![]() |
![]() |
|
|
بانتۆمایمی ((زوله‌یخا له خه‌ونی یوسف‌دا)) دووه‌مین پرۆژه‌ی تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركووك بوو بۆ شانۆی تووند‌و تیژی, كه له‌و پرۆژه‌یه به شێوه‌یه‌كی تیۆری و پراكتیكی شانۆی تووند و تیژی ئارِتۆ دراسه‌ی له‌سه‌ر كرا و به‌رجه‌سته‌ش كرا, له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی نیهاد جامی و هاوه‌ڵه‌كانی,كه بریتین له ئه‌ندامانی ئه‌زموونگه‌ری, * سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر باسی ده‌ق بكه‌ین كه چۆن هه‌ڵبژێردرا و كاری له‌سه‌ر كرا, ده‌بێ بگه‌رِێینه‌وه بۆ قورئان, ئه‌زموونكاره‌كان كارییان له‌سه‌ر سوره‌تی یوسف كردبوو, كه ره‌نگه هه‌موومان ئه‌و چیرۆكه‌مان خوێندبێته‌وه یان بستبێت, به‌لاَم ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌ى بۆ كردنه ئه‌وه‌ی له‌قورئاندا هاتووه, ئه‌وه نه‌بوو كه بینرا, یوسف و زوله‌یخاكه‌ی تیپی ئه‌زموونگه‌ری زۆر جیاواز بوو له یوسف و زوله‌یخاكه‌ی قورئان, نیهاد جامی ته‌نها چوارچێوه‌ی چیرۆكه ئاسمانییه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو, چونكه ده‌بێ به‌زمانی بینه‌ر له‌ته‌ك بینه‌ردا قسه‌بكه‌ین و به‌زمانی خۆی به‌رامبه‌ر بنیاتنانی وێنه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵی بدوێین, مه‌به‌ست له زمانی خۆی (بینه‌ر) زمانی ساده نییه, به‌ڵكو پێویسته جارێكی تر ئه‌فسانه كۆنه‌كان یان رووداوه مێژووییه‌كان زیندوو بكه‌ینه‌وه و هێزه ده‌روونییه‌كانی ئه‌و ئه‌فسانانه دووباره نمایش بكه‌ین, به مانایه‌كی تر, رووخسارێكی ئه‌مرِریی ببه‌خشینه ئه‌فسانه كۆنه‌كان, تابینه‌ران پێگه‌ی ئه‌مرِۆی خۆیان له‌ته‌ك رابردوودا هه‌ڵبسه‌نگێنن یان به واتایه‌كی تر پێویسته شانۆی توند و تیژی به جۆرێك بابه‌ته‌كانی خۆی دیاری بكات كه وه‌لاَمی یاخی بوون و هه‌ڵچوونه ده‌روونییه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بداته‌وه, كه‌واته به دوو جۆر ئه‌فسانه كۆنه‌كان زیندوو ده‌كرێنه‌وه, ده‌بێ له پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ریدا به‌رجه‌سته بكرێن و دواجاریش ململانێ و ناكۆكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ نمایش بكرێن, ئه‌گه‌ر نیهاد جامی ئه‌و نمایشه‌ی وه‌ك ئه‌وه بكردایه كه له قورئاندا هه‌یه, سه‌د ده‌ر سه‌د خیلافی ئارتۆ ده‌بوو كه ده‌ڵێت "پێویست به په‌رستن و لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه كۆنه‌كان و شاكاره‌كانی رابردوو ناكات, به‌ڵكو پێویسته شانۆ تازه‌یی خۆی له فۆرِم و ناوه‌رۆكدا بپارێزێت ". *ده‌سه‌لاَت له نێوان ده‌ق و ده‌رهێنه‌ردا ئارتۆ گوتی "ئه‌و نمایشه‌ی چه‌مكی ده‌رهێنان ده‌كاته پاشكۆی ده‌ق, ئه‌وه له چوار چێوه‌ی ئه‌رك و ره‌سه‌نێتی پرۆسه‌كه ده‌رده‌چێت ". له شانۆكه‌ی ئارتۆ دا ده‌رهێنه‌ر پله و پایه‌ی له نووسه‌ر بڵندتره, له‌و نمایشه‌دا نیهاد جامی جارێكی تر دێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ده‌ق زیندوو بكاته‌وه, ئه‌و ته‌نها چوارچێوه‌ی ده‌ق وه‌رده‌گرێت و وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت به به‌خه‌یاڵی دایده‌رِێژێته‌وه و به جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر له بۆشاییدا ده‌ینووسێته‌وه, ئه‌و دێت كه‌شێك رێك ده‌خات له پشت زمانی ووشه‌كانه‌وه, له‌م كاته‌شدا سه‌رجه‌م جووڵه و ئاماژه‌كان به هه‌ست و زمان بارگاوی ده‌كرێن و له بۆشاییدا ژیانێك ده‌بینرێت كه جیاوازه له ووشه و دیالۆگه‌كان,و زمانی جه‌سته‌یه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م زمانه‌ش زۆر قوڵتره له سه‌رچاوه‌ی زمانی هزر و ئاخاوتن, ده‌رهێنه‌ر نه‌هات سه‌رجه‌م هێماكانی نێو ئه‌فسانه‌كه په‌یوه‌ست بكات به‌و سه‌رده‌مه‌ی كه رابردووه, ئه‌و هات ئه‌فسانه‌كه‌ی له پانتایی كات و شوێن و كه‌شی نمایش زیندوو كرده‌وه و ده‌سه‌لاَتی ره‌های له ده‌ق سه‌نده‌وه بۆ خۆی, چونكه كاری شانۆی بێ ره‌حم گه‌رِان و بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌فسانه كۆنه‌كان و ته‌رجه‌مه كردنی وێنه نهێنییه‌كانه به شێوه‌یه‌كی تر و گوزارشتكردنه له ژیان به زمانێكی جیهانی به‌رفراوان و شمرلی تر. لێره‌دا پرسیارێكمان بۆ پێش دێت, بۆ ئه‌و نمایشه جارێكی تر به بانتۆمایم كرا؟ بۆ به ئاخاوتن نه‌كرا؟ خۆ ئارِتۆ سه‌د ده‌ر سه‌د ئاخاوتن ره‌ت ناكاته‌وه. بۆ وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره ده‌بێ بگه‌رِێنه‌وه سه‌ر تیۆره‌كانی ئارِتۆ خۆی, كه له باره‌ی ئاخاوتنه‌وه گوتوویه‌تی "ده‌بێ نمایش سه‌رجه‌م بۆشایی پرِبكاته‌وه, له‌به‌رئه‌وه‌ی به ته‌نها له زمان و چه‌مكه ئه‌قلاَنیه‌كان پێك نه‌هاتووه و شانۆ روخسارێكی فیزیكی و به‌رجه‌سته و سۆزداریانه‌ش له خۆ ده‌گرێت, نمایش ئاماژه و جوڵه‌ی ئه‌كته‌ره له راستیدا زمان و ده‌ربرِینێكه له بۆشاییدا, (هۆنراوه له بۆشاییدا) واته هونه‌ری جوڵه له بۆشاییدا " ئارِتۆ پێی وایه شانۆی رۆژئاوا له‌به‌ر فه‌رامۆشكردنی زمانی ره‌سه‌نی شانۆ بۆته هۆی هه‌ژاری رۆح و ئه‌شكه‌نجه‌دانی مرۆڤ, له‌به‌رئه‌وه‌ی شانۆ له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه له‌سه‌ر ململانێ ده‌روونی و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان چرِكردۆته‌وه, له‌راستیشدا ئه‌مه كاری كتێب و رۆمانه, نه‌ك په‌یامی راسته‌قینه‌ی شانۆ, به‌پێی باوه‌رِی ئارِتۆ بۆئه‌وه‌ی به هه‌مان هه‌ڵه‌ی رۆژئاوادا تێنه‌په‌رِین, ده‌بێ بزانین كاری شانۆ له كوێیه و كاری كتێب و رۆمان چییه؟ ئێمه پێمان وایه وه‌لانانی زمانی ئاخاوتن مه‌به‌ست له ره‌تكرنه‌وه‌ی نییه, به‌ڵكو مه‌به‌ست ناسینی شوێن و پێگه‌ی شارستانییه‌تی زمانی جه‌سته‌یه,به‌واتایه‌كی تر ده‌كرێ بڵێین, مه‌به‌ست دابه‌زاندنی ئاستی بایه‌خی زمان و جێكردنه‌وه‌یه‌تی له زمانێكی گشتی تردا, كه هه‌مان هۆنراوه‌ی بۆشایی یاخود هۆنراوه‌ی كه‌شێكه كه گه‌لێك وێنه‌ی مادی له به‌رامبه‌ر وێنه و خه‌یاڵه زمانییه‌كاندا ده‌خوڵقێنێت, نیهاد جامیش پێی وایه ده‌بێ شانۆ وه‌كو (هۆنراوه‌یه‌ك له بۆشاییدا) نه‌وه‌ك (زمانێكی شاعیرانه) ببزوێ. واته ده‌بێ شانۆ زمانی هێما و ئاماژه‌كان بێت, ئه‌مه‌ش هاوتای زمانی خۆرهه‌لاَته له هونه‌ردا. * (نه‌شوه) له نمایشی زولێخا له خه‌ونی یۆسف‌دا پێویسته شانۆی توندوتیژ (بێ ره‌حم) له دۆخی نه‌شوه یا له دۆخی شتێك وه‌ك حاڵی ده‌روێشانه نزیك بێته‌وه و ده‌بێت ئه‌كته‌ری ئه‌و شانۆیه له‌و دۆخه تێبگات, به‌لاَم لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و بێهۆشییه دیۆنزیۆسیه نییه‌كه هیچ سنورێكی له‌گه‌ڵ ژیاندا نامێنێت, به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئارِتۆ ئه‌و دۆخه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاینی كۆنترۆڵ ده‌كرێت, كاتێك كه‌سایه‌تی یوسف كه (كارگه‌ر جه‌واد) رۆڵی ده‌بینی, عشقی زولێخا ده‌بوو كه (دیدار مه‌جید) رۆڵی ده‌بینی, تووشی ئه‌و بێهۆشییه ده‌بوو, ئه‌و خود له بێخودبوونه‌ی كه سه‌مای ده‌روێشانه دروستی ده‌كات و ئارِتۆش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و ئه‌ویش له سرووته ئایینییه رۆژهه‌لاَتییه‌كان وه‌ریگرتووه و سودی لێبینیوه له شانۆكه‌یدا, كارگه‌ر ده‌گه‌یشته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه له خۆی بدات و هه‌ست به ئازار نه‌كات, ئه‌گه‌ر پێمان وابێت ئارِتۆ ئه‌مه‌ی وانه‌ویستووه چونكه بێ ره‌حمی به واتای ئازاردانی جه‌سته نه‌هاتووه, ئه‌وا ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه حاڵه‌ته‌كه‌ی كارگه‌ریش بۆ ئازاردانی خوده نه‌ك جه‌سته, ئه‌وه‌ی ئه‌و ئازارێكی رۆحییه چونكه ده‌یهه‌وێت له نێو عه‌شقی زولێخادا بتوێته‌وه, كاتێك براكانیشی عاشقی زولێخا ده‌بن, هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی یه‌كێ له براكانی زولێخا كه (فریاد ئه‌حمه‌د) به‌رجه‌سته‌ی ده‌كرد, ئه‌ویش كاتێ ئاشقی زولێخا ده‌بوو جارێكی تر په‌نای بۆ مه‌حرووم كردنی خۆی ده‌برد له ژیان, بودا ده‌ڵێ "بۆ گه‌یشتن به نێرڤانا ده‌بێ نه چاكه‌ت هه‌بێ و نه خراپه " بۆئه‌وه‌ی له (له دۆناودۆن) رزگاربیت و جارێكی تر نه‌چیته‌وه جه‌سته‌یه‌كی تر, فریاد كه ده‌یزانی زولێخا بۆ ئه‌و نییه, ده‌یویست ببێته عارفێكی بێوه‌ی, باشه و خراپه‌ی بۆ كه‌س نه‌بێت, ئه‌و بێ په‌روا عاشقی زولێخا ببوو, له كۆتاییدا به ئاته‌شگایه‌كه‌وه له‌به‌رده‌م عه‌رشی زولێخا و یوسف دا راوه‌ستا تا گیان بسپێری, فریادیش توشی ئه‌و نه‌شوه‌یه بوو, به‌لاَم عه‌شقی زولێخا ئه‌وی كرد به موریدی بودا, بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر له دایك نه‌بێته‌وه و ئازار بچێژێ, خۆی گه‌یانده قۆناغی ده‌رباز بوون, ده‌یویست رۆحی له ئارامگایه‌ك بمێنێته‌وه كه پێی ده‌وترێت (نێرڤانا), ده‌كرێت تێگه‌یشتنی ئارِتۆ بۆ نه‌شوه هه‌ندێك جیاوازبێت له‌وه‌ی ئێمه باسی ده‌كه‌ین, ناكرێ ئێمه رێك وه‌ك ئارِتۆبین, ئه‌گه‌ر رێك له‌و چووین ئه‌ی كاری ئێمه چیه؟ كاری ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌یه بۆ ئارِتۆ .. سوود وه‌رگرتنه له تێزه‌كانی ئه‌و بیرمه‌نده بۆ فراوانكردنی كاره‌كانمان و یارمه‌تی دانی ئه‌ندێشه‌مان, له كۆتایشدا شكۆ و هه‌ردی كه برای یوسفن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زولێخا و ته‌خته‌كه‌ی به‌شه‌رِدێن, شكۆ هه‌ردی ده‌كوژێت, كه ده‌بینێت یوسف و زولێخا به كوێری حكومرِانی ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ته‌ختن ناچار ده‌بێ خۆی ده‌كوژێ,مه‌به‌ست له خۆ كه‌شتنی شكۆ قبوڵ نه‌كردنی ئه‌و ده‌سه‌لاَت و سیستمه‌یه, چونكه ئه‌ویش عاشقی زولێخایه و ئه‌و عه‌شقه‌ش جارێكی تر بێهۆشییه‌ك بۆ ئه‌و به‌رهه‌م دێنێت كه له دواجاردا ده‌بێته هێستریایه‌كی كۆنترۆڵنه‌كراو. ئه‌و بێهۆشیانه‌ی باسمان كرد له هۆش چوونێكی عیرفانی ده‌روێشیانه‌یه ئه‌و له هۆش چوونه‌ش له پێناوی خوا نیه له‌و نمایشه, به‌ڵكو له پێناوی ئافره‌تێكه, ئه‌و بێهۆشییه ئاوێته بوونی ئه‌كته‌ر و میتا فیزیكه, كه ئه‌كته‌ر گومانی له‌و دیوی فیزیكه‌وه هه‌یه و له حاڵه‌تێكی بێهۆشیدا ده‌یهه‌وێت, خۆی ئاوێته‌ی میتا فیزیك بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌شه ون بووه‌كه‌ی, یاخود خوده ون بووه‌كه‌ی, بۆیه ده‌كرێت بڵێین ئه‌و بێهۆشییه بنیاتنه‌ری پرۆسه‌یه‌كه و خۆدی شانۆی توندوتیژییه, ئه‌و دۆخه تایبه‌ته رۆحیه جگه له‌و كاریگه‌رییه به‌هێزه‌ی بۆ ئه‌كته‌ر هه‌یه‌تی, ده‌توانێت یارمه‌تییه‌كی باشی بینه‌ر بدات, كه خوده ون بووه كه‌ی بدۆزێته‌وه. * چه‌مكی ئێستاندن- ئێراندن نیهاد جامی له‌و پرۆسه‌یه‌دا نمایشه‌كه‌ی به ئێستا و به ئێره كرد, له‌م میانه‌وه ئارِتۆ ده‌ڵێت "ده‌بێ شانۆ, ئه‌مرِۆیی و هاوچه‌رخ بێت و ئه‌فسانه كۆنه‌كان به شێوه‌یكی ئه‌مرِۆیی زیندو بكاته‌وه " به‌لاَم ئه‌م ئێستاندن و ئێراندنه‌ی كه ئارِتۆ باسی ده‌كات هه‌مان دیارده‌كانی ژیانی رۆژانه نییه, له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته شانۆ جیاوازتر له‌و روخساره ئاساییانه‌ی ژیان كار بكات. ده‌بێت ئێمه ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت لێكچوونێك له نێوان ئاره‌زووه نهێنییه‌كانی بینه‌ر و ئامانجی شانۆی توندوتیژ هه‌یه, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئه‌و بینه‌رانه‌ی له نمایشه‌كه تێده‌گه‌ن, به توندی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و شانۆیه‌و به ئاگا دێن, كه‌واته شانۆی دڵره‌قی ئاره‌زووه‌كانی نێو نه‌ستی بینه‌ران دێنێته دی, چونكه ئێستاندن و ئێراندن به مانای رووبه‌روو كردنه‌وه‌ی بێنه‌ره له ته‌ك بابه‌ته گرنگه‌كان, هه‌ر بۆیه ده‌رهێنه‌ر چیرۆكه‌كه‌ی سوره‌تی یه‌سفی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و جارێكی تر بۆ ئێسته و ئێره دایرِشته‌وه به‌جه‌سته, به‌لاَم به‌رده‌وام ئه‌و گله‌ییه‌مان دێته سه‌ر كه گوایه تیپی ئه‌زمونگه‌ری كه‌ركوك كارێك ناكات تا بینه‌ر لێی تێبگات و شتی لێ فێر بێت, به ئێستا كردنی سوره‌تی یوسف بۆ ئه‌وه‌نه‌بوو بینه‌ر شتی تازه‌ی لێ فێربێت, هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت شتێك له سوره‌تی یوسف فێر بێت با قورئان بخوێنێته‌وه, به‌ڵكو ئێمه ده‌مانه‌وێت بینه‌ر له‌ززه‌ت له‌و دارِشتنه‌وه تازه‌یه‌ی ئه‌و رووداوه مێژوویی و چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه بكات, هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئارتۆ گوتوویه‌تی "شانۆ قوتابخانه‌ی فێركردنی بینه‌ران نیه, تا سوود له‌و فێر بوونه وه‌ربگرن له ژیانیاندا " گه‌ر شانۆ هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌بێت, بۆخۆی دروستكردنی مه‌ودایه‌كی به‌رفراوانه له نێوان نمایش و بینه‌ردا و دواجاریش ئه‌و په‌یامه .. بواری ئه‌فراندن دۆزینه‌وه‌ی شتی نوێ له شانۆ وه‌رده‌گرێته‌وه و سنور داری ده‌كات, له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا خاڵێكی گرنگ هه‌یه كه ده‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین, به دڵنییاییه‌وه هه‌موو ئه‌و گله‌ییانه‌ی بینه‌ران یان به‌شێكی زۆر له شانۆكاران هه‌یانه هه‌قیانه, چونكه ئه‌وان ناتوانن به باشی له كاره تێبگه‌ن, به‌لاَم نابێت ئه‌وه‌یان له بیر بچێت كه ئێمه كاره‌كه‌مان له‌سه‌ر ستایلی شانۆی (بێ به‌زه‌یی)بوو, كه ئێمه قه‌رارمان دا له‌سه‌ر ستایلێك كار بكه‌ین خۆ نابێت ته‌واوی خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كانی فرامۆش بكه‌ین و پێچه‌وانه‌ی بكه‌ینه‌وه. ئارِتۆ پێی وایه شانۆ ده‌بێته گۆرِه‌پانی پرِ مه‌ترسی و ئاژاوه‌گێرِی و ده‌بێته دۆخێك پێش له دایك بوون, ده‌بێته ئه‌و رۆژه‌ی كه چیتر جیهانی خه‌لیقه‌ت و ژیانه, ده‌بێت ئه‌كته‌ر یان ئه‌و ئه‌فسونگه‌ره‌ی كه هاوار ده‌كات و سه‌ما ده‌كات و بانگمان ده‌كات و بیرمان ده‌خاته‌وه و ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ی كه بنیاتنه‌ری جیهانی نوێ و هۆكاری بنیاتنانه‌وه‌ی جیهانی وێرانكراوه, ده‌بێ خه‌ته‌ر بكه‌ن و به‌رِێكردنی ئه‌و كاره پر مه‌ترسییه له ئه‌ستۆ بگرن, ده‌بێ ئه‌كته‌ر و بینه‌ر ببنه كیماگه‌ر و ببنه ئه‌و شته‌ی كه له پشت سروشت و فیزیكه‌وه هه‌یه, و له ویش باشتربن, ده‌بێت وه‌كو كیمیا زانێك رۆبچنه نێو ماده, تا بیكه‌نه درامێكی بنه‌ره‌تی, كه له‌و چوار چێوه‌یه‌دا بنه‌ره‌ته سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون, یاخۆد ماده بكه‌نه پێگه‌ی به‌ر یه‌ك كه‌وتنی گه‌ردیله دژه‌كان و له‌و چوار چێوه‌یه‌دا هێزه دژه‌كان بته‌قێنه‌وه, ئه‌مه‌یه جه‌وهه‌ری توندوتیژی و بێ ره‌حمی. ناكرێ ئێمه ئه‌و خاڵه جه‌وهه‌ریانه فه‌رامۆش بكه‌ین به‌لاَم ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه و سه‌رده‌میانه‌ی بۆ بكه‌ین, وه‌كو ئه‌وه‌ی ئارِتۆ باسی جل و به‌رگ و مۆسیقا و رووناكی و ..هتد ده‌كات, به‌لاَم ئێمه به چ جۆرێك ده‌هاتینه پرۆڤه به‌هه‌مان شێوه نمایشمان كرد, رۆژانی پرۆڤه چۆن بووین رۆژی نمایشیش به هه‌مان شێوه. كه‌واته ده‌بێ شانۆی بێره‌حم هێزه سه‌رمه‌دییه‌كه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه بپارێزێت و له كارێكدا خۆی به‌تاڵ نه‌كاته‌وه, له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ر له‌سه‌ر گرفتێكی تایبه‌تی قسه‌بكات.. ئه‌و كات كاره‌كه‌ی داوه‌ری كردنه و داوه‌ری كردنیش ده‌گاته كۆتایی, به‌لاَم شانۆ ده‌بێت نه‌مری خۆی بپارێزێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان یان خستنه‌رووی گرفته‌كانی تاكه كه‌س, خۆی و پێگه‌ی خۆی سوك نه‌كات, چونكه ئارِتۆ ده‌ڵێت "ده‌بێت نواندن له پرۆسه‌كه‌دا خاڵێكی كۆتایی بۆ خۆی دیاری نه‌كات, به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه, ده‌بێت كاری نواندن هیچ ئه‌نجامێكی زانستی و ئه‌خلاقی لێنه‌كه‌وێته‌وه, بگره نواندن ده‌بێت ئیلهام به‌خش بێت ", ئه‌ركی نواندن ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌یه كه ده‌بێ ئه‌نجامی بدات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه ئاوێزان بێت و بۆ ئه‌نجامدانی بینه‌ر بوروژێت, ده‌بێت ئه‌كته‌ر به ته‌نها بنه‌رِه‌تیه‌كانی كاره‌كه دیاری بكات, نه‌ك ئه‌نجام و ئاكامه‌كه‌ی, به‌م شێوه‌یه بینه‌ر به هه‌ڵچونێكی ده‌روونییه‌وه له كاتێكدا به توندی له ژێر كاریگه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌دایه, شوێنی نمایش به جێدێڵێت. ئه‌وه‌ی ماوه له كۆتاییدا له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه بیڵێم ئه‌وه‌یه كه نیهاد جامی وه‌ك مارسیل مارسۆ بانتۆمایمی نه‌كرد, چونكه مارسۆ گرنگی به مۆسیقا و رووناكی و كاریگه‌ری ده‌نگی و جل و به‌رگ ... ده‌دات, كه‌چی جامی پێویستی پێی نه‌بوو, نیهاد جامی ویستی پێمان بڵێت من نیهادم نه‌ك مارسۆ. وه‌ك ئارِتۆش توندوتیژی نه‌كرد له‌به‌ر هه‌مان هۆكار, ئه‌و هات به ئارِتۆی گوت: من پێویستم به به‌شێك له تێزه‌كانی جه‌نابتانه, بمبه‌خشه, نامه‌وێ رێك له تۆ بچم چونكه منیش هه‌م, هه‌مان قسه‌شی به مارسۆ گوت, ده‌كرێ ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه و به‌رفراوان و شمولیترمان بۆ كه‌سێك هه‌بێت, به‌لاَم به شێوه‌یه‌كی زانستی, و دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوی لێیگه‌یشتین, نه‌ك به شێوه‌یه‌كی نادروست و نا زانستیانه كه‌سێك وه‌ربگێرِینه له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر. |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|