![]() |
![]() |
|
|
|
هاورِێ
(مه‌ترسن ئێمه‌ش وه‌ك ئێوه رێبوارین)، یه‌كێك له ره‌سته‌كانی سناریۆی فیلمی (كوێستانی قه‌ندیل)ه، كه له‌زمان ره‌سوڵی فرمێسك، (یه‌كێك له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی فیلمی كوێستانی قه‌ندیل)، به هه‌رچوار زمانی كوردی، توركی و فارسی و عه‌ره‌بی دوپات ده‌بێته‌وه، بیستنی چوار زمانی جیاواز ئاماژه‌یه‌كه بۆ رێگه‌پێدان به ده‌ركه‌وتنی چوار نه‌ته‌وه، كه له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین كه زۆرترین په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه و بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ پێكه‌وه ژیان و له‌یه‌كتێگه‌یشتن، چیرۆكی ئه‌و فیلمه له زمانی 4 ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی و 120 ئه‌كته‌ری لاوه‌كی ئه‌و چوار نه‌ته‌وه‌یه‌وه ده‌گێردرێته‌وه. فیلمی سینه‌مایی كوێستانی قه‌ندیل له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ته‌ها كه‌ریمی كه ئێستا له قوناغی وێنه‌گرتندایه، چیروكه‌كانی ژیان و كلتوری هاوبه‌ش و به‌ریه‌ككه‌وتنی چوار نه‌ته‌وه‌ی كورد و تورك و عه‌ره‌ب و فارس له جوگرافیایه‌كی وه‌ك كوێستانی قه‌ندیلدا، به زمانێكی سینه‌مایی ده‌گێرێته‌وه. سێ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمی كوێستانی قه‌ندیلدا ده‌گێرن ئه‌وانیش دكتۆر قوتبه‌دین سادقی مامۆستای شانۆ و عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی و هونه‌رمه‌ند جومه‌رد سترانبێژی باكوری كوردستان، یه‌كێك له رۆڵه‌كانیتر له لایه‌ن میوانی به‌رهه‌م، كامه‌ران رئوف هونه‌رمه‌ندی شانۆكاری باشوری كوردستانه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كرێت. ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی كوێستانی قه‌ندیل ده‌ڵێت "ئه‌م فیلمه باس له رابردوو ئێستای په‌یوه‌ندیه‌كانی چوار نه‌ته‌وه‌ی دراوسێ (كورد، تورك،عه‌ره‌ب،فارس)ده‌كات، كه له جوگرافیایه‌كی وه‌ك كوێستانی قه‌ندیل به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و هه‌وڵ ده‌دات چیرۆكێكی سینه‌مایی بگێرێته‌وه ". عه‌بدوره‌حمان محه‌مه‌د ره‌حمان به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌می فیلمی كوێستانی قه‌ندیل سه‌باره‌ت به ستافی كاره‌كه‌یان وتی "ئه‌م فیلمه زۆربه‌ی ستافه‌كه‌ی پرۆفیشناڵه و له وڵاتی ئێرانه‌وه هاتوون و هۆكاره‌كه‌شی گه‌رانده‌وه بۆ نه‌بوونی ستافی پشت كامێرا له هه‌رێمی كوردستان " و وتیشی " كوالیتیمان زۆر لا گرنگ بووه بۆیه هه‌وڵمانداوه و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كارێكی باش پێشكه‌ش به بینه‌ری كورد و جیهان بكه‌ین ". ده‌رهێنه‌ر و سناریۆنوسی كوێستانی قه‌ندیل باس له گێرانه‌وه‌یه‌كی جیاوازده‌كات له كاره نوێكه‌یدا و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگ بووه گێرِانه‌وه‌یه‌كی سینه‌مایی و هه‌وڵدان بۆ دارشتنێكی نوێ بووه، حه‌زیشم نه‌كردووه به زۆر بیكه‌م به گێرانه‌وه‌یه‌كی جیاواز به‌ڵكوو به‌پێی پێویستی گێرانه‌وه و زه‌روره‌تی چیرۆكه‌كه دارشتنی نوێ هاتووه ". ئازاد سه‌وزه به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی سه‌باره‌ت به قۆناغه‌كانی دورستكردنی فیلمی سینه‌مایی كوێستانی قه‌ندیل باسی له‌وه كرد كه سه‌ره‌تا، به‌هۆی ته‌نگه‌ژه‌ی داراییه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران برِیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌كه‌ی فیلمه‌كه نه‌داوه و دواجار به خستنه‌روی ده‌رخسته‌یه‌كی تر توانیویانه كه ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌رگرن و وتیشی " هه‌وڵمانداوه لای ئێمه‌ش فیلمی درێژ ئاقاری خۆی ببرِێت و تاراده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتوو بوین ". ئازاد سه‌وزه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌وڵدان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كارێكی سینه‌مایی پێویستی به توانا و بودجه‌یه‌كی باش هه‌یه و وتی "بۆیه له ئێستادا كه 60% كاره‌كه چۆته پێشه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین كه ئه‌و بودجه‌یه پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه " هۆكاره‌كه‌شی گه‌رانده‌وه هه‌ڵبژاردنی و دورست كردنی دیكۆر و هاتنی ستاف كه خه‌رجیه‌كانیان زیاتر له ده‌رخسته‌كه‌ی ئه‌وان بووه. به‌ریوه‌به‌ری به‌رهه‌می كوێستانی قه‌ندیل ده‌ڵێت " له روی به‌رهه‌مهێنانه‌وه كاره‌كه‌مان به باشی ده‌چێته پێشه‌وه و هه‌وڵمانداو كه هیچ كێشه‌و گرفتێكی ده‌ره‌كی كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر ئاست و به‌رێوه‌چوونی كاره‌كه‌مان و ئه‌وه‌ی گرنگه ئاستی به‌رز و چۆنیه‌تی كاره‌كه‌یه ". به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی باس له‌وه ده‌كات كه به‌شدارانی فیلمی قه‌ندیل تا ئێستا هیچ كێشه‌و گرفتێكی ته‌كنیكی و كارگێری دروست نه‌كردووه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان، بۆیه سوپاسیان ده‌كات و ده‌ڵێت " ئه‌و خه‌مخۆری دڵسۆزیه‌ی كه له ناو ستافی ئه‌و كاره‌دا بینیومانه هیوادارین بتوانێت ریگه خۆشكه‌ر بێت بۆ دورستكردنی فیلمی سینه‌مایی به شێوازی ئاكادیمی ". ئه‌م فیلمه ماوه‌ی 3 مانگ پێش به‌رهه‌مهێنان كاری بۆكراووه و 3 مانگیش دیاریكراووه بۆ وێنه‌گرتنی، عه‌بدوره‌حمان محه‌مه‌د ره‌حمان وتی " ئێمه پێش به‌رهه‌مهێنان هه‌وڵمانداوه باشترین و گونجاوترین شوێن دیاری بكه‌ین بۆ وێنه‌گرتن بۆیه زۆربه‌ی شوێنه‌كانی باشوری كوردستان گه‌راین و كاری دیكۆراتی ئه‌و شوینانه‌ی كه هه‌مان بوو وای لێكردین كه 3 مانگمان پێبچێت و ئێستاش قۆناغی وێنه‌گرتن له نیوه‌دایه ". فیلمی سینه‌مایی كوێستانی قه‌ندیل به‌رهه‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانه و كه ته‌ها كه‌ریمی كاری ده‌رهێنان و كه‌یوان یوسفی كاری وێنه‌گرتنی ده‌كات، ته‌ها كه‌ریمی ده‌رهێنه‌ری له‌دایك بووی ساڵی (1976)ه، له‌شاری بانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانء سه‌ره‌تای كاری به‌نوسینی چیرۆك ده‌ست پێده‌كاتء ساڵی 2004 له‌زانكۆی هونه‌ری تاران له‌به‌شی سینه‌ما به‌كالیۆرس وه‌رده‌گرێتء تا ئێستا جگه له فیلمی سینه‌مایی كوێستانی قه‌ندیل، 4 فیلمی كورتی (سنوری ژین)ء (زریان)ء (سه‌مای مرواریه‌كان)ء (كوێستانی سپی) ساز كردووه. ناوی فیلم : كوێستانی قه‌ندیل |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|