![]() |
![]() |
|
|
|
له(شۆرِش محه‌مه‌د)ه‌وه ![]() له چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌فته رووناكبیرییه‌ى كه به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتیى رۆشنبیرى و هونه‌ر له سلێمانى له رۆژانى 20تا25ى مانگى دیسه‌مبه‌رى ساڵى 2008له سلێمانى ئه‌نجامیدا، رۆژانى 24و25ى هه‌مان مانگ به‌رِێوبه‌رێتى هونه‌رى شانۆى سلێمانى، له‌سه‌ر هۆڵى رۆشنبیرى سلێمانى شانۆگه‌ریى(ئاوێنه)ى نمایشكرد. شانۆگه‌رییه‌كه له نووسینى(ئه‌نوه‌ر قادر ره‌شید) و ده‌رهێنانى(ئاریان جه‌لال) و نواندنى(هاورِىَ قادر ره‌شید، گۆران عوسمان، شیلان عه‌بدوڵا و سالار ماهیر) بوو. (ئاریان جه‌لال) كه ده‌رهێنه‌رى شانۆگه‌رییه‌كه بوو ده‌رچووى به‌شى شانۆى په‌یمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانه و پێش ئه‌م كاره جگه له به‌شداریكردنى له كارنامه و فێستیڤاڵه‌كانى به‌شى شانۆى په‌یمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كان له كۆمه‌ڵێك له به‌رهه‌مى شانۆیى تردا به‌شدارى كردووه له‌وانه: " یاریده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌ر له شانۆیى (نه‌هه‌نگ) كه له ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند(هاورِىَ قادر ره‌شید) بوو و یاریده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌ر له شانۆگه‌ریى(وێنه‌كانى باوكم) كه له ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند(دلێر ئه‌حمه‌د) بوو. " مامۆستا(ئه‌نوه‌ر قادر ره‌شید) سه‌باره‌ت به تێكستى شانۆگه‌رییه‌كه و له لێدوانێكدا وتى: "شانۆنامه‌ى ئاوێنه باس له كۆستى مرۆڤێكى چالاكى رۆشنبیر و تێكۆشه‌رى ئه‌و وڵاته ده‌كا كه له غه‌ریبیا ناسنامه‌ى نامێنىَ و ته‌نیا له‌سه‌ر یاده‌وه‌رییه‌كانى ده‌ژى. به‌ڵام یاده‌وه‌رییه‌كانیش لێى تۆراون، هه‌وڵ ده‌دا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ناخى خۆیدا بشكىَ، به‌ڵام بىَ ئامانجى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى نادا. كاتىَ قوتابى زانكۆ بووه، ئامانجێكى هه‌بووه و ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر برِیارى خۆیدا شكاوه، هه‌روه‌ها كه پێشمه‌رگه بووه، ته‌نانه‌ت له‌ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیش‌دا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌ست خۆى بووه و ئه‌وه‌ى جه‌لاده‌كان ویستوویانه ئه‌م نه‌یدركاندووه، چونكه خاوه‌نى ئامانجێك بووه و له‌وێوه ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌ست بووه. به‌ڵام ئێستا كه ئامانجى نه‌ماوه و نامۆیى جنیوێتى، ده‌سه‌ڵاتیشى له‌ده‌ست داوه، ئه‌میش ده‌زانىَ مرۆڤى بىَ ئامانج و بىَ ده‌سه‌ڵات به‌ناو زیندووه ئه‌گینا هیچ پاساوێكى نییه بۆ به‌رده‌وامى ژیان، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌شى بێت و بچىَ پێى ناوترىَ زیندوو ". ![]() جێى باسه ستافى به‌شداربووى ئه‌م به‌رهه‌مه شانۆییه پێكهاتبوون له " به‌رێوبه‌رى به‌رهه‌م(ئاكۆ سدیق) و یاریده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌ر(نه‌هرۆ مه‌لا محه‌مه‌د) و ده‌رهێنانى گرته سینه‌ماییه‌كان(هاورِىَ به‌هجه‌ت) و وێنه‌گرتنى گرته سینه‌ماییه‌كان(رێبین ئه‌حمه‌د) دیكۆر(ئاریان عومه‌ر، عاسى محه‌مه‌د ) میوزیك(ئه‌حمه‌د ناتیق) و جێبه‌جێكردنى میوزیك(سالار ماهیر) و رووناكى(ئه‌میر ره‌زا) و ئارایشت(ئه‌ڤین غه‌ریب) و فۆتۆ و دیزاین(كاژاو محه‌مه‌د). |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|