![]() |
![]() |
|
|
هونه‌رمه‌ندی شانۆكار كاردۆ محه‌مه‌د " به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی له‌بواری بزووتنه‌وه‌ی شانۆیی ئه‌م شاره كارده‌كه‌ن نه‌خوێنده‌وارن "كاردۆ محه‌مه‌د یه‌كێكه له شانۆكاره دیار و به‌رچاوه‌كانی شاری كه‌ركوك و له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه خه‌ریكی كاری شانۆ بووه له‌گه‌ڵ تیپی شانۆی ئاشتی و له دواین كاردا وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی كولتوری ده‌ركه‌وت له نمایشی (ئۆدیبی زه‌رده‌شت) كه به‌رهه‌می تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوك بوو، كاردۆ یه‌كێكه له‌و شانۆكاره ده‌گمه‌نانه‌ی نێو شاری كه‌ركوك كه به هۆشیارییه‌كی شانۆییه‌وه قسه ده‌كات و دور له عه‌فه‌وییه‌ت كار ده‌كات، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ره‌وشی شانۆی ئه‌مرِۆی كه‌ركوك و هاتنه گۆرِه‌پانی ئه‌و هه‌موو به‌ناو شانۆكاره ناهۆشیارانه ئه‌م گفتوگۆیه‌م له‌گه‌ڵ كاردۆ به پێویست زانی. *شانۆ تا ساڵی 2003و دوای ئه‌و ساڵه جۆن بووه؟ كاردۆ/ من نازانم مه‌به‌ستت له چ سه‌رده‌مێكه وه‌ك ده‌ست پێك تا ساڵی 2003 به‌لاَم زۆر جار قسه له‌سه‌ر بزاوتی شانۆی حه‌فتاكان ده‌كرێت و به قۆناغی زێرین ناو ده‌برێت، ئیدی نازانم ورنجه‌ی ئه‌و قۆناغه زێرِینه بۆ نه‌ما و هۆی چیه كه ته‌نانه‌ت له رووی تیۆریشه‌وه هیچ ئاسه‌وارێكی بۆ ئه‌مرۆ به‌جێ نه‌ماوه، له سالاَنی هه‌شتاكاندا بزاڤی شانۆیی كه‌ركوك تارِاده‌یه‌ك كۆتایی پێهات، به‌لاَم له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان چه‌ند گروپێكی شانۆیی سه‌ریانهه‌ڵدا وه‌ك تیپی شانۆی ئاشتی و تێكۆشان و چه‌ند تیپێكی تر، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و تیپانه‌ش له راستیدا هۆكاری سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له پشته‌وه بوو، سه‌رده‌می دوای راپه‌رینی (91) و دابرِانی شاری كه‌ركوك بوو له ناوچه ئازادكراوه‌كانی تری كوردستان، خه‌ڵكی چاوه‌رِوان بوون له هه‌ر ئان و ساتێكدابێت گۆرِانێكی دیكه له ناوچه‌كه‌دا روبدات، هاوكات رژێمی به‌عس به‌ره‌و لاوازی ده‌چوو، شانۆیش تاكه كه‌ناڵێك بوو كه به شێوه‌ی سیمبول گرفته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌خسته روو، بۆیه ده‌كرێت بڵێم شانۆی پێش پرۆسه‌ی ئازادی زیاتر شانۆیه‌كی حه‌ماسی و هه‌ڵگری گوتارێكی سیاسی بووه. * ئه‌گه‌ر چل ساڵی رابردووی پێش پرۆسه به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م پێنج ساڵه‌ی پرۆسه، سه‌ره‌نجام چیمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له رووی نمایش و ئه‌كادیمێتی كاره شانۆییه‌كانه‌وه؟ كاردۆ/ باسی پێش پرۆسه‌م بۆ كردی كه شانۆ له چ دۆخێك‌دا بووه، دیاره دوای پرۆسه‌ش وه‌ك ئاشكرایه ده‌رگایه‌كی نوێ به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی شانۆیدا كرایه‌وه، كه پێم وایه هۆشیارییه‌كی شانۆیی لێوه هاته ژوور و بووه مایه‌ی بێداركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له بواره‌كه‌دا كاریان ده‌كرد، بۆئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌م زیاتر روون بێت حه‌زه‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئه‌و جۆره هۆشیارییه له نێو خودی ئه‌و بزاڤه شانۆییه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرت كه پێش پرۆسه له ئارادا بوو، به‌ڵكو له ئاكامی ئه‌و جوڵه نوێیه‌دا بوو كه دوای پرۆسه سه‌ری هه‌ڵدا. * كاردۆ ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه گوایه تۆ له ساڵی نه‌وه‌ده‌كان شانۆی ژووری تایرۆفتان كردووه، ئه‌ی بۆ هیچ كاریگه‌ری له دوای ئه‌و ئه‌زموونه به‌جێ نه‌ماوه؟ كاردۆ/ خودی خۆم تا ئێستا به هیچ جۆرێك ئیشم له‌سه‌ر شانۆی ژوور نه‌كردووه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كرابێت بۆ كاریگه‌ری به جێنه‌هێشتووه، ده‌ی خۆ ئه‌گه‌ر من نا، كه سێكی تر شانۆی ژوور یان كاری له‌سه‌ر هه‌ر ته‌رزێكی دیكه كردبێت پێم واییه ئه‌وه كاریگه‌ری نه‌ده‌بوو به‌سه‌ر ئێستادا، چونكه جێهێشتنی كاریگه‌ری ده‌ره‌نجامی پرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌نه له هه‌ر دوو بواری تیۆری و پراكتیكیه‌وه دێته‌دی، نه‌ك له میانه‌ی یه‌ك نمایشێكدا كه پێده‌چێت لاسایی كردنه‌وه‌یه‌كی كوێرانه بووبێت ئیدی له ژێر هه‌ر ناونیشانێكدا بووبێت گرنگ نیه. * شتێك خه‌ریكه ده‌بێته دیارده، ئه‌ویش هاتنه ده‌ره‌وه‌یشانۆكارانه له هۆڵ، ئایا هه‌موو هاتنه ده‌ره‌وه‌یه‌ك له هۆڵ ئه‌زموونه؟ ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ی دێنه ده‌ره‌وه له هۆڵ خاوه‌نی هۆشیارییه‌كی شانۆیی ئه‌وتۆن كه بتوانن به جوانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌زا و پانتاییه ناته‌بایه‌دا بكه‌ن؟ كاردۆ/ ده‌ستنیشانكردنی شوێن له شانۆدا گرفتێكی گه‌وره‌یه له‌لای ده‌رهێنه‌رێك كه خاوه‌ن عه‌قڵێكی گه‌وره و مه‌عریفه‌یه‌كی فراوان بێت له بواره‌كه‌ی خۆیدا، گرفتێكه و درهێنه‌ر له ده‌ستپێكی خۆسازدان بۆ پرۆسیسی نمایش دوچاری ده‌بێت، چونكه شوێنیش وه‌ك هه‌رپێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی نێو نمایش هه‌ڵگری ده‌لاله‌ت و فره‌ره‌هه‌ندی خۆیه‌تی، بۆ گۆرِینی ده‌لاله‌ته‌كانیش، له‌نێوان شوێن و جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ردا په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ دروست ده‌بێت، به جۆرێك كه جه‌سته رۆڵێكی به‌رچاوی ده‌بێت له گۆرِینی ناونیشانی شوێن، بۆیه دارِشتنه‌وه‌ی شوێن له‌میانه‌ی روئیایه‌كی ئه‌زموونگه‌ره‌وه دارِشتنه‌وه‌ی تێكرِای پرۆسیسه‌كه‌یه، به خودی تێكسته‌كه‌شه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا تێكست ئاماده‌گی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا زۆر جار خه‌یاڵ و روئیای ئه‌زموونگه‌رانه پێش وه‌خت ده‌ست نیشانی شوێن ده‌كات، بۆیه زۆر جار گریمانه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵ دێنه دی، دیاره ئه‌مه‌ش ئه‌قڵێكی ئه‌فرێنه‌ر ده‌خوازێ كه بتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی شانۆ میعماریه‌تێكی نوێ بۆ شانۆ دابهێنێت، نه‌ك عه‌قڵێكی ته‌قلیدی و دوور له هۆشیاری شانۆیی كه پێی وایه له‌سه‌ر سه‌كۆی شانۆدا ده‌رفه‌تی كاری ئه‌زموونگه‌ری نه‌ماوه و ده‌بێت جێی بهێڵێت و روو بكاته ده‌ره‌وه‌ی هۆڵ، ئه‌مه‌وێت به ئینسافه‌وه ئه‌وه بڵێم نمایشی (هاملێتی كه‌ركوك) كه پرۆژه‌یه‌كی تیپی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوك بوو، له قه‌لاَی شاره‌كه نمایش كرا كه تێیدا ده‌رهێنه‌ر زۆر به وردی و دوور له عه‌فه‌وییه‌ت كاری له‌سه‌ر شوێن كردبوو پێشتریش له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌یدا كه (نیهاد جامی)یه له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا قسه‌مان له‌سه‌ری كردووه، ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت كه پێم وایه زیاتر له ساڵێكی به‌سه‌ر دا تێپه‌رِیوه زۆر جار مه‌سه‌له‌ی شوێن له‌و نمایشه‌دا مایه‌ی سه‌رنج و تێرِامانی من بووه. * هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه شانۆ كارێكی ده‌سته‌جه‌معی پراكتیكییه و به هیچ جۆرێك پێویستی به شاره‌زایی میتۆده‌كان نیه و خوێندنه‌وه‌ش بایه‌خی نیه، واته به‌بێ هۆشیاری شانۆیی كاركردن حاڵه‌تێكی ئاساییه، ئایا ئه‌مه دروسته؟ كاردۆ/ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت ره‌نگه ته‌نها له‌م شاره‌دا بوونی هه‌بێت، نه‌خێر حاڵه‌تێكی نا دروسته، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ نا ته‌ندروستی له هزر و بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكی هه‌ره زۆری به‌ناو شانۆكاره‌كانی ئه‌م شاره، به راستی شارێكی به‌سته‌زمان و داماوه، برِوابكه نه‌ك ته‌نها له شانۆدا له زۆربه‌ی بواره‌كانی دیكه‌دا (سیاسی، ئابووری، كۆمه‌لاَیه‌تی ....) هه‌میشه عه‌قڵێكی ناكامڵ جڵه‌وی شته‌كانی به ده‌سته و برِیار له‌سه‌ر ئێستا و ئاینده‌ی ئه‌م شاره ده‌دات، من نازانم چۆن ده‌كرێت ئێمه له شانۆدا كاربكه‌ین و له روی تیۆرییه‌وه مایه پوچ بین.به‌راستی كاره‌ساته‌كه ئه‌مه‌یه، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی له‌بواری بزووتنه‌وه‌ی شانۆیی ئه‌م شاره كارده‌كه‌ن نه‌خوێنده‌وارن، هاوكات كه‌سیان پێ قبووڵ نیه، هه‌میشه له‌بیركردنه‌وه‌ی خۆیاندا داهێنه‌رن، كاتێكیش گفتوگۆیه‌كی شێلگیرانه رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه، ده‌سته و ئه‌ژنۆ.. سست و ره‌نگ په‌رِیو دێنه به‌رچاو، به‌رده‌وام به هێنانه‌وه‌ی بیانوی سه‌یر له‌به‌رده‌می هه‌ڵدێن، له‌راستیدا كاری شانۆیی له‌م شاره‌دا عاده‌ت نه‌ك دۆخێكی ئه‌فرێنه‌ر. * كاردۆ ئه‌و جه‌سته كلتورییه دواین كاری بوو كه وه‌ك موغێكی روحانی ده‌هاته پێش چاو، كاركردن له‌گه‌ڵ نیهادجامی و به‌شداری كردنت وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی كلتوری له ئۆدیبی زه‌رده‌شت چۆن ته‌ماشا ده‌كه‌یت؟ كاردۆ/ ئه‌زموونێك بوو بۆخۆم چێژی زۆرم لێبینی، له راستیدا كاركردنی من له‌گه‌ڵ تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری حاڵه‌تێك نییه بڵێم پێشتر بیرم لێنه‌كردبووه‌وه، هاوكات ئاشنای جۆری كاركردنی ئه‌و گرۆپه‌ش بووم، واتا ده‌مزانی كه ئه‌زموونه‌كانی خۆی دابه‌ش كردۆته سه‌ر چه‌ند قۆناغێك، بۆیه هه‌موو شتێك ته‌نها به حه‌ز نایه‌ته‌دی، به‌لاَم ئه‌وه‌بوو دواتر نیهاد جامی دیاره دوای گه‌لاَڵه كردنی كۆمه‌ڵێك خاڵ و سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نوێ، ده‌ست نیشانی كردم كه‌وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی كولتوری له‌و پرۆژه‌یه‌دا ئاماده‌گیم هه‌بێت، به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌گه‌ڵ براده‌رانی تیپه‌كه‌دا ده‌ستم به پرۆڤه كرد، رۆژ به رۆژ له نێو ئه‌و سیه‌یسه‌ی كه جامی ده‌ستنیشانی كردبوو تێكه‌ڵ به ریتواڵێك ده‌بووم كه تێیدا ته‌واوی جه‌سته كولتورییه‌كان ته‌وه‌رێك كۆی ده‌كردنه‌وه ئه‌ویش ئۆدیبی زه‌رده‌شت بوو. * كاردۆ بۆ هه‌میشه له كۆرِ و كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌ڵێی له كه‌ركوكدا شانۆكار نییه؟ كاردۆ/ چونكه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به ناو شانۆكاره، من خۆمم له‌مه ئیستسنا نه‌كردووه، كێ هه‌یه له ئێمه به‌ده‌ر له خۆ ئاماده‌كردن بۆ نمایش رۆژانه یان به‌پێی خشته‌یه‌كی تیبه‌ت راهێنانی ده‌نگ و جه‌سته و هتد..بكات؟ دڵنیام كه‌س نییه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جه‌سته لای ئێمه جگه له رۆژانی خۆ سازدان بۆ نمایش جه‌سته‌یه‌كی سست و بێكه‌ڵكه، جه‌سته‌یه‌كه هه‌میشه سه‌رگه‌رمی خواردن و خه‌وتنه، ئه‌مه وێرِای ئه‌و جه‌سته مردوانه‌ی ته‌نها له ڤستیڤاڵ و بۆنه شانۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون. *بۆ به‌م دواییه برِیارتداوه كه ئاماده نه‌بیت له هیچ كۆرِ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا؟ كاردۆ/ ئاماده‌نه‌بونی به‌شێكی زۆری به‌ناو شانۆكارانی له‌مه‌رِ لای خۆمان بۆ گفتوگۆی جدی و كینه و بوغزی ئه‌وان، دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كیان ئارِاسته‌ده‌كرێت و قسه كردنیان له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانۆ ناچاریان كردم ئه‌و برِیاره بده‌م. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ گه‌ر ده‌كرێ ئه‌وانه عینوانی فه‌رعین * ده‌ستنیشانكردنی شوێن له شانۆدا گرفتێكی گه‌وره‌یه له‌لای ده‌رهێنه‌رێك كه خاوه‌ن عه‌قڵێكی گه‌وره و مه‌عریفه‌یه‌كی فراوان بێت له بواره‌كه‌ی خۆیدا، * من نازانم چۆن ده‌كرێت ئێمه له شانۆدا كاربكه‌ین و له روی تیۆرییه‌وه مایه پوچ بین. * له‌راستیدا كاری شانۆیی له‌م شاره‌دا عاده‌ت نه‌ك دۆخێكی ئه‌فرێنه‌ر. |
|
+ نوسراوه له لایه‌ن
له‌رِانيه |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌رشیف |
| ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ |
به‌خێربێن بۆماڵپه‌ڕى شارى رانیه
رانیه یه‌کێکه له‌شاره‌کانى باشورى کوردستان ، وه‌ک پله‌ى ئیدارى قه‌زایه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وه‌چه‌ند ناحیه‌یه‌کى به‌سه‌ره‌وه‌یه ( سه‌رکه‌پکان ، بێتواته ، حاجیاوا، چوارقورنه) مه‌رکه‌زى ناوچه‌ى بیتوێن و ده‌ڤه‌رى راپه‌رینه، رانیه وه‌کو ناوچه مێژوویه‌کى دێرینى هه‌یه وپاشماوه ئه‌سه‌ریه‌کانى راستى ئه‌مه ده‌سه‌لمێنىَ که‌خۆیان له‌قه‌ڵاى رانیه وگردىشمشاره‌و باسموسیان وگرده دێمه وکامه‌م و وکامه‌ریان وگردى بۆسکێن و چه‌ندشوێنێکى دیکه. وه‌کو شاریش مێژووى به‌قه‌زابوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان 1789 که‌یه‌که‌م قائیمقامى بۆدانراوه ، له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى یه‌وه ونزیکه‌ى (130) کم له‌م پارێزگایه‌وه دووره، ئه‌م شاره خاوه‌ن سروشتێکى دڵ ڕفێنه وشوێنێکى له‌بارى هه‌یه بۆهاوینه هه‌وارو سه‌یرانگا له‌که‌نار ئاوه‌جوانه‌که‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه یان ده‌وروبه‌رى سه‌رچاوه‌ى ڕه‌شه‌مێرگ و لاى گرده‌دێمه .هه‌روه‌ها سه‌یرانگاى بێتواته‌و گونده‌کانى ناوچه‌ى دۆڵى شاورىَ وئاکۆیه‌تى ، سروشتى پاک وجوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن . رانیه به‌شاخه‌کانى ( کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله‌و ئاسۆس ) ده‌وره دراوه، له‌رووى کشتوکاڵیه‌وه ده‌شتى رانیه به‌ناوبانگه‌و جێگه‌ى ره‌نێوهێنانى له‌باره‌و خاکه‌که‌ى به‌پیت و به‌ره‌که‌ته ، گه‌ره‌که‌ه‌کانى رانیه بریتین له( قه‌ڵاـ ، ره‌شه‌مێرگ ، گڵینجان ، سه‌را، رزگارى ،راپه‌رین ، ئازادى یه‌ک ، ئازادى دوو ، کێوه‌ڕه‌ش ، قووله ، فه‌رمانبه‌ران ،خانزاد، نه‌ورۆز) رۆڵى ئه‌مشاره له‌بزاڤى شۆڕشگێرى خه‌ڵکى کوردستاندا دیاره هه‌رله‌سه‌رده‌مى شه‌رى دژ به‌ئینگلیز وسه‌رده‌مى حکومه‌تى مه‌لیک مه‌حمود و شۆرشى ئه‌یلول وشۆرشى نوىَى گه‌له‌که‌مان به‌رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، که‌دیارترینیان راپه‌رینى 1991 که‌له‌م شاره‌وه له 1991/3/5 کڵپه‌ى سه‌ندو نازناوى ( ده‌روازه‌ى راپه‌رین )ى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد، ژماره‌ى دانیشتوانى رانیه زیاتر له حه‌فتا هه‌زار که‌س و نزیکه‌ى یانزه هه‌زار خێزان وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م بڵاوکراوه له‌ساڵى 1942 به‌ناوى بڵێسه ده‌رچووه له‌رانیه. |
| نوسه‌ره‌كان |
|
رِانيه سابیر |
|
RSS
|