌كات‌و له‌رێگه‌ی نواڵه‌ی نوێ وه په‌یامی ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی ده‌شنێ ده‌كاتن. ته‌رزه عه‌لی كه قوتابی زانكۆی سلێمانییه سه‌باره‌ت به‌م كلیپه رای وایه كه تا راده‌یه‌كی زۆر (ده‌شنێ) سنوره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بڕیوه‌و لای خه‌ڵك هه‌رگیز ئه‌م جۆره كارانه قبوڵا ناكرێ بۆیه ناوبراو پێی وایه ئه‌مه كارێكی نه‌شیاو‌و نه‌گونجاوه كه ئافره‌تی كورد به‌م شێوه‌یه خۆی نمایش ده‌كات له كاتێكدا ده‌كرا به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری جوانتر پێشكه‌ش بكرابوایه بۆیه ئه‌م كلیپه قبوڵا ناكات‌و ده‌ڵێ پێم شه‌رمه له‌نێو خێزان به‌گشتی‌و تایبه‌ت باوك‌و برا سه‌یری ئه‌م كلیپه بكه‌م. (جه‌زا تۆفیق ره‌حمان)یش كه كاسبكارێكی شاری سلێمانیه كه پرسیارمان سه‌باره‌ت به‌م كلیپه لێ‌كرد ئه‌ویش بێزاری خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو چونكه بۆچوونی ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگا قبوڵی ئه‌وه ناكات كه ئافره‌تی كورد‌و ئافره‌تی شاره‌كه‌ی خۆی به‌م شێوه نه‌شیاوه جه‌سته‌ی خۆی نمایش بكات له به‌رده‌م هه‌موو دنیا. مامۆستا سیروان قه‌ره‌داغی/ كه مامۆستای یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانیه/ به‌م شێوه‌یه رای خۆی ده‌ربڕی: ئه‌م ته‌وه‌ره‌ی كه نواڵه‌ی نوێ ئاماده‌ی كردووه شتێكی چاك‌و گرنگه تا خودی هونه‌رمه‌نده‌كان بزانن ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و كاره‌ی كه ده‌یكه‌ن تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوونه یاخود.. نا؟ بۆیه به بۆچوونی من ئه‌و كاره‌ی ده‌شنێ هه‌ڵه‌یه‌ك بوو به‌سه‌ر هونه‌ری كوردیدا تێپه‌ڕی هه‌ڵه‌یه‌كی تریشه كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاوا به به‌رده‌وامی په‌خشی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌م كاره ده‌بێته دیارده‌یه‌ك‌و هونه‌رمه‌ندانی تر لاسایی ده‌كه‌نه‌وه. دایكی هیوا/ وه‌ك ئافره‌تێكی ماڵ پێی وابوو مرۆڤ ئازاده له هه‌ر بیركردنه‌وه‌و كارێك كه ده‌یكات ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی (ده‌شنێ)ێش هیچ به‌ده‌رنییه له‌و كلیپانه‌ی كه ده‌كرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌شنێ یه‌كه‌م جاره گۆرانی ده‌ڵێ‌و خۆشی كچێكی بزێۆ‌و چاڵاكه بۆیه خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه تێی ده‌ڕوانێ‌و بیركردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌یه ئه‌گینا كلیپه‌كه جوانی‌و ناسكی ئافره‌تی تێدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆیه دایكی هیوا ده‌ڵێ هیوادارم كچانی تریش هاوشێوه‌ی ده‌شنێ بتوانن به‌رهه‌می نوێ‌و جوان پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.دڵدار جه‌عفه‌ر وه‌ك گه‌نجێكی شاری هه‌ولێره پێی وایه گه‌نجی كورد مه‌حرومه له خۆشیه‌كانی ژیان، گه‌نجی كورد هه‌ر له دووره‌وه سه‌یری جوانیه‌كان ده‌كا‌و ده‌ستی ناگاتێ بۆیه (ده‌شنێ) ئه‌م كلیپه‌ی كرده دیاریه‌كی جوان بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێ ژیانیان خۆش بوێ، ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێ له وڵاتێكی خۆشه‌ویستیدا به نیگای جوانه‌وه سه‌یری شته جوانیه‌كانی ده‌وروبه‌ر بكه‌ن بۆیه دڵدار ده‌ڵێ ده‌شنێ به‌م كلیپه‌ی توانی هه‌نگاوێكی تر بهاوێ له‌و هه‌نگاوه جوانانه‌ی كه كاری بۆ ده‌كات له بواری هونه‌ر‌و راگه‌یاندن ئه‌مه‌شیان شتێكی ئاساییه‌و ده‌بێ كۆمه‌ڵگا به ئاسایی وه‌ری بگرێ. جوان ره‌حمان كه كچه قوتابیه‌كی زانكۆی سلاحه‌دینه له شاری هه‌ولێر پێی وابوو ده‌شنێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ تێكدانی عه‌قڵیه‌تی كۆمه‌ڵگا كاری كردووه هه‌روه‌ك له به‌رنامه‌ی (بێ كۆنتروڵا) وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وا شتێكی باش بوو.
|
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|